۱۳۹۴/۰۸/۲۴

فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیلمی چیرۆکی

فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیلمی چیرۆکی
و: جه‌مشید به‌هرامی


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ ئارای هونه‌ری سینه‌ماوه‌ تاکوو ئێسته‌ پێناسه‌گه‌لی جیاواز و جۆراوجۆر بۆ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا ئاوڕێک‌ له‌ هه‌ندێ له‌و پێناسانه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.
جان گریه‌رسۆن(John Grierson)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی که‌ هه‌ندێ که‌س به‌ باوکی سینه‌مای به‌لگه‌نامه‌یی ناوزه‌دی ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کردووه‌: "راپۆرت و راڤه‌ی ئافرێنه‌رانه‌ی راسته‌قینه‌"پار لۆرێنز(Pare Lorenz)، سینه‌ماکاری ناسراوی ئه‌مریکایی و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌کانی "خیشێک که‌ ده‌شته‌کانی کێڵا"(The Plow that Broke the Plains) و "رووخانه‌"(River)؛ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ فیلمێک ده‌زانێت که‌ هۆکاره‌کانی "درام"ی تێدا بێت. پاول رۆتا(Paul Rotha)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی و نووسه‌ری چه‌ند کتێب سه‌باره‌ت به‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌وانه‌: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی"  و "چاوخشاندنێک به‌ سینه‌مادا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاکوو ئێستا"؛ به‌م شێوه‌یه‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه‌ ده‌کات: "فیلمێک که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی، ژیانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک به‌ شێوه‌یه‌کی ئافرێنه‌رانه‌ نیشان ده‌دات.
"ئاکادیمیای هونه‌ر و زانسته‌ سینه‌ماییه‌کانی ئه‌مریکا"ش به‌م شێوه‌یه‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه‌ ده‌کات: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی فیلمێکه‌ که‌ توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ته‌وه‌ره‌ مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ئابوورییه‌کان ده‌کات. فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ کاتی روودانی رووداوه‌کان یان دواتردا به‌ هۆی دووباره‌سازی رووداوه‌کانه‌وه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات، له‌م جۆره‌ فیلمه‌دا، گرنگایه‌تی ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه زۆرتره‌‌ له‌ ناوه‌ڕۆکی سه‌ر‌قاڵکردن.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)