برۆکراسی و روانگەکانی ماکس ڤیبەر
و : جەمشیدبەهرامی
و : جەمشیدبەهرامی
زۆر جار دەبینین لە دایەرەکان و دام و دەزگا حکومیەکاندا بۆ راپەڕاندنی ئەرکە ئیداریەکان هاتوو چوویەک بە هەموان دەکرێت، هەموو کەسێک ئەو هاتووچۆیە ئەزموون دەکات، و بە شێوەیەک لە شیوەکان هەر تاکێک بەروڕووی بروکراسی دەبێتەوە.
رێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگادا، بروکراسی بە ئەرکێکی هەڵە و نەشیاو دەزانن، لە راستیدا بەو چەشنە نییە. فەلسەفەی پێکهاتنی پێکهاتەی بروکراسی هەر لە سەرەتاوە بە ئامانجی رێکخستن و ئامانجدار کردنی ئەرکەکان و خزمەتگوزاریەکی شیاو لە پێکهاتەیەکی ئیداریدا بووە، بە پێچەوانەی تێگەیشتنی نگەتیڤی ئەم کردەیە لە کۆمەڵگا و پێکهاتەی ئیدارەیی نەخۆشدا، پرۆسەی بروکراسی لە راستیدا جۆرێک روونکردنەوە و بە بەڵگەکردنی خزمەتگوزاریەکان و پێناسەکردنی ئەرکە ناوەکی و دەرەکیەکانی پێکهاتەی ئیداری بووه.
بە گەشە سەندنی چالاکیەکانی کۆمەڵاتی و ئابووری، رێکخستنی یاسا و ریساکانی بورۆکراتیک، زۆر هەستیارتر خۆ دەنوێنن.
بروکراسی بەرهەمی پێکهاتە سیاسیەکانی هەر کۆمەڵگایەکە کە ساکاری یان ئاڵۆزیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بنەما جیاوازەکان لە وێنەی، دارایی، هێز، ریژە، وڵات و هۆکارگەلێک لەو چەشنە. لەم سەردەمدا تەنانەت روانینی دەسەڵاتدارانیش لە دەست نیشانکردنی هۆکارە سیاسیە کانی پێکهاتەی بروکراسیدا کاریگەرە. (بۆ درێژەی بابەت لیرە کرتر بکە)
