"په‌یڤێک
بۆ فواد"
جه‌مشید به‌هرامی
له‌و کاته‌وه که باڵی بیرم چاوی ترووکاندووه تۆ فوادی، فوادی من، فوادی ئه‌و
فوادی ئێمه... تۆ فوادی، فوادی نێو بیروه‌ری دایکانی من، تۆ فوادی نێو قاپی سه‌ر
ره‌فه‌ی ماڵه‌کانی، تۆ فوادی وره و هێز و گوڕی...
تۆ؛ تۆی ئه‌م چیا پچڕ پچڕه، تۆی نیشتمانی به سنوور ته‌نراو، تۆی داربه‌ڕووه‌کانی ئه‌م نیشتمانه، تۆی وره‌ی چه‌که‌کانی به‌رگری ئه‌م هه‌واره، تۆی هه‌نسکه تاقه‌ت پڕووکێنه‌کانی بێ تۆیی که پڕن له تۆ...
تۆ، تۆی ئه‌ستێره، تۆی مانگ، تۆی هاوڕێی رێبوارانی هه‌ورازه باڵابه‌رزه‌کان، تۆی چه‌ک له ده‌ست، تۆی ئه‌وین و حه‌زی چراکانی ئاسمانی سه‌ر نیشتمان، تۆی بوخچه گرێدراوه‌کانی قاسپه‌ی که‌وه‌کانی نیشتمان که لێوانلێون له ئه‌وینی تۆ...
تۆ؛ تۆی جووتیار و باران و کۆلکه‌زێڕینه، تۆی سمڵ و مێخه‌کبه‌ندی سه‌ر سینگی دایه، تۆی وره و ئازاری رێ، تۆی هه‌ڵاڵه‌برمه‌ی کوێستانی نیشتمان، تۆی هه‌موو گوڵه‌کانی نیشتمان که ساڵانێکه ئاوێته‌ن به بۆنی تۆ...
زۆر له مێژه تۆ ده‌ناسم، فواد ده‌ناسم، فواد هاوڕێی هزری منداڵی تا ئێسته‌مه، فواد هانده‌ری نێو زیندان و سیاچاڵه‌کانه ئه‌و کاته‌ی دوای ئه‌شکه‌نجه له نێو سلووله‌که‌ت پاڵت به دیواره‌که‌وه داوه و چاو ده‌نووقێنی و ئه‌و ده‌بێته میوانت، دێت و ده‌بێته میوانی خولیای نێو سلووله‌که‌ت، دێت و له ئامێزت ده‌گرێ و ده‌ڵێ خۆڕاگر به، خۆڕاگر به...
من فوادم له نێو چرکه چرکی کاتژمێرکه‌ی سه‌ر دیواره‌که‌دا بینی ئه‌و کاته‌ی که گوێم بۆ ته‌قه‌تفه‌نگه‌کانی به‌رگری نێو گونده‌که رائه‌دێرا؛ ئه‌و کاته‌ی قڵپه‌ی گریانی دایه به "ئاخ رۆڵه فواد گیان"ـه‌وه ده‌ستی پێده‌کرد، ئه‌و کاته‌ی که چه‌ک له شانه پرچ درێژه‌که دیاری له فواده‌وه بۆ هێنابووین...
من فوادم له کۆڵانه تاریکه‌کانی بیرمدا دۆزیه‌وه ئه‌و کاته‌ی که په‌یڤێک کوێره‌رێگاکانی بۆم روون ده‌کرده‌وه، ئه‌رێ ئه‌و بوو، ئه‌و فواد بوو، به بزه‌یه‌که‌وه وانه‌ی خۆشه‌ویستی وڵاتی پێده‌به‌خشیم...
من فوادم له نێو رۆژنامه و کتێب‌دا نه‌ناسی، من فوادم به شریخه‌ی چه‌کی باڵابه‌رزه چه‌ک له شانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه ناسی، من فوادم له بزه‌ی پرچی کچه پێشمه‌رگه‌که‌وه ناسی که باسی فوادی بۆ ده‌کردم، من فوادم به بۆنی سینگی دایکی نیشتمانه‌وه ناسی، کاتێک که بۆ فواد هه‌ڵده‌قرچا...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)