نافەرمانی مەدەنی
(بەشی یەکەم)
جەمشید بەهرامی
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به دوور له توندوتیژی،زۆرجار پێچاوپێچ تره له رێگاگه‌لی لێوانلیو له توندوتیژی، و بریتییه له کۆمه‌ڵێک پرنسیپی خه‌بات،به پیچه‌وانه‌ی خه‌باتی توند و تیژ؛ خهبهتای ناتوند و تیژ به که‌ڵک وه‌رگرتن له جه‌نگامێرگه‌لی دروونی،کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی که له لایه‌ن خه‌ڵک و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به کار ده‌هێنرێت،شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه ده‌کات.ئه‌م جهنگامێرگهله به ناوگه‌لێکی جۆراوجۆره‌وه له وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی،نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،مانگرتن،خۆبواردن له ئه‌رکه پێسپاردراوهکان،پاوان کردن، بێ مه‌یلی گه‌لی هێزهکۆمهلایهتییهکان،ناسراوه.
(بەشی یەکەم)
جەمشید بەهرامی
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به دوور له توندوتیژی،زۆرجار پێچاوپێچ تره له رێگاگه‌لی لێوانلیو له توندوتیژی، و بریتییه له کۆمه‌ڵێک پرنسیپی خه‌بات،به پیچه‌وانه‌ی خه‌باتی توند و تیژ؛ خهبهتای ناتوند و تیژ به که‌ڵک وه‌رگرتن له جه‌نگامێرگه‌لی دروونی،کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی که له لایه‌ن خه‌ڵک و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به کار ده‌هێنرێت،شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه ده‌کات.ئه‌م جهنگامێرگهله به ناوگه‌لێکی جۆراوجۆره‌وه له وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی،نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،مانگرتن،خۆبواردن له ئه‌رکه پێسپاردراوهکان،پاوان کردن، بێ مه‌یلی گه‌لی هێزهکۆمهلایهتییهکان،ناسراوه.
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی
حکوومی تا کاتێک ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن که هێزگه‌لی پیویستی
خۆیان، به پێی هاریکاری،گوێ ڕایه‌ڵی و سه‌ردانه‌واندن بۆ ده‌ستووری گشتیی دابین
بکه‌ن. شۆڕشی سیاسی،به پێچه‌وانه‌ی توندوتیژی،شێوه‌یه‌کی گونجا و شیاوه بۆ جوێ
کردنه‌وه‌ی ئه‌م بهرژهوهندیەی سەرچاوگهی هێز له ده‌وڵه‌ت. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
تۆتالیته‌ر له به‌رامبه‌ر زه‌ختی ئابووری دا زیان په‌زیر بیت، یان گه‌له‌یی و
گازه‌نده‌ی خه‌ڵکی له‌و، پێوه‌ندی به پرسی ئابووریه‌وه بێت،ئه‌و کات داپه‌ڕی(اقدام)
ئابووری،له وینه‌ی پاوان کردنه‌کان و مانگرتن،له‌وانه‌یه رێگه‌گه‌لی گونجاو بۆ نافرمانی
مه‌ده‌نی بن.
پێشینه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، وه‌ک سه‌رکێشی و
مکۆڕی له ده‌ستوور یان یاسا به ئامانج و ئه‌نگیزه‌یه‌کی به‌که‌ڵک، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نافه‌رمانی پرۆمیتۆس له به‌رامبه‌ر زیوسدا ، به هۆی به دیاری بردنی ئاگر(ئه‌ندێشه)
له لایه‌ن پرۆمیتۆسهوه بۆ مرۆڤ؛یان سه‌رکێشی ئانتیگۆن له به‌رامبه‌ر کریۆن دا(که
کریۆن نه‌یده‌هێشت جه‌نازه‌ی پۆلۆنیکۆس-برای ئانتیگۆن- به خاک بسپێردرێت؛به‌ڵام
ئانتیگۆن شه‌و براکه‌ی به خاک سپارد و خویشی به تاوانی ئه‌و کرده‌وه‌یه زینده‌به‌چاڵ
کرا).
