![]() |
| جوانیناسی فمینیستی و رێدۆزەکانی فمینیستی بۆ فیلم Jamshid Bahrami |
جوانیناسی فمینیستی و رێدۆزەکانی فمینیستی بۆ فیلم
سینینتا فریلەند
و:جەمشید بەهرامی
سینینتا فریلەند
و:جەمشید بەهرامی
فەلسەفەی فمینیستی فیلم، پانتاییەکی ساوایە کە بە خێرایی لە حاڵی گەشە و
بڵاوەکردندایە، بەڵام هێشتاکە لە وێنەی بەش یان لقێکی تایبەت لە پانتایی
فەلسەفەدا دەر نەکەوتووە. بەس لە کۆتایی دەیەی هەشتا و نەوەددا بوو کە وتارگەلی
فەیلەسووفەکانی فمینیست لە مەڕ فیلم، لە گۆڤارەکان و بژاردەکانی ئینگلیزی زماندا
سەری هەڵێنا.
لە خوێندنەوەکانی سینەماییدا، وەک خوێندنەوەکانی جوانیناسانە بە شیوازێکی گشتی، سنوورەکانی نێوان بەشەکان بگۆڕن. نووسەرانێکی زۆر لە پانتایی ئەدەبیات، هونەر، راگەیاندن، و خوێندنەوەکانی کولتووری، باسگەلێکی رەخنەیییان لە مەڕ فیلم، هێنایە گۆڕێ و ئاوڕیان لە چەمکە فەلسەفییەکان دایەوە و تیورییە فەلسەفییەکانیان خستە بەر باس.
زۆرێک لە پرسیارە گەڵاڵەکراوەکان لە پانتایی تیوری فیلمدا، پرسیارگەلێکی فەلسەفین و لە نێوان ئەواندا هەندێک لە تەوەرەکان بۆ جوانیناسی و فەلسەفەی فمینیستی زۆر گرنگن : فیلم جۆرێکی هونەرییە، بۆ چی؟ "چییەتی فیلم" چییە؟ چۆن فیلم شیوازی تێفکرین و بیرکردنەوە نیشان دەدات؟ چییەتی دژکردەوە هەستییەکان و لایەنگریمان بۆ فیلم بۆ چییە؟ چۆن چییەتی دیمەنیی فیلم بۆ رێکخستنی جیهان بە کار دەبرێت؟ ئایدۆلۆژیای سیستەمی بەرهەمهێنانی هالیوودی و رەوتی دیمەنەکانی فیلمیکی پیشەیی کولتووری گشتی چۆن کار دەکات؟
سنووردارکردنی سەردێڕ یان چالاکی " فەلسەفەی فمینیستی فیلم " بۆ فەیلەسووفە پڕۆفشناڵەکان، نەک دژوارە بەڵکوو سەررێژنەیی و سەرلێشێواوکەرە. کەوایە باشترە بە سەرنجدان بە پێوەندی ئەم تەوەرە لەگەڵ پانتاییەکانی دیکەی بریتی لە تیوری فمینیستی، تیوری فیلم بە گشتی، بەرهەمە فەلسەفییەکان لە مەڕ فیلم و جوانیناسی فمینیستی، لێی نزیک ببینەوە.
بە تەرکیز کردنی سەرنجی فەیلەسووفەکان بۆ فیلم، بەو شێوەیەش فەلسەفەی فمینیستی فیلم بە خێرایی گەشەی کرد و پەرەی سەند. تۆمارکردنی بابەتە فمینیستییەکانی فەیلەسووفەکان لە دوو بژاردەی بابەتیانەدا لە مەڕ فیلم، لە ناوەڕاستەکانی دەیەی نەوەد( فریلەند و وارتنبەرگ ١٩٩٥، بوردول و کارۆل ١٩٩٦ ) لەگەڵ سەرهەڵدانی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فیلم و فەلسەفە، نیشاندەری ئەوەیە کە ئەم پانتاییە لە سەردەمی گۆڕان و گەشەی خێرادا بوو.(بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)