گه‌شه‌ی زمانی سینه‌ما
ئاندرێ بازێن
و:جه‌مشید به‌هرامی
ئاندرێ بازێن
و:جه‌مشید به‌هرامی
تا ساڵی 1928 سینه‌مای بێده‌نگ له روانگه‌ی هونه‌رییه‌وه گه‌شتبووه
لووتکه‌ی پشکووتنه‌وه. زۆرێک له سینه‌ماکارانی نوخبه به‌داخه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی
که ده‌یاندیت ئه‌و "یۆتۆپیا"یه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که بۆ ئه‌وه نابێت پاکانه بۆ ئه‌م خاڵه بکرێت، به‌ڵام لانیکه‌م له‌و هه‌ل و مه‌رجه
تێده‌گه‌ین. به پێی ئه‌وه‌ی که ئه‌م سینه‌ماکارانه له دووی رێگایه‌کی جوانیناسانه‌ی تایبه‌ته‌وه
بوون؛ له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون: سینه‌ما بووه‌ته هونه‌رێک که به باشترین
شێوه له‌گه‌ڵ "ناته‌واوی و که‌م و کووڕی" بێ زمانی یه‌کیگرتوه‌ته‌وه و
ریالیزمێک که ده‌نگ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و بشێوی.
هه‌نووکه سه‌لمێندراوه که ده‌نگ نه‌ک رواڵه‌تی سه‌ره‌تایی سینه‌مای نابوود نه‌کرد به‌ڵکوو له راستیدا بوه هۆی گه‌شه‌پێکردنی سینه‌ما؛ لێره‌دا ده‌کرێت ئه‌م پرسیاره بهێنینه به‌رباس که ئایا ئه‌و ئاڵوگۆڕه "فه‌ننی"یه‌ی ده‌نگ، جۆرێک له ئاڵووگۆڕی جوانیناسانه نه‌بوو؟ یان به واتایه‌کی دیکه، ئایا به راستی له ساڵه‌کانی 1928 تاکوو 1930 بینه‌ری له‌دایک بوونی سینه‌مایه‌کی نوێ نه‌بووین؟
بێگومان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که پێوه‌ندی به مۆنتاژه‌وه هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێ که‌سه‌وه، مێژووی سینه‌ما هه‌بوونی که‌لێنێکی قووڵ له نێوان "سینه‌مای بێده‌نگ و سینه‌مای ئاخێوه‌ر"دا ناسه‌لمێنێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه له نێوان هه‌ندێ له ده‌رهێنه‌ران له ساڵه‌کانی 1925 و 1935 و به تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌کانی ده‌یه‌ی 1940 تاکوو 1950 به ئاشکرا پێوه‌ندییه‌کی نزیک بوونی هه‌بوو. بۆ وێنه ده‌توانین "ئیریک فۆن شترۆهایم" و "ژان رێنوار" یان "ئورسه‌ن ڤێڵز"، یان "کارل تیودۆر درایه‌ر" و "رۆبێرت بێرسۆن" به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین. له‌م پێوه‌ندییانه‌وه که تا راده‌یه‌کیش روونن ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێت که یه‌که‌م: مه‌ودای نێوانی 1920 و 1930 ده‌کرێ له‌و بازنه‌یه‌دا چاوی لێبکه‌ین و دووهه‌م به‌شێک له بایه‌خه سینه‌ماییه‌کان به راستی له فیلمی بێده‌نگه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ فیلمی ئاخێوه‌ر، و گرنگتر له هه‌موو شتێک، خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه نییه که فیلمی بێده‌نگ و ئاخێوه‌ر له به‌رامبه‌ر یه‌کدا دابنێین، به‌ڵکوو ده‌بێت شێوازه جۆراوجۆره‌کان، واته چه‌مکه بنه‌ڕه‌تییه جیاوازه‌کانی ده‌ربڕینی سینماتۆگرافیک، له یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
من له نێوان دوو هۆگرایه‌تی به‌ربڵاو و دژبه‌یه‌کی سینه‌مای ده‌یه‌ی 1920 و
1940دا جیاوازی داده‌نێم: یه‌ک: ده‌رهێنه‌رانێک که بڕوایان به دیمه‌ن بوو؛ دووهه‌م:
ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی که بڕوایان به راسته‌قینه هه‌بوو. مه‌به‌ستم له دیمه‌ن،
به‌شێوازێکی گشتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێشاندانی له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما به
ئه‌و چشته‌ی که نمایش ده‌درێت زێده ده‌بێت. ئه‌مه، جۆرێک ئاڵۆزیی دیمه‌نه که
له راسته‌قینه به میرات ده‌برێت. به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌مه له ژێر دوو چه‌مکی بنه‌ڕه‌تیدا
دابه‌ش بکرێت: یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی که پێوه‌ندی به پلاستیکی دیمه‌نه‌وه هه‌یه،
و دووهه‌م ئه‌وانه‌ی که پێوه‌ندیان به سه‌رچاوه‌ی مۆنتاژه‌وه هه‌یه؛ و له
کۆتاییشدا مۆنتاژ هه‌ر هه‌مان له‌دوای یه‌کدانانی دیمه‌نه‌کانه له پانتایی
کاتدا.هه‌نووکه سه‌لمێندراوه که ده‌نگ نه‌ک رواڵه‌تی سه‌ره‌تایی سینه‌مای نابوود نه‌کرد به‌ڵکوو له راستیدا بوه هۆی گه‌شه‌پێکردنی سینه‌ما؛ لێره‌دا ده‌کرێت ئه‌م پرسیاره بهێنینه به‌رباس که ئایا ئه‌و ئاڵوگۆڕه "فه‌ننی"یه‌ی ده‌نگ، جۆرێک له ئاڵووگۆڕی جوانیناسانه نه‌بوو؟ یان به واتایه‌کی دیکه، ئایا به راستی له ساڵه‌کانی 1928 تاکوو 1930 بینه‌ری له‌دایک بوونی سینه‌مایه‌کی نوێ نه‌بووین؟
بێگومان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که پێوه‌ندی به مۆنتاژه‌وه هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێ که‌سه‌وه، مێژووی سینه‌ما هه‌بوونی که‌لێنێکی قووڵ له نێوان "سینه‌مای بێده‌نگ و سینه‌مای ئاخێوه‌ر"دا ناسه‌لمێنێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه له نێوان هه‌ندێ له ده‌رهێنه‌ران له ساڵه‌کانی 1925 و 1935 و به تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌کانی ده‌یه‌ی 1940 تاکوو 1950 به ئاشکرا پێوه‌ندییه‌کی نزیک بوونی هه‌بوو. بۆ وێنه ده‌توانین "ئیریک فۆن شترۆهایم" و "ژان رێنوار" یان "ئورسه‌ن ڤێڵز"، یان "کارل تیودۆر درایه‌ر" و "رۆبێرت بێرسۆن" به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین. له‌م پێوه‌ندییانه‌وه که تا راده‌یه‌کیش روونن ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێت که یه‌که‌م: مه‌ودای نێوانی 1920 و 1930 ده‌کرێ له‌و بازنه‌یه‌دا چاوی لێبکه‌ین و دووهه‌م به‌شێک له بایه‌خه سینه‌ماییه‌کان به راستی له فیلمی بێده‌نگه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ فیلمی ئاخێوه‌ر، و گرنگتر له هه‌موو شتێک، خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه نییه که فیلمی بێده‌نگ و ئاخێوه‌ر له به‌رامبه‌ر یه‌کدا دابنێین، به‌ڵکوو ده‌بێت شێوازه جۆراوجۆره‌کان، واته چه‌مکه بنه‌ڕه‌تییه جیاوازه‌کانی ده‌ربڕینی سینماتۆگرافیک، له یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له ژێر سه‌ردێڕی "پلاستیکی دیمه‌ن"دا ده‌بێت شێوازی دیکۆره‌کان، گریم و ته‌نانه‌ت تاڕاده‌یه‌ک ئه‌کته‌ریش دابنرێت، هه‌ڵبه‌ت رووناکی و له کۆتاییدا کۆمپۆزیسیونی گرته‌کانیش زێده ده‌بێت.
