۱۳۹۴/۱۰/۰۵

‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی

فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی
و: جه‌مشید به‌هرامی

له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا وڵاته‌کانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ده‌ستیان دایه‌ به‌رهه‌مهینان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری / به‌ڵگه‌فیلم) ته‌له‌فیزیۆنی (Television Documentary) بریتی له‌ پرۆگرامه‌ راسته‌وخۆکان و فیلمگه‌لی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌واڵه‌کانه‌وه‌، هێدی هێدی ته‌له‌فیزیۆن هه‌م بووه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌م بووه‌ ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌م جۆر فیلمانه. سه‌ره‌ڕای ‌ئه‌و سنووره‌ سیاسی و بازه‌رگانییانه‌ی که‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا ده‌سه‌پێت، توانایی ئابووری و فه‌ننی ته‌له‌فیزیۆن ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ توانیویه‌تی له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌تایبه‌ت پیشاندانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ ته‌له‌فیزیۆن یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی‌. ئه‌م گه‌شه‌یه‌ به‌س به‌ هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی خێرا و گشتگیربوونی ئه‌م میدیایه‌ نییه‌، به‌ڵکوو ته‌له‌فیزیۆن جۆراوجۆرییه‌کی له‌ فۆرم، تێکنۆلۆژیا و ره‌وتی دیکۆمێنت‌سازیدا پێکهێناوه‌. فۆرمگه‌لێک که تاکوو ئێسته‌‌، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی له‌ خۆ گرتووه‌ جۆراوجۆرن.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ 
ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ زۆرتر ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که‌ له‌ روانگه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌وه‌ گرنگن، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ له‌وانه‌یه‌ لۆکاڵی(ناوچه‌یی) یان نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی بن، ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ییانه‌‌ زۆرتر به‌ شێوه‌ی زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنین و بڵاو کردنه‌وه‌ و پیشاندانییان له‌ رێگای کاناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانه‌وه‌یه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)