- شۆڕشی گوڵی رۆزی گورجیستان
- کۆچی مێژوویی مەریوان
- کۆچی مێژوویی مەریوان
شۆڕشی گوڵی رۆزی گورجیستان
شێوه‌گه‌لی روخاندنی نه‌رم یان "شۆڕشی ره‌نگی"
یان گوڵی؛ که زۆرجار به ته‌علیق له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیکتاتوره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه
به " شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی " ناوزه‌د ده‌کرێت له راستیدا: شێوه‌یه‌که بۆ
رووخاندن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و له شێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی که‌ڵک
وه‌رده‌گرێت،له به‌شێک له ئوروپای ناوین،ئوروپای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوین شۆڕشی
مه‌خمه‌ڵی گه‌ڵاڵه و پیاده کراوه،ئه‌م ده‌سته واژه‌یه سه‌رتا له لایه‌ن
والسڵاو هاول - سه‌رۆک کۆماری پێشووی چێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆکی ناڕازیانی
چێکۆسلواکی پیشوو بوو- هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسییه‌وه.
له
ساڵی1989 له خولێکی شه‌ش حه‌وتوویی، ناڕازیانی چێکوسلواکی به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک
کاری زنجیری نافه‌رمانی توانیان رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری نامه‌شرووع بڕووخێنن و هێز و
ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست خۆیان بخه‌ن،ئه‌م گه‌ڵاڵه و ئیده دوابه‌دوای یه‌ک له
وڵاتانی سێربستان،گورجیستان،ئۆکراین و قێرقیزیستان بۆه هۆی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات.
هۆی سه‌ره‌کی له گه‌ڵاڵه و پیاده‌کردنی ئه‌م
شێوه شۆڕشه،رووخاندنی دهسهلاتگهلێکی نامه‌شرووع و زۆڵه که ده‌یانهه‌وێ
دیکتاتۆریه‌کی مۆدڕێن له ناوچه‌که‌دا پێک بێنن و له هه‌مبه‌ر بڵاوه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیاندا خه‌ڵک سیڤیل و کۆمه‌ڵگای جیهانی به " به‌ربه‌ست " ده‌زانن. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)
به رووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، ئه‌مریکا و ناتۆ
باڵیان کێشایه سه‌ر بازنه‌ی یه‌که‌م و ئوروپای رۆژهه‌ڵات،به مانای ره‌وتی به‌رامبه‌رکێی
هارتله‌ند.دوا به دوای ئه‌وه،په‌ره‌پیدانی بازنه‌ی دووهه‌م خرایه ده‌ستووری
کاری ئه‌مریکاوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆ چوون له گورجیستاندا بوه یه‌که‌م پرس. ئه‌مریکا
و هاوپه‌یمانه ئوروپاییه‌کانی، له رێگای رێکخراوی سوروس و رێکخراوگه‌لی ناحوکومیNGO) کان)،هه‌موو
هه‌وڵیان خسته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ناڕازی له گورجستاندا تا بالکێشانی
ناتۆ بۆ گورجیستان- له وێنه‌ی حه‌وشی خه‌لوه‌تی رووسیه- به‌ربڵاوتر بیت. له هه‌ڵبژاردنی
پاڕلمانیی نوامبر 2003 ،دوو ئیتلاف که‌وتنه کێبه‌رکێ: ئیتلافی " گورجیستانی
نوێ " و ئه‌وی دی " ئیتلافی ترۆییکای گورجیستان " .
له کێشمه‌کشی هه‌ڵبژاردندا،رێکخراوی سوروس( که
به‌رپرسیاره‌تی پشتیوانی له خه‌ڵکی ناڕازی له گورجیستانی له ئه‌ستۆ بوو)
پێشاوپێش سه‌رکه‌وتنی ئیتلافی ترۆییکای ڕاگه‌یاند. به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن ئاکامی
هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتلافی گورجیستانی نوێ بوو،دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی
هه‌ڵبژاردن،ئیتلافی ترۆییکای گورجیستان به ئاکامی هه‌ڵبژاردن ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی
و ده‌وڵه‌تی به ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردندا تاوانبار کرد.(هه‌ر هه‌مان به‌سه‌رهاتی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ساڵی 1388 له ئێران!)