ماڵرۆ له "ده‌روونناسی سینه‌ما"دا سه‌باره‌ت به مۆنتاژ(هه‌روه‌ها که هه‌موان ده‌زانن له شاکاره‌کانی گریفیسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت) ده‌نووسێت مۆنتاژ بووه هۆی ئه‌وه‌ی فیلم بچێته پێگه‌ی هونه‌ره‌وه و له دیمه‌نی بزۆزی زیندوو جیای کرده‌وه، و له کۆدا مۆنتاژ زمانێکی تایبه‌تی له فیلم درووست کرد.
به‌کارهێنه‌ریی مۆنتاژ ده‌توانێت "نادیار" بێت، و ئه‌مه به شێوازێکی گشتی له بابه‌ت فیلمه کلاسیکه‌کانی به‌ر له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی راستینه‌ی له سینمای ئه‌مریکادا هه‌یه. له‌م فیلمانه‌دا، سێنه‌کان(سه‌حنه) به‌س بۆ یه‌ک مه‌به‌ست دکۆپاژ ده‌بن: بۆ لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێک به پێی مه‌نتیقی فیزیکی یان دراماتیکی ئه‌و سه‌حنه‌یه؛ هه‌ر ئه‌م مه‌نتیقه‌یه که پچڕ پچڕ بوونی گرته‌کان نادیار ده‌کات، چونکوو زه‌ینی بینه‌ر به شێوازێکی ته‌واو ئاسایی ئه‌م گرتانه و خاڵ و جۆری دیتنی ده‌رهێنه‌ر قبووڵ ده‌کات، چونکوو له‌گه‌ڵ جوگرافیای رووداو یان گۆڕینی سه‌نته‌ری سه‌رنجی دراماتیکدا یه‌کده‌گرنه‌وه.
به‌ڵام چۆنایه‌تی ناچالاکی ئه‌م مۆنتاژه "نادیار"ـه ئاوه‌هایه که ناکرێ له هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که شیاوی وه‌یدهاتنن که‌ڵک وه‌رگرێ، له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌کرێ ئه‌م ده‌رفه‌تانه له سێ پرۆسه‌دا ببینرێت که زۆرتر ئه‌وانه به "مۆنتاژی هاوته‌ریب"، "مۆنتاژی به‌په‌له" و "مۆنتاژی دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کان" ناوزه‌د ده‌که‌ن.
گریفیس له خولقاندنی "مۆنتاژی هاوته‌ریب"دا، توانی به بڕینی په‌یتا په‌یتا له نێوان گرته‌گه‌لێک له دوو رووداو که له دوو شوێنی جیاوازدا روو ده‌ده‌ن، جۆرێک له هه‌ستی هاوکات بوون له‌و دوو رووداوه‌دا بخولقێنێت.
"مۆنتاژی به‌په‌له": ئابێل گانز له فیلمی چه‌رخ(La Roue) له ساڵی 1922دا توانی وه‌همی خێراتر رۆشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له زه‌ینی بینه‌راندا بخولقێنێت، به بێ ئه‌وه‌ی که له راستیدا گرته‌یه‌ک له شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له کاتی رۆشتن‌دا نیشان بدات (له راستیدا له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌رخه له جێگای خۆیدا به بێ ئه‌وه‌ی که مه‌ودایه‌ک تێپه‌ڕێنێت سووڕابێته‌وه). ئه‌و ئه‌م کاره‌ی به مۆنتاژی گرته‌گه‌لێک به ئه‌نجام گه‌یاند که درێژاییان به‌رده‌وام کورت ده‌بووه‌وه.
له کۆتاییدا ده‌گه‌ین به "مۆنتاژی دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کان" که سێرگێی ئایزنشتاین گه‌ڵاڵه‌ی کرد، و وه‌سفی ئه‌م شێوازه به سانایی دوو جۆره‌که‌ی دیکه نییه که ئاماژه‌یان پێکرا، به‌ڵام ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه پێناسه بکرێت: به‌هێزکردنی مانای دیمه‌نێک له رێگای پێوه‌ندی‌دانی به دیمه‌نێکی دیکه‌وه که به‌پێویست به‌شێک له یه‌ک ئیپیزۆد نین. بۆ وێنه، بڵێسه‌ی ئاگرێک که له فیلمی "رێبازی گشتی" 1928 له دوای دیمه‌نێک له مانگایه‌ک ده‌بینرێت.
