۱۳۹۴/۰۷/۰۲

سینه‌مای نازی و پڕوپاگاندای ئایدۆلۆژیک

سینه‌مای نازی و پڕوپاگاندای ئایدۆلۆژیک
و: جه‌مشید به‌هرامی

کاتێک وشه‌ی کولتوور ده‌بیسم خێرا ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌به‌م.(گۆبڵز)
به‌ پێی روانگه‌ی رێبه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی رایشی سێهه‌م(ئاڵمان له‌ سه‌رده‌می هیتله‌ردا)، به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی سینه‌مایی به‌ قه‌د به‌رهه‌مهێنان و دابین کردنی ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی شه‌ڕ گرنگایه‌تی هه‌بوو. هونه‌رمه‌ندی ئافرێنه‌ری بواری‌ سینه‌ما، خزمه‌تی ئیجباری نیزامی، یان خزمه‌ت له‌ یه‌که‌ کرێکارییه‌کانی به‌ره‌ی شه‌ڕی له‌ کۆڵ ده‌که‌وته‌وه‌. ئه‌م خاڵه‌ جێگای سه‌رنجدانه‌ چونکوو له‌ کاتێکدا بۆ خزمه‌ت له‌ "ئه‌رته‌شی ئه‌ڵمانی نازی" و رێکخراوه‌کانی یارمه‌تیده‌ری به‌رگری شاره‌کان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ سێ لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یماناندا، ته‌نانه‌ت مێرمنداڵانی 15 ساڵ خۆیان ناونووس ده‌کرد، بۆ هونه‌رمه‌ندان ئیمتیازگه‌لێکی له‌و چه‌شنه‌ له‌ به‌رچاوده‌گیرا. له‌ کاتێکدا که‌ هێزی مرۆیی ژنان و پیاوانی ئه‌ڵمانی هێدی هێدی به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چوو، ئه‌ستێره‌کانی سینه‌ما و شانۆی ئه‌ڵمان بارودخێکی تایبه‌تیان هه‌بوو که‌ ئه‌و دۆخه‌ به‌ درێژایی ساڵه‌کانی شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بوو.
ته‌نانه‌ت کاتێک که‌ شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م گه‌یشته‌ گرژترین ئاستی خۆی، فیلمسازانی ئه‌ڵمانی، هێشتاکه‌ له‌ ستدیۆکانی "ئوفا" له‌ "نۆی بابلزبێرگ"ی شاری میۆنشێن و له‌ ستدیۆکانی "بارراندۆف" له‌ نزیکی شاری پراگدا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بوون. ده‌رهێنه‌رانێک له‌ وێنه‌ی "گۆستاڤ ئۆچیکی"، "هانز شتاینهۆف"، "هێلمووت کوتنر"، "ویت هارلان"، "وڵفگانگ لیب ناینێر"، قه‌د وازیان له‌ دروست کردنی فیلم بۆ خه‌ڵکی ئاڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانیان و چه‌ند وڵاتی بێلایه‌ن، نه‌هێنا.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۶/۱۴

نامه‌یه‌ک بۆ ئالان

نامه‌یه‌ک بۆ ئالان
نووسینی: نادیا مایه‌ر*
وه‌رگێڕان له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: جه‌مشید به‌هرامی


ئالانی خۆشه‌ویست؛
دوێنێ وێنه‌یه‌کی تۆ له‌ رۆژنامه‌دا بوو، له‌ هه‌موو رۆژنامه‌کاندا، تۆ ‌له‌ که‌ناراوه‌کانی(ده‌ریای ناوه‌ڕاست) بۆدرومی تورکیا راکشابووی، تۆ خنکابوویت هه‌ر وه‌ک غالیبی برات و رێحانی دایکت، ئه‌مێستاکه‌ هه‌موو دنیا تۆ ده‌ناسێت.
پاره‌که‌ تۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ت له‌ شاری "کۆبانێ"ی سووریاوه‌ هه‌ڵاتبوون، ئێوه‌ کوردن و ناچار بوون له‌ ده‌ستی پیاوه‌ تووڕه‌ و تاوانباره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵبێن. من خوێندمه‌وه‌ که‌ گوایه‌ پوورێکت له‌ کانادایه‌. ئه‌و له‌ بیست ساڵ له‌مه‌پێشه‌وه‌ له‌وه‌ێ ژیان ده‌کات.
هیچ چه‌شنه‌ بۆمبێک بوونی نییه‌، مرۆڤ نابێت ترسی هه‌بێت که‌ پیاوانێک به‌ ده‌مامکگه‌لێکی ره‌شه‌وه‌ بێن و دایه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن یان بابه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ و بیکوژن؟!(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)