وێبلۆگی پێشووم کە بەداخەوە بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعات بەستراوە.
وێڕای سڵاو و رێز، وەک هەندێک لە دۆستان ئاگادارن، سەرەتا چەند وێبلۆگم هەبوو، بەڵام دواتر بە وێبلۆگی
دەنگـ ـەوە دەستم دایە وێبلۆگ نووسی و بەڵام دواتر لە سەرەتای ساڵی 2008 دا بە هۆی ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرام، و دواتر لە کاتی لێپرسینەوەم لە سلوولەکانی ئیتلاعاتی سنەدا, بەداخەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بووم کە پاسۆردی وێبلاگەکەم و ئیمایلی وێبلاگەکەم بدەم بە بازجووەکانی ئیتلاعات...، دوای ئازاد بوونم لە زیندان بە هۆی ئەوەی کە پاسۆردی
وێبلاگەکەمیان گۆڕی بوو، و دواتر وێبلۆگەکەم بەسترا، ناچار بووم ماوەیەک ماڵئاوایی لە وێبلۆگ نووسی بکەم، بەلام دواتر وەک زۆربەی دۆستان ناچار بووم کە وڵات بە جێ بهێڵم و لە تاراوگە نیشتەجێ بم هەر بۆیە ئێستە کە مەترسی ئیتلاعات و دەزگا سیخوڕییەکانم لە سەر نییە ، دیسان دەست بە وێبلۆگ نووسی دەکەمەوە و بابەت و نووسراوەکانم لێرەدا بڵاو دەکەمەوە، ئەم وێبلۆگە تایبەتە بە نووسراوەکانم بە زمانی کوردی و بە زمانی فارسی بە گشتی. بەو هیوایەی بتوانین هەمووان دەست لە دەستی یەک بەرەو ئاسۆیەکی گەش هەنگاو هەڵێنین.