"مۆنتاژی دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کان" به شێوه‌یه‌کی زێده‌ڕۆیانه، ته‌نانه‌ت خودی ئایزنشتاین که‌متر به‌کاری ده‌هێنا، به‌ڵام ده‌کرێت سێ جۆر مۆنتاژی دیکه ره‌چاو بکرێت که بنه‌ما و رێساگه‌لێک وه‌ک "مۆنتاژی دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێشه‌کان"یان هه‌یه که بریتین له: "مۆنتاژی کورتبڕ"، "مۆنتاژی به‌راوردی"، "مۆنتاژی خوازه‌یی".
نموونه‌کانی ئه‌م سێ جۆره ده‌کرێ له فیلمی "گه‌ڕه‌کی زه‌ڕگه‌ران" 1947 به‌رهه‌می "هانری ژێرژ کلۆزۆ"دا ببینرێت: فڕێدانی گۆره‌وی بۆ سه‌ر کورسیه‌که‌ی په‌نای ته‌ختی خه‌و و هه‌ڵچوونی شیر. هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ ئه‌م سێ پرۆسه‌یه به شێوازی جۆراوجۆر به‌یه‌که‌وه تێکه‌ڵاو بکرێت.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه که هه‌مان پێناسه‌ی مۆنتاژه -واته خولقاندنی مانا یان واتایه‌ک- له یه‌که به یه‌که‌ی دیمه‌نه‌کاندا بوونیان نییه، به‌ڵکوو به‌س به‌هۆی له‌په‌نای یه‌ک دانانیاندا پێک دێت.
ئه‌زموونه به‌ناوبانگه‌که‌ی لێف کۆله‌شۆف(یه‌کێک له بناخه‌داڕێژه‌رانی سینه‌مای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، و له ده‌گمه‌ن فیلمسازه‌کانی پێش شۆڕشی 1917 که دوای شۆڕش له روسیادا مایه‌وه) له گرته‌یه‌ک له ده‌موچاوی "ماژۆخین"دا زۆر سه‌رنج راکێشه؛ ئه‌و گرته‌یه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مۆنتاژی به ته‌واو مانا له خۆگرتووه: بزه‌یه‌ک که له سه‌ر لێوی ماژۆخین ده‌بینرێت، به هه‌ر گرته‌یه‌ک که دواتر دێت مانایه‌کی دیکه ده‌به‌خشێت.
به‌و شێوه‌یه‌ی که "کۆله‌شێف" و "ئایزنشتاین" یان "کانز" له مۆنتاژ که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، خودی رووداوه‌کان نیشانی به‌رده‌نگ ناده‌ن به‌ڵکوو ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن. بێگومان ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه لانیکه‌م زۆربه‌ی هه‌ره زۆری توخمه‌کانی پێکهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانیان له هه‌مان راستینه‌ی رۆژانه که نمایشی ده‌ده‌ن وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مانای کۆتایی فیلم زۆرتر پێوه‌ندی به یه‌ک له دوای یه‌ک هاتنی توخمه‌کانه‌وه هه‌یه تاکوو به ناوه‌رۆکی ئاشکرای هه‌ر گرته‌یه‌ک.
ته‌وه‌ری گێڕانه‌وه، جیا له‌مه‌ی که ریالیزمی هه‌ر گرته‌یه‌ک تا چ راده‌یه‌که، له بنه‌ڕه‌تدا له جه‌رگه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییانه‌وه له دایک ده‌بێت –بۆ وێنه گرته‌ی ده‌مووچاوی ماژۆخین له‌گه‌ڵ گرته‌ی منداڵی مردوو ده‌بێته هه‌ستی خه‌م،که‌سه‌ر و به‌زه‌یی- واته ده‌ره‌نجامێکی جیاواز و لێ‌دابڕاو پێک دێت که ناکرێت هیچ یه‌ک له توخمه ئاشکرا‌کانی له دوو گرته‌ی ئاماژه‌پێکراودا بدۆزرێته‌وه؛ نموونه‌یه‌کی دیکه: کیژۆڵه لاوه‌کان له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌ک له دره‌خته پڕ چڕۆکانی سێ‌و به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئومێد.