ئیتلافی ترۆییکای گورجیستان- که له لایه‌ن
مێدیاگهلی جیهانییه‌وه پشتیوانی لێده‌کرا- داوای له خه‌ڵک کرد که به نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی وه‌ڵامی ده‌وله‌ت بده‌نه‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌ک له ژێر ناوی "
کامارا" توانی پانزده هه‌زار که‌سی ناڕازی له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه،ئه‌وان
چه‌ند رۆژ له به‌رده‌م بینا حوکومییه‌کان له وێنه‌ی بینای سه‌رۆک کۆماری کۆبوونه‌وه‌یان
کرد و به پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو " گوڵی رۆزیان" پێشکه‌ش به پۆلیس و ئه‌رته‌ش کرد.
له
رۆژی کرانه‌وه‌ی پارلمانی ئه‌م وڵاته و له کاتێکدا که سه‌رۆکی ئیتلافی
گورجیستانی نوێ؛ ئیدوارد شوارت ناتزه سه‌رقاڵی قسه‌کردن بوو، ناڕازیان به سه‌رۆکایه‌تی
ساکاشوویلی( له سه‌رۆکه‌کانی ئیتلافی ترۆییکا)، بێ هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی
پۆلیس چوونه نێو پارلمان و ئیزنیان به" ئیتلافی گورجیستانی نوێ " نه‌دا
که ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست،له کۆتاییدا،شوارت ناتزه ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
و شۆڕشی ناسراو به گوڵی روز له
گورجیستان ده‌سه‌ڵاتی وه‌ده‌ست گرت.
کۆچی مێژوویی مه‌ریوان
-(له‌م به‌شه‌دا له پێشڕه‌وی(کوردی) ژماره8 و
کتێبی کاک فوئاد له نووسینی کاک ره‌شاد موسته‌فا سوڵتانی که‌ڵک وه‌رگیراوە -
کۆچی مێژوویی مه‌ریوان وه‌ک شێوه‌یه‌کی مودێرن
له خه‌باتی مه‌ده‌نی به که‌ڵک وه‌رگرتن له پرنسیپه‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له
مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورددا نموونه‌یه‌کی هه‌ره به‌رچاو.
خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به ڕێبه‌رایه‌تی رێبه‌ری
شه‌هیدی کۆمه‌ڵه کاک فوئاد، به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ هێرشی کۆماری ئیسلامی
بۆ کوردستان ده‌ستیان دایه حه‌ره‌که‌تێکی ناڕه‌زایه‌تی و به تێکڕا له رۆژی 31ی
پوشپه‌ڕی ساڵی 1358 شاری مهریوانیا چۆڵ کرد و له ئۆردووگای کانی‌میران له 12
کیلوۆمتری شاری مه‌ریوان نیشته‌جێ بوون.
ئێواره‌ی رۆژی 30 پووشپه‌ڕی ساڵی 1358ی هه‌تاوی
هه‌موو ئۆرگانه خه‌ڵکییه‌کانی شاری مه‌ریوان وه‌ک یه‌کیه‌تی جوتیاران،کۆمیته‌ی
ژنان،ستادی حه‌فازه‌تی،بنکه‌ی گه‌ڕه‌که‌کان،کانوون قوتابیان و دانشجویان،و... به
تایبه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵکی نه‌به‌زی مه‌ریوانه‌وه بڕیاری کۆچیان دا و خێرا به خه‌ڵکیان
راگه‌یاند.
کاک فوئاد و هاورێیانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان
کۆچی شاری مه‌ریوانیان وه‌ک تاکتیکێک و ئامیری گونجاوی سه‌رده‌م هه‌ڵبژارد و به
راستی شه‌ڕی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامیان، به سه‌ر کوردستاندا خسته دواوه‌وه.
کۆچی مێژویی مه‌ریوان له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌زایه‌تییه‌ک
بوو به‌رامبه‌ر به هێرشی رژیم بۆ ناو شاری مه‌ریوان و به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ
له ئۆرگانه دیموکراتیک و خه‌ڵکییه‌کان
وه‌ک شۆرای شار، ستادی حه‌فازه‌تی، یه‌کیه‌تی جوتیاران و کۆمیته‌ی ژنان،و...
دیفاعی ده‌کرد. له هه‌مان کاتدا کۆچ له شه‌ڕی داسه‌پاو به‌رگری ده‌کرد.
