۱۳۹۰/۰۶/۲۱

11ی سێپتامبرێکی دیکە



یازدەی سێپتامبرێکی دیکە

ئـ : جەمشید بەهرامی

ویکتور خار بە دەستە شکاو و خوێناویەکەی، گیتارەکە دەگرێتە ئامێز و سرووەی یەکگرتن دەخوێنێت. هاوڕێکانی لەگەڵیدا دەیڵێنەوە:
گەلی یەکگرتوو قەد نابەزێ
گەلی یەکگرتوو قەد نابەزێ
هەستەوە،بیڵێەوە
کە ئێمە سەرکەوتووین...
سروودەکە تا کۆتایی درێژەی نەکێشا، چونکوو سەربازەکان دەستڕێژیان لە ویکتۆر خار کرد. 35 ساڵی بوو.
یازدەی سێپتامبر 
تەرخان کراوە بە رۆژی هێرش کردنە سەر بیناکانی بازرگانی جیهانی لە ئەمریکا، بەڵام کودەتای شیلی لەم رۆژەدا بووە. دەسەڵاتی یاسایی، دیموکراتیک و چەپگەرای سالوادۆر ئالیندە بە دەست سازمانی سیای ئەمریکا رووخێندرا و سەردەمی " نیو لیبراڵێسم " بۆ وڵاتانی لە حاڵی گەشەدا، بەو مستە پۆڵایینەی کە لە روومەتی شیلیای دیموکراتیک کەوت، دەستی پێکرد.(بۆدرێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)


