گرۆتێسک Jamshid Bahrami http://denglog.blogspot.de |
خوێندنەوەیەکی پەیدۆزانە بۆ گرۆتێسک
و:جەمشید بەهرامی
و:جەمشید بەهرامی
لە قۆناغەکانی دیکەی سەدەی نۆزدەدا، تیۆریسیەنەکانی ئەدەبی
دیکە،جارێکیتر بە ئامانجێکی هاوبەش لە بابەت شیکردنەوەی مانا و ئامانجی
گرۆتێسکدا؛لە وێنەی رێسایەکی کەلتووری هونەری، دیسان سەرنجیان خستە سەر ئەو چەمکە.
وڵفگانگ کایزێر لە کاتێکدا خوێندنەوەکانی خۆی لە مەڕ ئەم بابەتە لە
کتێبی "گرۆتێسک لە هونەر و ئەدەبیاتدا" دەست پێکرد کە پرس و گرفت و
کۆسپەکانی ئەو تەوەرەی، لە بازنەی خوێندنەوەکانی خۆی سەبارەت بە گرۆتسک دانابوو.
دەتوانین گرۆتێسک بە هونەرێک بشوبهێنین کە بەشێکی تەوەر،دیمانە و پێکهاتەی
دەرەکییە و بەشەکەی دیکەی هاوکات و بە پێچەوانەوە،چییەتی چەمکی بەرباس و لایەنی
کۆمەڵایەتی چەمکی بەرباس لەگەڵ جیهانی تاکەکەسیدایە کە ئێمە بەشێک لەو جیهانە
پێکدەهێنین.
دیمەنەکانی گرۆتێسک زۆرتر نیشانەی ناهۆگری،زێدەڕۆیی و ئایین و بڕوایەک
تێکەڵاو بە پارچەگەلی ناتەبایە کە بۆ ئێمە لە وێنەی جیهانێکی هەڵەوگەڕاو و
ناگونجاو دەبینرێت.
ئێمە(بەردەنگ)لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرۆتێسکدا،بەتەواو مانا لە
بەامبەریدا چۆک دادەدەر،حەپەساو و بێ دەسەڵاتین وئەم هەستانە روومان تێدەکەن؛
بووینەتە ئامرازێک بۆ گەمە و گەپچاڕ،گاڵتەمان لەگەڵ دکەن،لە تاقی کردنەوەیەکداین.
گرۆتێسک،وەبیرهێنەرەوەی کۆمەڵێک هەستە،وەک هەستی دڵتەنگ بوون، ترس،
ڕق، شایی، سەرقاڵ بوون،دڵەڕاوکێ و دڵەتەپێ؛کە بە هۆی هێزی وەبیرهێنانەوەی لە
رواڵەتدا وەک پێکهاتەیەکی هەڵکەوتە و ناتەبا دێتە بەرچاو.گرۆتێسک پێوەندی هەم بەم
دنیاوە هەیە و هەم بە دنیایەکی دیکەوە و بریتیە لە بانگهێشت کردنێک بۆ
دژکردەوەکانی ناتەبا.
سێبەری ترس باڵی بە سەر گشت پانتایی جێ بڕوانەبوونی گرۆتێسکدا
کێشاوە.و ئەمە بەشێکی جیانەبوونەوە لە شرۆڤەی بێ کۆتایی مرۆڤە بۆ دەست راگەیشتن بە
هەست و هەرا و زیچ. گرۆتێسک دەبێت دێوزمەیەک بخولقێنێت تاکوو پەیجۆری خۆی بێت و
بەم پێیە بە هەرای بەرهەمهاتوو لە خۆفەوە، خۆی دڵنیا دەکاتەوە کە من هەم(بوونم
هەیە). (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)