ده‌ست دانه کۆچی جه‌ماوه‌ری وه‌کوو شێوه‌یه‌کی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و خه‌بات سیاسه‌تێکی ته‌واو دروست بوو.چونکوو رژیمی نائومید
ده‌کرد و له حاڵیکدا که به کرێگیراوان به شوین بیانوویه‌که‌وه بوون که شه‌ڕ
ده‌ست پێبکه‌ن،ناچاری ده‌کردن بین و دانیشن و وتوێژ بکه‌ن،داسه‌پاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن
کۆماری ئیسلامیه‌وه و ئاماده نه‌بوونی خه‌لک، کۆمه‌له‌ی ناچار کرد که تاکتیکێکی
گونجاو و کۆنکرێت هه‌ڵبژێری. کۆچی مێژوویی مه‌ریوان خه‌باتیکی به پره‌نسیپ بوو که
بیر له ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ئه‌و خه‌باته کرابووه‌وه،رێکخستن و بهرنامهڕیزیهکی
زۆر باش و گونجاو بۆ کار‌و باره‌کانی پێویست،به‌ر له کۆچه‌که کرابوو؛ بۆ ئه‌رکه‌کان
هه‌ر له نیگابانی ئوردوگاهو بگره تا بێهداشت و ... چه‌ندین لێژنه دابین کرابوو.
خه‌لکی
شاری مه‌ریوان به‌م دروشمه‌وه ده‌ستیان دایه ئه‌و کۆچه مێژووییه:
ما سر جنگ با کسی نداریم اما تسلیم زورگویی رژیم
نیز نخواهیم شد
ئێمه نه خه‌یاڵی شه‌ڕ کردنمان هه‌یه و نه مل
بۆ ملهوڕی رژیمیش راده‌کێشین!
بانگه‌وازی بۆ کۆچه‌که به‌م شێوه‌یه بوو:هاونیشتمانانی
ئازیز!خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی مه‌ریوان!بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پیلانی کۆماری ئیسلامی و
به‌رگری له شه‌ڕی داسه‌پاو، بۆ دیفاع له مافی گه‌لی کورد ده‌مانه‌وێ ماوه‌یه‌ک
شار به جێ بێڵین و شوێنی کۆچه‌که ئۆردوگای "کانی میران" له نزیکی
ئاوایی کانی میرانه و تکایه بۆ ئه‌وێ بچن و بار که‌ن و دڵنیا بن که هه‌موو سه‌روه‌ت
و سامان و ماڵتان له لایه‌ن هێزی چه‌کداری بنکه‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی
جوتیارانه‌وه ده‌پارێزرێ و نیگه‌ران مه‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی
که خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان کۆچیان کرد، شاره‌کانی تری کوردستان یارمه‌تی خه‌ڵکی
شاری مه‌ریوانیان ده‌دا و پێداویستی ژیان و... به‌ڕێ ده‌کرایه ئوردوگای کانی‌میران،
کۆمه‌ڵیک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له سنه له‌وانه ساعید وه‌ته‌ندووست حه‌مید فه‌رشچی
و... ده‌ستبه‌سه‌ر کران و زیندانی کران، به ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به
ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکردنانه رۆژی شه‌شی گه‌لاوێژ خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری سنه‌یش
مارشێکی جه‌ماوه‌ریان خسته‌ڕێ و به‌ره‌و مه‌ریوان به‌ڕێ که‌وتن،خه‌ڵکی قاره‌مانی
شاری سنه رۆژی دوازده‌ی گه‌لاوێژ پێوه‌ست بوون به خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانه‌وه
خۆیان گه‌یانده ئوردووگای کانی‌میران.
له لایه‌کی دیکه‌وه به هه‌زاران که‌س له
شاره‌کانی سه‌قز،بانه،سه‌رده‌شت،بۆکان و مه‌هاباد له سه‌قزه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان
هاتن ئه‌وانیش پێوه‌ست به خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بوون.خه‌ڵکی شاره‌کانی دیکه‌ی
کوردستان به‌م دروشمه‌وه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان ده‌کرد:
"مه‌ریوان مه‌ریوان سه‌نگه‌ری ئازادگان"
خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئێرانی که وه‌ک نوێنه‌ر له
شاره‌کانی تاران،خوڕه‌مشه‌هر،شیراز و...هاتبوونه کوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی
شاری مه‌ریوان ئه‌م دروشمه‌یان دووپات ده‌کرده‌وه:
"ئێران سه‌راسه‌ر وه‌ک کوردستان لێده‌که‌ین"
ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له چوارده‌ی
پوشپه‌ڕ به بڕیاری کاک فوئاد کۆتایی پێ دێت و کاک فوئاد له وته‌ی دوایین رۆژدا باس
له‌وه ده‌کات که کۆچی مێژویی هه‌شتاد له سه‌د سه‌رکه‌وتوو بووه و روو به خه‌لکی
مه‌ریوان ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆچه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ له کۆدا ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه
(له وته به نرخه‌کانی کاک فوئاد) ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پولێنبه‌ندی بکه‌ین:
1- سه‌رکوت کردنی جاشه‌کانی ناوخۆ
2- کۆماری ئیسلامی هه‌ستی به‌وه کرد که ده‌ست
و پێوه‌ندیه‌کانی بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵک روو له هه‌ر کوێیه‌ک ده‌که‌ن بزانن که ئه‌و
شوێنه‌ش نه‌غه‌ده،گومبه‌د و خوڕه‌مشه‌هر نییه
3- یه‌کیه‌تیه‌کی بێوێنه‌ی خه‌لکی شار و لادێ و
سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان
4- راکێشانی پشتیوانی خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئێرانی
5- هاتنه کایه‌ی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کورد به‌رامبه‌ر
کۆماری ئیسلامی
6- روون بوونه‌وه‌ی ماهیه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ
هێرش کردنه سه‌ر کوردستان
7- به ره‌سمی ناساندنی شورای شار له لایه‌ن
کۆماری ئیسلامیه‌وه
8- هاندانی پایهبهرزتین که‌سانی کۆماری
ئیسلامی بۆ وتوویژ
9- ده‌نگدانه‌وه‌ی کۆچی مێژویی مه‌ریوان له
میدیاکان و رۆژنامه‌کانی جیهانیدا
کۆچی مێژوویی شاری مه‌ریوان له بازنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا
شه‌رافه‌تمه‌ندانه بوون:
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵین کۆچێ شاری مه‌ریوان
به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،نموونه‌یه‌کی هه‌رە به‌رچاوی
نافه‌رمانییه‌کی مه‌ده‌نییه که له کۆتاییدا زۆربه‌ی ئامانجه‌کانی ده‌پێکیت.
بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان سه‌رکێشی له به‌رامبه‌ر
یاسادا(چوڵ کردنی شاری مه‌ریوان و رێپێوانی خه‌ڵکانی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ
مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی مه‌ریوان)،نه‌ک ته‌نیا داخوازییه‌کی چۆڕاو له سه‌ربه‌ستی
و نه‌بزێوی ئه‌وانه‌وه بوو، به‌ڵکوو هه‌ست و روانینی ئه‌وان بۆ ئاستی به‌رزی کۆمه‌ڵگاکه‌یان
بوو.، سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای خه‌باتێکی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌رنجی جیهانیان
بۆ هێرشی دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان راده‌کێشا که له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه
نیازی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوو.
پێوه‌ندی گیرانه بوون و ئاشکرا بوون:
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به رێبه‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵه دوو ئامانجی هاوشان و هاوته‌ریبیان پێکا؛ئه‌وان نه ته‌نیا دژایه‌تی خۆیانیان له هه‌مبه‌ر هێرشی کۆماری
ئیسلامی ده‌ربڕی؛به‌ڵکوو سه‌رنجی گشتیان بۆ ئه‌م پرسه ڕاکێشا و به‌م پێیه بۆ وه‌ستانی
هێرشی دڕندانه هه‌موانی هاندا،ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی کێشایه سه‌ر
ئه‌و ڕایه که ئه‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی کورددا
وتووێژ بکات.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا پێوه‌ست بوون
به ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌رییه‌وه و ئاشکرا و به دوور له هه‌ر نهێنیکاریهک و ترس له ده‌سه‌ڵات،ده‌ستیان
دایه ئه‌و حه‌ره‌که‌ته به‌ربڵاوه و هه‌رچه‌ند کۆماری ئیسلامی له رێگای رادیۆ و
ته‌له‌فزوێنه‌کانی نێو خۆییه‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له جاشه‌کان و کۆمه‌ڵێک
خۆفرۆشه‌وه ده‌یهه‌ویست رای خه‌ڵکی جهیان به‌لایه‌کی دیکه‌دا بکێشێت،خه‌ڵکی
کوردستان داخوازییه‌کانیان راشکاوانه له رێگای رۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنێرانی
بیانییه‌وه گه‌یانده هه‌موو جیهان.
