و: جه‌مشید به‌هرامی
داهاتووی سینه‌مای ئه‌ورووپا له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960دا زۆر روون بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی بینه‌ران به‌ره‌و داکشان ده‌چوو به‌ڵام جۆرگه‌لێکی سینه‌مایی دیکه خه‌ریک بوو ده‌هاتنه ئاراوه که راستهقینهگهلی نوێیان له‌به‌رچاو ده‌گرت. به‌رهه‌مهێنانه هاوبه‌شه‌کان، رێی ئه‌وه‌یان بۆ خۆش ببوو که بچنه نێو بازاڕێکی به‌ربڵاوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه. شه‌پۆلی نوێی سینه‌مای فه‌ڕانسه‌ش "شێوازی فیلمسازی هه‌رزان"ی هێنابووه ئاراوه که بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی تێچووی فیلمه‌کان، پێویستی به رێژه‌یه‌کی زۆری بینه‌ر نه‌بوو. به‌ڵام له ده‌یه‌ی 1980دا باروودۆخه‌که به‌و شێویه نه‌بوو؛ سینه‌مای نوێی ده‌یه‌ی 1960 و سه‌ره‌تای 1970 ئه‌و گوڕ و تینه‌ی نه‌مابوو و رێژه‌ی بینه‌ران رۆژ به رۆژ که‌م ده‌بوویه‌وه. هالیوود خۆی زۆرتر به سه‌ر بازاڕی گشتی فیلم‌دا زاڵ کرد و بووه خاوه‌ن به‌شێکی زۆرتر له داهاته‌کانی سینه‌ما، ئه‌و داهاته‌ی که رۆژ به رۆژ به‌ره‌و داکشان ده‌چوو. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی، به‌تایبه‌ت له وڵاته بچووکه‌کاندا، به‌رهه‌مهێنانی فیلمی خه‌ڵک په‌سه‌ند (کۆمیدی)، فیلمگه‌لی جینایی و ژانره تیجارییه نه‌ریتییه‌کان گه‌شته که‌مترین ئاستی خۆی و به‌رهه‌مهێنان گوڕ و تین و رێکی و پێکی جارانی نه‌ما و زۆرتر پشتبه‌ستوو بوو به یارمه‌تی حکوومی و سه‌رکه‌وتنی جار و باری نێونه‌ته‌وه‌یی.
سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی به مانا ئابوورییه‌که‌ی یان به مانا کولتوورییه‌که‌ی –
واته سینه‌مایه‌ک که بتوانێت وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی بازاڕی ناوخۆ به شێوه‌یه‌کی
به‌رده‌وام بداته‌وه و له خزمه‌تی گه‌ڵاڵه‌ی پرسگه‌لی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییدا
بێت- هه‌نووکه به‌س له هه‌ندێ له وڵاته‌کانی ئه‌ورووپای رۆژئاوا و (دوای
داڕمانی کۆمۆنیزم) رۆژهه‌ڵاتدا بوونی هه‌یه.(بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە).