" فیمینیزم و فیلم "
بەشی سێهەم ( کۆتایی )نووسینی : سارا تۆرنهامو: جەمشید بەهرامی
هەر ئەوە بەسە کە بەرهەمهێنانی فیلمگەلێکی زۆر جیاواز وەک "ژنی جوان" و "تەلما و لۆییز" بە مەودای یەکساڵ لە بەر چاو بگرین،بۆ ئەوەی بزانین ئەو مەڵبەندە ئایدۆلۆژیکەی کە ئەم دوو فیلمە لەودا بڵاو دەبنەوە، مەڵبەندێکی ئاڵۆز و باس خولقێن و جیاوازە.
کریستیانن گۆڵد هیڵ دەڵێت دەتوانین رەت کردنەوەی ئەم ململانێیە –لەنێو ماناکان،
چوارچێوە باوەڕپێکراوەکان (سەرچاوە)
یان هەڵوێستە ئایدۆلۆژیکیەکانی لایەنی بەرامبەر– لە نێو فیلمیشدا بدۆزینەوە.
ئەو لە سەر ئەو بڕوایە تێکڕای دەقە دڵخوازەکان بەس یەک روانگە بۆ بەردەنگ، نیشان نادەن.
لەوانەیە پیشاندانەوەکانی ئەوان ماناکانی خۆیان لە پێکهاتە ئایدۆلۆژیکی و دەقییەکانەوە وەربگرێت – کە ئەم دەقانە لە نێو ئەواندایە– بەڵام ئەم پیشاندانەوانە دەگەڕێنەوە بۆ راستیە کۆمەڵایەتییەکان کە لەودا دەسەڵاتی سیاسی،کۆمەڵایەتی یان ئایدۆلۆژیکی خۆی ناسەپێنێت، بەڵکوو بەرەورووی کێشە و ناڕەزایەتی دەبێتەوە. تەنانەت ئەگەر ئەم روانگەیەش قەبووڵ بکەین دەتوانین وەک رەوانکۆڵانی سینەمایی لە سەر ئەو رایە بین کە ئێمە لە وێنەی بینەرانی فیلم لە رێگەی هاوشوناسییە سینەماییەکانەوە تێگەیشتنمان لە شوناس پێک دەهێنین و سەقامگیری دەکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانین لەم رەوتەیشدا، بڕوامان بە هۆکارگەلێکی زۆرتر هەبێت.ئەگەر دەق گۆشە نیگایەکی تاقانە نەدات بەدەستەوە (لەم روانگەیەوە دەرک بکرێت و ببێتە هۆی چێژ) دەکرێ بۆ خوێندنەوە نوێیەکان، بۆ بەرهەمهێنانی وردە شوناسەکان و شوناسە پچڕپچڕەکان، یان بۆ سیاسەتە فمینیستیەکانی خوێندنەوە، کەڵکی لێ وەربگیردرێت. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)