خۆر بەرەی گەمژەکان Jamshid Bahrami |
خۆر و بەرەی گەمژەکان
جەمشید بەهرامی
ئاماژە:
جەمشید بەهرامی
ئاماژە:
چاوبەستراوەکان،چاوبەستێنراوەکان یان چاوبەندلێدان؛ نێوی بەرهەمێکی کاریکاتۆریی،هونەرمەند هادی حەیدەرییە کە
لە رۆژنامەی شەرقدا بلاو بوویەوە، لەو بەرهەمەدا کەسانێک دەبینرێت کە لە کاتی
هەڵاتنی خۆردا؛ یەک لە دوای یەک وەستاون و خەریکن چاوبەند لە چاوی یەکتر دەدەن.
هەر وەها
کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رەنگی دایەوە، دوابەدوای بڵاو کردنەوەی ئەو
کاریکاتۆرە لە رۆژنامەی شەرقدا کۆمەڵێک بەرپەرچدانەوە بەروڕووی رۆژنامەکە و
کاریکاتۆریستەکە بوویەوە.
مەحافزەکارانی
کۆمای ئیسلامی و لە سەرووی هەموویانەوە سوپای پاسداران لە رێگای تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەوە لە وێنەی " جوان آنلاین " هێرشی کردە سەر ئەو
رۆژنامەیە و ئەو کاریکاتۆریستە، و لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی
شۆرای ئیسلامی سەر بە بەرەی موحافزەکاران دەستیان دایە هەڵمەتی واژۆ کۆردنەوە دژ
بە رۆژنامەی شەرق و ئەو بەرهەمە هونەرییە.
رەخنەی
بەرەی موحافزەکارەکان و سوپاسی پاسدارن پشتی بەوە بەستبوو کە گوایە ئەو بەرهەمە
ئاماژەیەکی گاڵتەجاڕییە بە شەڕڤانانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، کە لەو
سەردەمەدا پەڕۆیەکیان لە سەر تەوێڵیان دەبەست کە بە دروشمی " یا حسین "
و درووشمگەلی لەو چەشنە رازێندرابوونەوە.
کۆمەڵێک
لە کاریکاتۆریستە ناسراوەکانی ئێرانی لە وێنەی جەماڵ رەحمەتی، بوزرگمێهر حسەینپوور؛
لە پشتگیری نامەیەکدا پشتگیری خۆیان لە هادی حەیدەری دەربڕیوە. ئەو
کاریکاتۆریستانە لە پشتگیری نامەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە؛ هیچ چەشنە
هێمایەکی شەڕڤانەکانی سەردەمی شەڕ،لەو کاریکاتۆرەدا بەدی ناکرێت.
هادی
حەیدەری بۆ خۆی لە یاداشتێکدا بە هێنانە گۆڕی مەبەستی خۆی باس لەوە دەکات کە
ئامانجی ئەو کاریکاتۆرە پێشاندانی " نەفامی "یە و هیچ ئامانجێکی دیکەی
نەبووە، ئەو کاریکاتۆریستە لە درێژەدا دەڵێت؛ ئەو بەرهەمە کەسانێک پیشان دەدات کە
لە رۆژی رووناکدا خەریکن چاوی یەکتر دەبەستن تاکوو رووناکایی خۆرەتاو نەبینن.
هێرشی بەرەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر رۆژنامەی شەرق، لە ئاکامدا بووە هۆی
داخرانی رۆژنامەی شەرق و دەست بە سەرکرانی بەرپرسی رۆژنامەکە و بانگهێشت کردنی
هونەرمەند هادی حەیدری بۆ دادگا.
خوێندنەوە :
بێ گومان بەرهەمی هونەری رەنگدانەوەی ژیانی هونەرمەندە؛ ئەو کۆمەڵگایەی کە هونەرمەند ژیانی تێدا دەکات هەر هەمان کۆمەڵگایە کە خەڵکانی دیکە تێیدا دەژین، بەڵام هونەرمەند وەک چاوی تیژی بینی کۆمەڵگاکەی، لە رێگای هونەرەکەیەوە دیتران لە راستییەکان بە ئاگا دێنێتەوە.(بۆ درێژەی بابەت لیرە کرتە بکە)
بێ گومان بەرهەمی هونەری رەنگدانەوەی ژیانی هونەرمەندە؛ ئەو کۆمەڵگایەی کە هونەرمەند ژیانی تێدا دەکات هەر هەمان کۆمەڵگایە کە خەڵکانی دیکە تێیدا دەژین، بەڵام هونەرمەند وەک چاوی تیژی بینی کۆمەڵگاکەی، لە رێگای هونەرەکەیەوە دیتران لە راستییەکان بە ئاگا دێنێتەوە.(بۆ درێژەی بابەت لیرە کرتە بکە)