۱۳۹۳/۰۳/۱۳

فرۆید و دراما

فرۆید و دراما
و:جه‌مشید به‌هرامی

به‌ پێی ئۆتۆبیۆگرافی فرۆید ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانی کاری فرۆیددا به‌رجه‌سته‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ "هیستریا ناسی"یه‌وه‌ ده‌ستی به‌ کار کرد، و دوای ماوه‌یه‌ک گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ بنچڵی نه‌خۆشی هیستریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌روونی ژنان، به‌م مانایه‌، فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌و نه‌خۆشینه‌ی که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ رۆژئاوادا ببووه‌ هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی شێتانه‌ و‌ خه‌ڵکانێکی زۆر گیرۆده‌ی ببوون(به‌ تایبه‌ت ژنان)، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاڵۆزی(ناهه‌نجاری) لیبیدۆ(له‌ روانگه‌ی فریده‌وه‌ لیبیدۆ هۆکارێکی به‌وزه‌ و غه‌ریزی‌یه‌، لیبیدۆ وزه‌ی ده‌روونی-جینسی‌یه‌)؛ هه‌ر بۆیه‌ به‌ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ ده‌کرێ نه‌خۆش ده‌رمان و چارسه‌ر بکرێت.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکان ده‌ری بکه‌ن و تاوانباری بکه‌ن به‌وه‌ی که‌ ئه‌ندیشه‌ی نازانستی هه‌یه‌. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وت‌ و ده‌رکردنه‌، بووه‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی فرۆید سوورتر بێت و لێبڕاوانه‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌زموونه‌ نوێیه‌کانی بکات و ببێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و بیرووڕا ده‌روونناسانه‌کانی.
به‌ پێی ئه‌م ڕوانگه‌ و ئه‌ندێشانه‌،فرۆید ده‌روونی هه‌ر تاکێک به‌ سێ به‌شه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کات:
لیبیدۆ (
libido) یان ئید(Id) سه‌رچاوه ‌و کانگای غه‌ریزه‌یه‌‌ و بریتیه‌ له‌ وه‌زه‌ حه‌یاتی‌یه‌‌‌ سه‌رکێشه‌کان.
ئیگۆ (
ego) یان خۆد، که‌ بریتییه‌ له‌ منی ئاگاه و هۆشیار.
سوپێرئیگۆ(Superego)
سه‌رخود یان منی به‌رزه‌جێ.
فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌گه‌ر لیبیدۆ واته‌ وزه‌ سه‌رکێشه‌کان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، تاک له‌ شێوازی حه‌یوانی و غه‌ریزی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئاستی هه‌بوونی غه‌ریزی حیوانیدا ناڕواته‌ سه‌رتره‌وه‌ و ئه‌و ئاسته‌ تێناپه‌ڕێنێ. به‌م پێیه‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیهاتنی (لیبیدۆ)یه‌ که‌ ئه‌م هه‌بوونه‌ غه‌ریزی‌یه‌ بۆ تاکێکی ئاگاه‌ ده‌گۆڕێت، ئه‌و توانایه‌ ده‌بخشێته‌ تاک تاکوو له‌ رێگای ئاگاهی‌یه‌وه‌(ئیگۆ) وزه‌ لیبیدۆییه‌کانی خۆی هه‌وسار و راگیر بکات. به‌ڵام راگیرکردنی لیبیدۆ یان به‌ واتایه‌کی دیکه‌ سه‌رکوت‌کردنی ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێگه‌لێکی زۆر که‌ تێرنه‌بوون و به‌تاڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وزانه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی نه‌خۆشینه‌ ده‌روونییه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ مرۆڤدا. هه‌ر بۆیه‌ فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو که‌ هیستریا یه‌کێک له‌ نیشانده‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی لیبیدۆی سه‌رکوتکراوه به‌ شێوازێکی ناهه‌نجار و ئاڵۆز. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)