فۆتۆ ریالیزم
جەمشید بەهرامی
جەمشید بەهرامی
فۆتۆ ریالیزم Photorealism شیوازێکی هونەرییە کە دوای هاتنە ئارای ئامرازێکە بە نێوی کامێراوە هاتە ئاراوە، و لەو وووەوە شێوازێکی هونەری نوێیە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا دەگاتە لووتکە. لە شێوازی فۆتۆ ریالیزمدا هەر وەها کە لە ناوەکەیەوە دیارە، لەگەڵ جۆرێک ریالیزمدا بەرەو ڕووین کە شێوە قووڵ بوونەوەیەکە لە بەرهەمی ریالستیدا. هونەرمەندانی ئەم شیوازە تێدەکۆشن تاکوو بۆ پێشاندانەوەی دیمەنەکان، لەگەڵ کامێردا لە ململانێ و کێبەرکێدا بن و لە کامێرا پێش بکەون. لە شێوەکاری ئەم ستایلەدا کۆپیەکی راستەخۆ لە وێنە دێتە ئاراوە و لە پەیکەرسازیدا قاڵبگیری راستەوخۆ لە مۆدێلی زیندوو رەچاو دەکرێت. شیوازی فۆتۆریسم لە ساڵەکانی ١٩٧٠ لە کالیفۆڕنیای یامریکادا هاتە ئاراوە و دواتر لە نیۆیۆرک و سارەکانی دیکەی ئەمریکدا گەشەی کرد.
فۆتۆ ریالیست زۆرتر لە جل و بەرگ یان کەرەستە واقعیەکان کەڵک وەر دەگرێت و بە وردبینەکی لە رادەبەدەر ئاوڕ لە وردەکاریەکان دەدەنەوە. لە سەر ئەو بنەمایەی کە هونەرمەند دەبێت بەرهەمی هونەری بخولقێنێت نەک ئەوەی کە کۆپی بکات، هەندێ کەس لەم ستایلە رەخنە دەگرن، و بەرهەمەکانی ئەم ستایلە ناخەنە بازنەی بەرهەمی هونەرییەوە. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)