- شۆڕشی گوڵی رۆزی گورجیستان
- کۆچی مێژوویی مەریوان
- کۆچی مێژوویی مەریوان
شۆڕشی گوڵی رۆزی گورجیستان
شێوه‌گه‌لی روخاندنی نه‌رم یان "شۆڕشی ره‌نگی"
یان گوڵی؛ که زۆرجار به ته‌علیق له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیکتاتوره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه
به " شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی " ناوزه‌د ده‌کرێت له راستیدا: شێوه‌یه‌که بۆ
رووخاندن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و له شێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت،له به‌شێک له ئوروپای ناوین،ئوروپای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوین شۆڕشی
مه‌خمه‌ڵی گه‌ڵاڵه و پیاده کراوه،ئه‌م ده‌سته واژه‌یه سه‌رتا له لایه‌ن
والسڵاو هاول - سه‌رۆک کۆماری پێشووی چێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆکی ناڕازیانی
چێکۆسلواکی پیشوو بوو- هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسییه‌وه.
له
ساڵی1989 له خولێکی شه‌ش حه‌وتوویی، ناڕازیانی چێکوسلواکی به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک
کاری زنجیری نافه‌رمانی توانیان رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری نامه‌شرووع بڕووخێنن و هێز و
ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست خۆیان بخه‌ن،ئه‌م گه‌ڵاڵه و ئیده دوابه‌دوای یه‌ک له
وڵاتانی سێربستان،گورجیستان،ئۆکراین و قێرقیزیستان بۆه هۆی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات.
هۆی سه‌ره‌کی له گه‌ڵاڵه و پیاده‌کردنی ئه‌م
شێوه شۆڕشه،رووخاندنی ده‌سه‌لاتگه‌لێکی نامه‌شرووع و زۆڵه که ده‌یانهه‌وێ
دیکتاتۆریه‌کی مۆدڕێن له ناوچه‌که‌دا پێک بێنن و له هه‌مبه‌ر بڵاوه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیاندا خه‌ڵک سیڤیل و کۆمه‌ڵگای جیهانی به " به‌ربه‌ست " ده‌زانن. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

