کۆمپانیای "مەستی
فیلم" لە دوو ڕێیانی بازەرگانی و خەیانەتدا!
جەمشید بەهرامی
جەمشید بەهرامی
کۆمپانیای "مەستی فیلم"
کە ڕێکخەر و بەڕێوەبەری "فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی"یە، لە
تازەترین چالاکیی ناکوردانە و خۆشخزمەتیی خۆیدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دام و
دەزگا پێوەندیدارەکانی، ڕوو لە فیلمسازانی چوار شاری! "ڕۆژهەڵاتی
کوردستان" ڕاگەیاندنێکی گوماناویی بڵاو کردوەتەوە؛ سەرەتای ڕاگەیاندنەکە
بەمەوە دەست پێدەکات: "لە ئاڕاستەی بڵاوەپێدان و دۆستایەتیی کولتووری و
هونەری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عیراق ، لە ساڵی ١٣٨٩
(واتە ٢٠١٩)دا کۆمپانیای سینەمایی وتەلەفیزیۆنیی "مەستی فیلم"ی سلێمانی لە
هەوڵی ئەوەدایە لە نێوان گەڵاڵە و سیناریۆ سەرکەوتووەکاندا، ڕێژەی ١٠ سیناریۆی
کورتە فیلمی چیرۆکی هەڵبژێرێت و بەرهەمیان بهێنێت"؛ واتە بە کۆمەڵێک مەرجی
سەیر و سەمەرەوە داوای لە سیناریۆنووسانی شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان و بانە
کردووە کە سیناریۆکانیان بۆ ئەو کۆمپانیایە بەڕێ بکەن و ئامانجی سەرکیی
کۆمپانیاکەش مامەڵەی کولتووری و هونەرییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا!(بازەرگانی
و خەیانەت).
هەر لە سەرەتای ئەو ڕاگەیاندنەدا دەردەکەوێت ئامانج چییە، بە کورتی و کرمانجی ئەم هەوڵە لە درێژەی خۆشخزمەتییەکانی دیکەی ئەم کۆمپانیایەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک، ئەوان قەد بە مەبەستی خزمەت کردن بە سینەمای نەتەوەکەیان خوازیاری هاوکاریی ڕاستەقینەی چالاکانی بواری سینەمایی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان نەبوون، ڕێک بەپێچەوانەوە بەس ڕاسپێردراون کە داخوازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری سینەمادا جێبەجێ کردووە و وەک کۆمپانیایەکی بازەرگانی سینەمایان بەکارهێناوە بۆ قازانجی تاکەکەسیی خۆیان. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)