 لەو کاتەوە تاکوو ئێستا سەرۆک کۆماری زۆرێک لە وڵاتان رۆشتوونەتە کۆشکی سپی، بەڵام هیچیان یازدەی سێپتامبری شیلیان وەبیر نایەت. رۆژێکی رەش کە 11ی سێپتامبری هێرش بۆ سەر بیناکانی بازەگانی جیهانی، مەودایەکی بۆ لە بیرکردنەوەی رەخساندوو.
سالوادۆر ئالیندە، رێبەری سۆسیالیستی شیلی لە سێپتامبری 1970 بووە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە. ئەم هەواڵە بۆ کۆشکی سپی هەواڵێکی خۆش نەبوو. ئەمریکا بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پارەیەکی زۆری بۆ دۆڕاندنی ئەو سەرف کردبوو، بەڵام دوای ئاکامی هەڵبژاردن و دۆڕاندن، تێکۆشا کە بە یارمەتیدانی دژبەرەکانی ئالیندە، دەسەڵات بڕووخێنن.
هێنری کەیسنجێر راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە دژکردەوەیەکدا دوای هەڵبژاردنی ئەو وتبووی : " نازانم بۆ دەبێ ببینم وڵاتێک بە هۆی بەرپرسیار نەبوونی خەڵکەوە بەرەو کمۆنیزم بڕوات. "
چەند رۆژ بەر لە هەڵبژاردنی ئالیندە کودەتایەک دژ بە ئەو گەڵاڵە کرا تاکوو بیکوژن. بڕیارە ئابووریەکانی ئالیندە لە ژێر ناوی " رێگای شیلی بەرەو سوسیالیز " و یارمەتی بە چینەکانی خوارەوەی شیلی کاریگەریەکی زۆری لە سەر ئابووری ئەو وڵاتە دانا.
نەتەوەیی بوونی رۆژ لە دوای رۆژی یەکە پیشەییەکان و بانکەکان و لە کۆتایی‌دا نەتەوەیی بوونی پیشەی مێس، بووە هۆی پاشەکشێی ئەمریکا لە خەزێنەی ئابووری ئەم وڵاتە.
بەو هۆیە دەسەڵاتی ئەمریکا بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ دەسەڵاتی یاسایی ئالیندە، دەستی دایە زەخت خستنە سەر ئابووری شیلی لە رێگای چەسپاندی گەمارۆکان و سەرفی میلیۆنان دۆلار لە نێوانی دژبەرەکانی ئالیندە لە شیلی. بۆ وێنە یەک ساڵ دوای کودەتا بڵاو بوویەوە کە ئەمریکا هەشت میلیۆن دۆلاری بۆ رووخانی دەسەڵاتی ئالیندە تەرخان کردووە.
مانگرتنی دژبەرانی ئالیندە لە خاوەن کارەکانی بەشی هاتووچۆ لە شییلی دەستی پیکرد و بە خێرایی باڵی کێشایە سەر سەرمایەدارەکان و راستگەراکان کە لە هەڵبژاردنی شیلی‌دا دۆڕاندبوویان. مانگرتن و خۆپیشاندان لە نێوان سەرمایەدارەکانی سانتیاگۆدا دەستی پێکرد و لە کۆتاییدا لە سەرلەبەیانی رۆژی یازدەی سپێتامبر کۆشکی سەرۆک کۆماری کەوتە گەمارۆی هێزە نیزامییەکان.
کاتژمێر 9:30 سەرلە بەیانی 11ی سێپتامبری 1973 وتەکانی ئالیندە لە رادیۆدا بڵاو کرایەوە :
ئالیندە : " بە دڵنیاییەوە ئەمە دوایین جارە کە من لەگەڵتان قسە دەکەم ئەم رادیۆیە دەکوژێتەوە و دەنگی من چیتر ناگاتە گوێی ئێوە، گرنگ نییە ئێوە هەمیشە دەبیستن،من هەمیشە لەگەڵتانم، من بە شیلی و چارەنووسەکەی بڕوام هەیە."
لە دەورووبەری نیوەڕۆدا کۆشکی سەرۆک کۆماری بە بڕیاری " پینۆشە " تۆپ باران دەکرێت و ئالیندە لەوێدا دەکوژرێت.
" پابلۆ نێرۆدا " شاعیری شۆڕشی شیلیایی و دۆست و هاوخەباتی " سالوادۆر ئالیندە " لەو شاعیرانەیە کە لە کۆمەڵە شێعرەکانی خۆیدا وێنایەک لە سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا و جۆری رووخاندنی دەسەڵاتێکی خەڵکی بە دەستی کاربەدەستانی ئەو دەخاتە روو. ئەمڕۆکە هەموو دونیا بەردەنگی هەمان شێوە و بانگەشەن، لە لایەن سەرۆک کۆماری و دەسەڵاتی ئەمریکا لەگەڵ نەتەوەکان و دەسەڵاتەکان.
سێپتامبری 1973 یە. ئێرە سانتیاگۆی شیلیە. دەستە نیزامیەکان، گۆپاڵەکانی ئەمریکایی، براوە و بڕوا بە خۆ، جادەکانیان قۆرخ کردووە. رەش بگیری دەستی پێکردووە، 500 کەسیان لە ستادیۆمی وەرزشی Estado de Chile کۆکردوەتەوە و دەست بەسەریان کردوون؛ رۆشنبیران، خوێندکاران، سوسیالیستەکان، کمۆنیستەکان و هەموو لایەنگرانی دەسەلاتی خەڵکی سالوادۆر ئالیندە و شاعران و هونەرمەندان. ویکتۆر خارا لە نێوانیان‌دایە. رۆژەکان بە ئەشکەنجەوە تێپەر دەبێت.
ئێرە ئەمریکای باشوورە، حەوشی خەڵوەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سازمانی سیا، کۆمپانیا گەورە و بەناوبانگەکان و بانکە گەورەکان لەو پەڕی دونیاوە لێرە دەسەڵاتی خەڵکی سالوادور ئالیندەیان رووخاندووە و دەسەڵاتی فاشیستی ژنڕاڵ پینۆشە هاتوەتە سەر کار، ئێستە کاتی تۆڵە سەندنەوەیە.
رۆژی 15ی دیسامبری 1973. ویکتۆر خارا ئەشکەنجە کراوە، هەموو لەشی زامارە، بەرپرسی زیندانی ستادیۆم، لێو بە بزە دێتە لای ویکتور خارا، دەڵێت: " پێت خۆشە بۆ هاوڕێکانت گیتار بژەنی و گۆرانی بڵێیت؟ " ویکتور خار لە وەڵامدا دەڵێت: " بەڵێ ". بەرپرسی زیندان بڕیار دەدات تاکوو گیتارەکەی بهێنن. ویکتور خار بە دەستە شکاو و خوێناویەکەی، گیتارەکە دەگرێتە ئامێز و سرووەی یەکگرتن دەخوێنێت. هاوڕێکانی لەگەڵیدا دەیڵێنەوە:
گەلی یەکگرتوو قەد نابەزێ
گەلی یەکگرتوو قەد نابەزێ
هەستەوە،بیڵێەوە
کە ئێمە سەرکەوتووین...
سروودەکە تا کۆتایی درێژەی نەکێشا، چونکوو سەربازەکان دەستڕێژیان لە ویکتۆر خار کرد. 35 ساڵی بوو.
سروودی یەکگرتن دوای ئەو ئێوارە خوێناویە، بووە سروودی ئازادی لە هەموو جیهاندا، پورتەگال، یۆنان، ئێران، فلیپین، نیکاراگوە و ...
لە رۆژەکانی ئاڵۆزی 1357 دا، لەو رۆژە پڕ لە ترس و هیوایەدا، لەو رۆژانەدا کە ئاخوندەکان هێشتا نە دەسەڵاتیان بوو و نە درۆکانیان هاتبووە سەر زار، ئازادیخوازان لە ئێران ئەم سروودەیان دەگووت،ئەم سروودە هەنووکە نوێ بوونی خۆی لە دەست نەداوە...
ژێدەر :