ئاماژه: ئه‌م ده‌قه یه‌که‌مین جار له لایه‌ن "پیه‌ر پائۆلۆ پازۆلینی"یه‌وه له یه‌که‌مین "فستیڤاڵی سینه‌مایی نوێی پزارۆ" به زمانی ئیتالیایی خوێندراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه که ئێستا له به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه(ده‌قی ئینگلیزی) له وه‌رگێڕانی فه‌ڕانسه‌وه‌ی ماریان دوو تیموو ژاک بونتان ("گۆڤاری کایه دۆ سینه‌ما" ئۆکتۆبری 1965) وه‌رگیراوه.
پێم وانییه چیتر دوای ئه‌مه نه‌کرێت سینه‌ما له وێنه‌ی زمانێک به بێ له‌به‌رچاوگرتنی (ترمینۆلۆژی) ده‌سته‌واژه‌کانی نیشانه‌ناسی پێناسه بکرێت. له ڕاستیدا، پرسه‌که به‌م شێوه‌یه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زمانه ئه‌ده‌بییه‌کان داهێنانی شاعیرانه‌ی خۆیان له سه‌ر پێکهاته‌ی بنه‌مایی زمانی ئامرازی (Instrumental Language) درووست کردووه(که ئامرازێکی هاوبه‌شه له نێوان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یدا که قسه‌ی پێده‌که‌ن)، وادیاره زمانه سینه‌ماییه‌کان خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌ک نین. سینه‌ما به هۆی سه‌رچاوه راسته‌قینه‌که‌یه‌وه خاوه‌نی زمانێکه که ئامانجی سه‌ره‌تاییه‌که‌ی تێگه‌یاندن، تێگه‌یشتن و پێکهاتنه (یان پێوه‌ندیه). له کرده‌وه‌دا ده‌کرێ به ئاسانی زمانه ئه‌ده‌بییه‌کان له ئامرازه تایبه‌ت و ساده‌کان که بۆ تێگه‌یاندن و لێک تێگه‌یشتن به کاردهبرێن، جیابکرێته‌وه، به‌ڵام پێوه‌ندی له ڕێگای سینه‌ماوه، هه‌ڕه‌مه‌کی (Arbitrary) و ناڕاسته‌وخۆیه و به گشتی خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌کی ئامرازی نییه. مرۆڤ له‌گه‌ڵ وشه‌کاندا پێوه‌ندی ده‌گرێت نه‌ک له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا، و هه‌ر به‌م هۆیەوەیه که زمان چشتێکی زیاتر له تێکه‌ڵاوێک له دیمه‌نگه‌لێکی ئابستراکت و ده‌ستکرد نییه.(بۆ خوێندنەوەی درێژە بابەت لێرە کرتە بکە)