له‌وانه‌یه به‌شی درووست و بێ ئه‌م لاولای
پێناسه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌مه بێت : پێشێل کردنی یاسا، ده‌ه‌ستوور یان سیاسه‌تێکه
که نادروست و نادادپه‌روه‌رانه دێتە ئه‌ژمار و به ئامانج یان نییه‌تێکی شهرافهتمهندانهوه
به‌ڕێوه ده‌چێت.گه‌رچی سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی،ده‌نگ گه‌لێکی جیاواز هه‌ن به‌ڵام،روانگهگهلێکی هاوبه‌ش له نێوان پێناسه جیاوازه‌کاندا به دی ده‌کرێت،لیره‌دا دوای ئاماژه کردن به‌م خاڵانه و دواتر شرۆڤه‌کردنی روانگه‌کان و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه، تێده‌کۆشین ئه‌م شێوه ناره‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه زۆرتر و باشتر بناسین.
تایبه‌مه‌ندییه‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
شه‌رافه‌تمه‌ندانه بوون(conscientiousnees):
ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه لانی که‌م له نێو زۆربه‌ی پیناسه‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌رجه‌سته‌یه
و ئاماژه به پێداگری و راستی و قهواتیی ده‌کات که به پیداگری له سه‌ر ئه‌مه،که‌سه‌کانی
نافه‌رمان یاسایه‌ک پێشیل ده‌که‌ن.
بۆ زۆربه‌ی که‌سه نافهرمانهکان سه‌رکێشی له
به‌رامبه‌ر یاسادا،نه‌ک ته‌نیا داخوازییه‌کی چۆڕاو له سه‌ربه‌رزی و سهماخی و
خوویه‌کی پۆلایینی ئه‌وانه‌وه‌یه به‌ڵکوو هه‌ست و روانینی ئه‌وان بۆ ئاستی به‌رزی
کۆمه‌ڵگاکه‌یانه.ئه‌وان له ڕێگای نافه‌رمانی خۆیانه‌وه سه‌رنجی دیتران بۆ
یاساگه‌لێک ڕاده‌کێشن که له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نیازی به گۆڕان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
هه‌یه.
پێوه‌ندی گیرانه بوون(communication):
له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌رامبه‌ر به یاسا، تاک
له دۆخێکی یاساییدا دوو ئامانجی هاوشان و هاوته‌ریب ده‌پێکێ؛ئه‌و نه ته‌نیا ئه‌یه‌ویت
دژایه‌تی خۆی له هه‌مبه‌ر یاسا یان سیاسه‌تێکی تایبه‌ت ده‌ر ده‌بڕێت به‌ڵکوو ئه‌یه‌ویت
سه‌رنجی گشتی بۆ ئه‌م پرسه ڕابکێشێت و به‌م پێیه بۆ گۆڕینی یاسا یان سیاسه‌ت هه‌موان
هان بدات.
له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، له کۆمه‌ڵگایه‌کی تا
ڕاده‌یه‌ک دادپههروهر،نافهرمانانی مه‌ده‌نی خۆیان به‌ره‌وڕووی زۆربه ده‌که‌نه‌وه
تاکوو نیشان بده‌ن که له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه،بنه‌ماکانی داد(که هۆی هاریکاری
نێوان مرۆڤگه‌لی ئازاد و یه‌کسانه) له لایه‌ن سیاسهتڕێژهکانهوه له به‌ر چاو
نه‌گیردراوه.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تگه‌لێک که نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
له رێگه‌ی پێشێل کردنی یاساوه به‌ر په‌رچی ده‌داته‌وه کۆده‌نگییه‌ک به‌دی ناکرێت.
کۆمه‌ڵێک ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که به‌ڕێوه چوونی پێشێل کای له به‌رامبه‌ر
یاساکاندا و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌کان یان ره‌وتی دام و ده‌زگا
خسووسییه‌کان له وێنه‌ی سهندیکاگهلی بازه‌رگانی،بانکه‌کان،زانکۆکانی ئازاد
و...،دکاریت جوێ بکرێته‌وه له بازنه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، به‌ڵام دیترانی دژ
به‌مه،له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دژ به بڕیاره‌کانی یه‌که
خسوسییهکان دکارێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی زهبالاحی سیستمی یاساڕێژ بێت که
مۆڵه‌تی دابین کردنی ئاوه‌ها بڕیارێک ده‌دات و لیره‌دایه که ناڕه‌زایه‌تی ده‌چێته
پانتایی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه.
له سه‌ر ئه‌وه‌ی که نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌توانێت
به هه‌ر دوو شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بێت کۆده‌نگییه‌ک به‌دی ده‌کرێت،واته
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌توانێ پێشێل کردنی یاسایه‌ک بێت که تاکه‌کان دژ به ئه‌ون(ڕاسته‌وخۆ)
یان ده‌توانێت پێشێل کردنی یاسایه‌ک بێت که له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و یاسایه‌دا دژایه‌تییه‌ک
نییه؛به‌ڵکوو به هۆی ده‌ربڕینی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی یاسا یان سیاسه‌تێکی
دیکه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئه‌و یاسایه.ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر بنکه عه‌سکه‌رییه‌کان
و دروشم نووسین له جێگای مووشه‌کی ناوه‌کی له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تگه‌لی
عه‌سکه‌ری،وێناگه‌لێک له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ناڕاسته‌وخۆن.
سنوورێک که زۆرجاران له نێوان نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌کێشرێت،زۆر که‌متر له‌وه‌یه که به گشتی له‌به‌رچاو
ده‌گیردرێت،ئاشکرایه و له ڕوه‌وه بایه‌خیکی نییه، بۆ وینه خۆبواردن و خۆدزینه‌وه
له دانی باجی ده‌وڵه‌تی که به شێوه‌یه‌ک بواری ئابووری هێزه عه‌سکه‌رییه‌کان
دابین ده‌کات، ده‌توانێت وه‌ک نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له
هه‌مبه‌ر سیاسه‌تگه‌لی شه‌ڕ له به‌رچاو بگیردرێت.هه‌رچه‌ند ئه‌م کرده‌وه‌یه به
تایبه‌ت له بازنه‌ی نافه‌رمانی ڕاسته‌وخۆدایه، به‌ڵام به‌شیک له باجی هه‌ر
تاکێک له‌م بابه‌ته،به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ پشتگیری له سیاسه‌تێک که تاک دژ به
ئه‌وه،له به‌رچاو ده‌گیردرێت.
ئاشکرا بوون(publicity):
تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندی گیرانه،له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ
ئاشکرا بوون وه‌ک یه‌ک چاوی لێبکرێت.له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ له بیرۆکهوانهکان نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی قه‌ت نهێنی و نائاشکرا نییه و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌بێت به‌س به شێوه‌ی
ئاشکرا و به بانگه‌وازی به‌رخوه‌دانی یاسایی بهێندرێته کردن، هه‌روه‌ها جار و
بار بۆ ناڕازییه‌کان پێویسته که ده‌سه‌لات و خه‌ڵک بزانن که ئه‌وان چ
ئامنجێکیان هه‌یه، به هه‌ر حاڵ هه‌ندێ
جار ئاگاداری و ڕاگه‌یاندنی پێشتر له هه‌ڵبژاردنی ستراتێژی ناڕازیان ده‌توانێ زۆر
پێویست بێت.
به‌ڵام هه‌میشه به‌و جۆره نییه،ئاشکرابوون له
بڕێ کاتدا ده‌بێته هۆی که‌م بوون و دابه‌زینی تێکۆشانی پیوه‌ندی گیرانه بوون له
ڕێگای نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه،چونکوو ئه‌گه‌ر تاکتکێک بۆ شکاندنی یاسا خۆ
ئاشکرا بکات،له ئامانجدا تاک هه‌لیک ده‌خاته به‌رده‌م ده‌سه‌لاتی سیاسی و له‌وانه‌یه
هه‌ر ئه‌مه بێته هۆی به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی پیوه‌ندی گیرانه بوون له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه.
له سه‌ر ئه‌م ڕایه نافه‌رمانی له سه‌ره‌تا
نهێنی و رانه‌گه‌یاندراو،بڕێ جار له ناره‌زایه‌تی ئاشکرا به بژارترە.
ئەم بابەتە لە ژمارەی 57ی ئاسۆی رۆژهەڵاتدا لە بەرواری 11/3/ 1389 چاپ کراوە .
له سه‌ر ئه‌م ڕایه نافه‌رمانی له سه‌ره‌تا
نهێنی و رانه‌گه‌یاندراو،بڕێ جار له ناره‌زایه‌تی ئاشکرا به بژارتره.
تایبه‌تمه‌ندی ئاشکرا بوون، ته‌نانه‌ت به نرخی
به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی تاک،شێوه‌یه‌که بۆ ناڕازیان، بۆ مامه‌ڵه‌یه‌کی
دادپه‌روه‌رانه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات.
