۱۳۹۰/۱۰/۱۸

سێ شێعری مینماڵ لە ئۆکتاڤیۆ پاز


سێ شێعری مینماڵ لە ئۆکتاڤیۆ پاز
و: جەمشید بەهرامی

"هاوڕێیان"
لە پەیکەری مندا لە کوێستانێک دەگەڕێی
لەدوی هەتاوێکی شاردراوە لە دارستانەکەیدا
لە پەیکەرتدا لە گەمیەیەک دەگەڕێم
وێڵ لە ناخی شەودا

"هاورێیەتی"
پیاوێکم من: بەشی هێندە ناکەم
شەو بەربڵاوە
چاوێک بە ئاسماندا دەخشێنم
ئەستێرەکان دەنووسن
نامۆ، تێدەگەم
منیش نووسراوم
درووست لەم زەمەنەدا
کەسێک دەمخوێنێتەوە
(بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)



"دوایین سپێدە"

وێڵ لە دارستانی قژەکانت
لە پێیەکانم دەخشێن پێیەکانت
بە راکشاوی، کەڵەگەتتر لە شەو دەنوێنی
بەڵام بەشی ئەم ژوورە دەکەن خولیاکانت
ئێمە بارتەقای چەندین،کە ئاوەها گچکەین!
لە دەرەوە،تڕومبیلێک تێدەپەڕێت
هاوڕێ لەگەڵ ئەوانەی کە لەودان، رۆح
چەمێکی بە خوڕ
بەردەوام بەرەو دواوە رۆ دەچێت
سبەینێ رۆژێکی دیکەیە؟


وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ فارسی: یوسف صدیق (گیلراد