دوور له توندوتیژی:
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ناڕه‌زایه‌تییه هه‌ر له سه‌ره‌تادا
و له بنه‌مادا دژ به توندوتیژییه‌ک بوو که کۆماری ئیسلامی له ده‌ستووری کاری
خۆیدا داینابوو، دواتریش خه‌ڵکی کوردستا توانیان به دوور له هه‌ر تووندوتیژیه‌ک
داخوازییه‌کانیان بخه‌نه روو، و پێداگری له سه‌ر داخوازییه‌کانیان بکه‌ن و به
زۆربه‌ی داخوازیه‌کانیان هه‌رچه‌ند کاتی،بگه‌ن.
کۆچی شاری مه‌ریوان به بێ هیچ شه‌کێک بۆ ئێمه
نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه دوای پتر له سی ساڵ هه‌ڵگری پیامگهلێکی بێ وێنه و راست
و دروسته،هه‌ر بۆیه ئه‌م نموونه‌یه له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،پێویستی به راڤه‌کردن
و شرۆڤه‌یه‌کی ئێجگار زۆر هه‌یه بۆ زاڵ بوون به سه‌ر چلون هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی خه‌بات
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاته تۆتالیترهکاندا.
هه‌ر چه‌ند کۆچی شاری مه‌ریوان له مه‌ریوانه‌وه
ده‌ست پێده‌کا به‌ڵام به‌س خه‌باتی شارێک نییه به‌ڵکوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌که
که له هه‌مبه‌ر هێرشێکی یه‌ک لایه‌نه بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ست پێده‌کات،له ئه‌وه‌ها
هه‌ل و مه‌رجێک و له سه‌رده‌مێکدا،به بێ ئه‌نتێرنێت و تۆڕهجیهانییهکان و بێ
مێدیایه‌ک و له ئه‌وق بوونی ده‌نگه‌کانه‌وه،ئه‌و چالاکییه توانی کۆمه‌ڵگای
جیهانی به لای خۆیدا رابکێشێت و کیشه‌کانی خه‌ڵکی کورد له ئێران‌دا وه‌ک پرسێک
بێته به‌ر باس و له رۆژنامه‌کانی فه‌رانسه و ئاڵمان و... باسی لێبکریت.
گرنگترین و به‌رچاوترین ده‌ستکه‌وتی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته
هه‌روه‌ها که رێبه‌ری شه‌هیدی کۆمه‌ڵه کاک فوئاد باسی لێکردوه، یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی
ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان بوو؛که توانی بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و هێرشه
دڕندانه‌یه دوا بخات،کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی که وارسی ئاوه‌ها
خه‌باتێکن له‌م سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌نی کۆماری ئیسلامی،به‌رده‌وام له‌و حه‌ره‌که‌ته
ناڕهزاییهتهیان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاته نواندوه، که به‌رچاوترینیان مانگرتنی
سه‌رانسه‌ری 23ی گولانی ئه‌مسال(1389) دوای له سێداره‌درانی به کۆمه‌ڵی 4 تێکۆشه‌ری سیاسی
کورد(فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،شیرین عه‌له‌م هوویی،فه‌رهاد وه‌کێڵی،عه‌لی حه‌یده‌ریان)
و تێکۆشه‌رێکی شیرازی(مێهدی ئیسلامیان)، له زیندانی ئه‌وینی تاران له 19ی گولانی
ئه‌مساڵ بوو؛ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه له یه‌کیه‌تی و یه‌کده‌نگی هێزه
ئوپوزسیونهکان و کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستانه‌وه چۆڕایه‌وه،یه‌کده‌نگی له ئه‌وه‌ها
خهباتگهلێکدا خاڵیێکی هه‌ر به‌رچاوه که بێ ئه‌وه ده‌سه‌لات زۆر به ئاسانی هه‌رس
به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دێنیت.
ئەم بابەتە لە ژمارەی 58ی ئاسۆی رۆژهەڵات لە بەرواری 10/4/1389 چاپ کراوە.
ئەم بابەتە لە ژمارەی 58ی ئاسۆی رۆژهەڵات لە بەرواری 10/4/1389 چاپ کراوە.