دوور له توندوتیژی (Non-violence)
:
بابه‌تێکی موناقشه درووست که‌ر له پرسی نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی دایه، باسی دوور له توند و تیژی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه.ده‌گوترێ که
دوور له توندوتیژی هه‌روه‌ک ئاشکرا بوون، کارتێکردنی نگه‌تیڤی پێشێل کردنی یاسا
داده‌به‌زێنی،بڕێک له بیرۆکهوانان له‌مه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌ڵێن له راستیدا نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی به پێی پێناسه‌که‌ی،کرده‌وه‌یه‌کی به دوور له توند و تیژییه،به پیی
ئه‌م روانگه‌یه کرده‌وه‌گه‌لێک که بۆنی خه‌ساری لێدێت له‌گه‌ڵ نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
له شێوه‌یه‌ک بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا ناسازگاره؛چونکوو هه‌ر شێوه ده‌ست
درێژییه‌ک بۆ ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کانی دیتران، ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه له
بنه‌مای قهواتیی کرده‌وه‌ی که‌سی نافه‌رمان.
که‌سایه‌تیگه‌لێک له وێنه‌ی گاندی و مارتین
لۆترکینگ،نموونه‌ی ههربهرچاوی کرده‌وه‌ی راسته‌وخۆی به‌دوور له توند و تیژین،به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌م روانگه‌یه‌دا نین پانتایی دوور له توند و تیژییان له
روانگهگهلێکی جۆراوجۆره‌وه داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه.
پرسی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که پێانسهیهکی راست و
دروست له توند و تیژی نییه، بۆ وێنه توند و تیژی له‌گه‌ڵ خۆد،توند و تیژی له
گه‌ڵ داهاته‌کان یان توند و تیژییه‌کی گچکه له هه‌مبه‌ر دیتراندا ده‌بێت بچێته
قۆناغ و پانتایی توند و تیژییهوه یان نه،ڕوون نییه.ئه‌گه‌ر پێوه‌رێکی تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی بیرۆکه‌یه‌کی ساخ بۆ کرده‌وه‌ی توند و تیژ،له وێنه‌ی زه‌بر و خه‌سار
گه‌یاندن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گچکه‌ش بێت،ئیدی کرده‌وه‌گه‌لی له‌و چه‌شنه ده‌چنه
پانتایی کرده‌وه‌گه‌لی توند و تیژه‌وه.
دووهه‌مین پرس ئه‌وه‌یه بڕێ جار به هه‌ڵسه‌نگاندنی
کرده‌وه‌گه‌لێکی ناتوند و تیژ یان یاسایی له هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌گه‌لی توند و تیژ، کرده‌وه‌گه‌لی
ناتوند و تیژ زۆرتر ده‌بنه هۆی خه‌سار،مانگرتنی یاسایی سایه‌قه‌کانی ئامبووڵانس
ده‌توانێت ببێته هۆی ئامانجێکی پڕ له خه‌سار.
سێهه‌مین پرس ئه‌وه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی
که هه‌ندێک له بێرۆکهوانان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن،توند وتیژی به پێی جۆره‌که‌ی،نابێته
هۆی به‌تاڵ کردنه‌وی پێوه‌ندی گرتنی نافهرمانهکان(له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کانیان).تاڕاده‌یه‌ک
توند و تیژی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجێکی ڕوون ،له‌وانه‌یه ببێته هۆی تایبه‌تمه‌ندی
پێوه‌ندی گیرانه بوونی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی.
به دوور له توند و تیژی، ئاشکرا بوون و ئاماده
بوون بۆ دانی نرخ، زۆر جار وه‌ک به‌وه‌فا بوونی که‌سه‌کانی نافه‌رمان به سیستمی
یاسایی دێته ئه‌ژمار؛که‌سگه‌لێک که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌به‌رچاو ناگرن، له
هه‌ڵگرێکی به‌ربڵاوتر لایه‌نگری ده‌که‌ن که به پێی ئه‌م هه‌ڵگره‌ی نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی، پێشێل کردنی یاسا له رووی
ویژدانه‌وه له راستای پێوه‌ندی گرتندا له خۆ ده‌گرێت و به ئامانجی تاوانبار
کردنی یاسا یان سیاسه‌تێکی تایبه‌ته که ئه‌وان بۆگۆڕینی ئه‌و یاسایه یان ئه‌و
سیاسه‌ته به‌شداری تێدا ده‌که‌ن،ئاوه‌ها هه‌ڵگرێک ئیزنی ئه‌وه ده‌دات که نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی،بتوانێت له‌گه‌ڵ توند و تیژی،تاڕاده‌یه‌ک نهێنی و نائاشکرا و به شێوه‌یه‌کی
بزاوتێکی شۆڕشگێڕانه بێت.
ئەم بابەتە لە ژمارەی 57ی ئاسۆی رۆژهەڵاتدا لە بەرواری 11/3/ 1389 چاپ کراوە .