ئاوه‌ها تێکه‌ڵاوێک له گرته جۆراوجۆره‌کان نموونه‌یان له ئه‌ژمار نایه‌ت، به‌ڵام هه‌موو تێکه‌ڵاوه جۆراوجۆره‌کان خاڵێکی هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له کۆمه‌ڵه ئه‌ندێشه‌که‌یه‌ک یان خوازه‌یه‌ک، ئه‌ندێشه‌کان نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌ر بۆیه، به پێی ده‌سته واژه‌ی سیناریۆ -که ئامانجی کۆتایی گێڕانه‌وه‌یه- و دیمه‌نی ره‌سه‌ن و ساکار، له سینه‌مادا جۆرێک وێستگه‌ی دێرهات یان جۆرێک وه‌رگێڕی جوانیناسانه بوونی هه‌یه؛ واته مانا له خودی دیمه‌ندا نییه به‌ڵکوو به‌هۆی دیمه‌نه‌وه له رێگای مۆنتاژه‌وه مانا ده‌تیشکه سه‌ر خۆدئاگای بینه‌ر.
له کۆدا، سینه‌ما به پێی ناوه‌رۆکی دیمه‌ن و ده‌رفه‌ته‌کانی مۆنتاژه‌وه، خاوه‌نی جبه‌خانه(زه‌ڕادخانه)یه‌کی ته‌واوه که به‌وه ده‌توانێت راڤه و لێکدانه‌وه‌ی له رووداوێک به سه‌ر به‌رده‌نگ(بینه‌ر)دا بسه‌پێنێت.
ده‌کرێ بڵێین تا کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگ ئه‌م جبه‌خانه‌یه له دوا لووتکه‌ی گه‌شه‌ی خۆیدا بوو؛ له لایه‌که‌وه سینه‌مای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بیرۆکه و کارکردی مۆنتاژی به ده‌ره‌نجامه کۆتاییه‌کانی گه‌یاند، و له لایه‌کی دیکه‌وه سینه‌مای ئاڵمان له رێگای دیکۆر و رووناکییه‌وه هه‌موو جۆره هوروژم و توندووتیژییه‌کی له سه‌ر پلاستیکی دیمه‌ن به ڕجوا ئه‌بینی.
له په‌نای سینه‌مای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئاڵمان‌دا، سینه‌مای وڵاته‌کانی دیکه‌ش له رۆژه‌ف دا بوو، به‌ڵام پێ ناچێت که له سینه‌مای فه‌ڕانسه یان سوید یان ئامریکادا، زمانی سینه‌ما بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که ده‌یویست ده‌ریبڕێت توانایی نه‌بووبێت.
ئه‌گه‌ر هونه‌ری سینما بریتیه له هه‌موو شتێک که پلاستیکی دیمه‌ن و مۆنتاژ به راسته‌قینه‌یه‌کی تایبه‌ت زێده بکات، له ئاوه‌ها حاڵه‌تێکدا فیلمی بێده‌نگ هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا جۆرێکی هونه‌ری بووه، له کۆتاییشدا ده‌نگ به‌س ده‌یتوانی رۆڵێکی لاوه‌کی یان ته‌واوکه‌ر بگێڕێت، واته خاڵێکی به‌رامبه‌ر بۆ دیمه‌نی دیداری بێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌هێزکردنی دیمه‌ن –سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که رۆڵێکی بچووک بوو- له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ راستینه‌ی لاوه‌که‌ی و ته‌واوکه‌ر که ده‌نگ له هه‌مان کاتدا ده‌یتوانی بیخولقێنێ گرنگایه‌تییه‌کی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بوو.
ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که تا ئێستا هێناومانه‌ته به‌رباس ئه‌مه‌یه که ئێکسپێرسیۆنیزمی مۆنتاژ و دیمه‌ن، جه‌وهه‌ری سینه‌ما پێکدێنن، و درووست ه‌ر ئه‌م روانگه باوه‌یه که ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مای بێده‌نگ وه‌ک " ئیریک فۆن شترۆهایم" و که‌سانێکی دی له‌و باره‌یه‌وه دوودڵ بوون. له فیلمه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه‌دا مۆنتاژ هیچ رۆڵێکی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆڵێکی نگه‌تیڤی هه‌بێت؛ واته وه‌لانانی به‌ناچاری چشته بێ‌که‌ڵک و ناپێویسته‌کانی راسته‌قینه.
له فیلمه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه‌دا کامێرا ناتوانێت هه‌موو شتێک به‌یه‌کجاری ببینێت به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هیچ به‌شێک له‌وه‌ی که بۆ دیتن هه‌ڵیبژاردووه له ده‌ست نه‌دات.
له نێو ئه‌م فیلمسازانه‌دا زۆرتر له هه‌موو که‌سێک، شترۆهایم له ئێکسپێرسیۆنیزمی دیمه‌نی و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی مۆنتاژ خۆی ده‌بوارد. له فیلمه‌کانی ئه‌ودا ریالیزم خۆی به ئاشکرا نیشان ده‌دا،هه‌ر وه‌ک تاوانبارێک له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی بێ وچانی پۆلیس‌دا دان به تاوانه‌کانیدا ده‌نێت. شترۆهایم پێی وایه ده‌رهێنه‌ری به‌س یه‌ک رێسای ساکاری هه‌یه: به شێوه‌یه‌کی زۆر ورد چاو له دنیا بکه، و ئه‌مه ئه‌وه‌نده دووپات بکه‌ره‌وه تاکوو له کۆتاییدا خودی دنیا هه‌موو بێ‌به‌زه‌ییه‌کان و هه‌موو ناشرینییه‌کانی خۆی ئاشکرا ده‌کا بۆت.
له راستیدا ده‌کرێ وه‌ها بیهێنینه پێش چاو که شترۆهایم به‌رهه‌مێکی سینه‌مایی بخولقێنیت که له گرته‌یه‌کی دروشت و درێژ پێک هاتبێت.
ئه‌م باسه به‌س به‌م ده‌رهێنه‌رانه‌وه که ئاماژه‌یان پێکرا به‌ربه‌ست ناکرێته‌وه، بێگومان ده‌توانین له نێوان به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره‌کانی دیکه‌شدا، توخمگه‌لێک له سینه‌مای نائیکسپێرسیۆن بدۆزینه‌وه که له‌واندا مۆنتاژ هیچ رۆڵێکی نییه -ته‌نانه‌ت له به‌رهه‌مه‌کانی "گریفیس"دا- به‌ڵام هه‌ر ئه‌م نموونانه که باس کرا بۆ ئاشکرا کردنی ئه‌م خاڵه به‌سه که له ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگ‌دا، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یدا بوو که به "سینه‌مای ره‌سه‌ن" ناوزه‌د ده‌کرا جۆرێک هونه‌ری سینه‌ماتۆگرافی بوونی هه‌بوو ؛ ئه‌م سینه‌مایه زمانێکی هه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ودا "گرته" یه‌که‌ی مانایی و رێزمانی نییه، و بایه‌خی هه‌ر دیمه‌نێک له‌وه‌دایه که تا چ راده‌یه‌ک راسته‌قینه ئاشکرا ده‌کات.
ژێده‌ر: سینما چیست؟ آندره بازن، ترجمه محمد شه‌با، انتشارات هرمس، چاپ سوم
1386،ص 19-23
.............................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 106ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا له به‌رواری 4.5.1393 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ژماره‌ی 106ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات بخوێنه‌وه ----> ژماره‌ی 106ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
.............................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 106ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا له به‌رواری 4.5.1393 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ژماره‌ی 106ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات بخوێنه‌وه ----> ژماره‌ی 106ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: