۱۳۹۰/۰۴/۱۴

چاوخشاندنێک بە سەر سینەمای ئێکسپێرسیۆنیزم‌دا


چاوخشاندنێک بە سەر سینەمای ئێکسپێرسیۆنیزم‌دا
 لە ئاڵمانەوە تا هالیوود
و: جەمشید بەهرامی


شیوازی سینەمایی،تەکنیکەکانی تایبەتی فیلمسازە، بۆ ئەوەی کە بە ئامانجەکانی لە تۆی  بەرهەمی سینەماییەکەیدا بگات و کەڵکی لێ وەردەگرێت؛ شیوازی سینەمایی دەتوانێت تایبەت بە سەردەمێکی دەستنیشان کراو بێت. ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی، نیو ریالیزمی ئیتالیایی و مۆنتاژی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو لەوانەن.
ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی دەگەڕێتەوە بۆ بزووتنەکانی داهێنەری کە پێش لە شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئاڵماندا دەستی پێکرد و لە دەیەی 1920ی زانیینی‌دا لە بەرڵین‌دا دەگاتە لووتکەی خۆی. ئەم بەرەو پێشەوە چوونە لە ئاڵماندا بەشێک بوو لە بزووتنەوەی گەورەی ئێکسپێرسیۆنیستی هونەری لە باکوور و ناوەندی ئورووپا.
بزووتنەوەی ئێکسپێرسیۆنیزم لە هونەرەکانی دیکدا لە وێنەی شێوەکاری، شانۆ، مێعماری، مۆسیقا، فۆتۆگرافی و پەیکەرسازی‌دا بڵاوەی کرد.
لە سەردەمی گەشەی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی،سەرەڕای ئەوەی کە فیلمسازەکان بە هۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری زۆر بە زەحمەت دەیانتوانی فیلمەکانیان درووست بکەن کە شان لە شانی فیلمە عەزەمەتەکانی سینەمای هالیوود بدات. بەڵام پیشەی سینەمای ئاڵمان بە خێرایی گەشەی کرد. 
(بۆدرێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)


 فیلمسازەکانی ئیستۆدیۆی ئاڵمانی Universum Film AG بە کەڵک وەرگرتن لە سەمبۆلیزم و سەحنەسازی شێوازی تایبەتی فیلمسازیان بۆ خۆیان وەگەڕ خست؛ تاکوو بە فیلمەکانیان مانا و شیوەیەکی قووڵ بخولقێنن کە جەخت لە سەر چارە ڕەشیەکانی ژیانی مرۆڤ بکات. یەکەمین فیلمەکانی ئێکسپێرسیۆنیستی - " خوێندکارێکی پراگی "، " مەحکەمەی ( مەتەب ) دوکتور کالیگاری "(1919)، " چارەنووس "(1921)، " نۆسفراتۆ "، " داهۆڵ " (1922)، " شاتێن " (1923) و " دوایین پێکەنین " (1924) – زۆر سەمبۆلیک بوون.
کەلتوورگەلی ئورووپایی جۆراوجۆر لە دەیەی بیستدا بەرەوڕووی ئاڵ و گۆڕ بوونەوە، و بەرەو شیوازەکانی هونەری و نوێ و راشکاوانە بۆ داهاتوو،دەکشانەوە.
یەکەمین فیلمی ئێکسپێرسیۆنیستی بە هۆی نالەبار بوونی باری ماڵی، بە کەڵک وەرگرتن لە شیوەکاری لە رادەبەدەر جیاواز لە ریالیزم و هەندەسەیەکی نامەعقوول و بێ مانا بەرهەم هێنرا، کە سەرەتا گەڵاڵە هونەرییەکان لە سەر دیوار و سەر زەوی دەکێشران، بۆ پێشاندانی رووناکی و سێبەرو ...
گەڵاڵە و چیرۆکی فیلمە ئێکسپێرسیۆنیستیەکان زۆرتر پێوەندیان بە شێتی،خەیانەت و تەوەرە زەینەکانی دیکەوە بوو، کە لە بەرامبەر فیلمە باوەکانی رۆمانتیک و ئەکشێندا خۆی دەنواند. فیلمەکانی دواتر زۆرتر بە بەشێک لە مێژووی کورتی ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمان دەست نیشان دەکرێن کە بریتین لە : " مێترۆ پۆلیس " (1927) و 
M " (ئێم، 1931) کە هەر دووکیان بە دەرهێنەری فریتز لانگ، بەرهەم دەهێنرێن. لە کۆتایی‌دا ئەم سەردەمە کە جیاواز لە ریایست بوونی ئێکسپێرسیۆنیزم بوو، ( سەرەرای ئەوەی کە تەوەرە ئێکسپێرسیۆنیستیەکان لە فیلمەکانی دواتری دەیەی بیست و سی‌دا، پوختە دەبن و لە ئاکامدا کۆنتڕۆڵی هونەری سەحنەسازی، رووناکی و ... گرتە دەست ) کەش و هەوای فیلمەکانی باشتر کرد. بەڵام ئەم رەوتە زۆری نەخایاند و چەند ساڵی دوای ئەوە کۆتایی پێهات.
ئەم قوتابخانە سینەماییە، بە گەشەی فیلمسازە نازیەکانی کۆچ کردوو بۆ ئامریکا، رۆشتە نێو سینەمای هالیوود. ئەم دەرهێنەرە ئاڵمانیانە لە لایەن ئێستۆدیۆ سینەماییەکانی ئامریکاوە پێشوازیان لێوە کرا و دەرهێنەران و فۆتۆگرافە ئاڵمانیەکانی ئەمریکا گەشەیەکی بەرچاویان کرد و پێڕستێک لە فیلمە هالیوودیەکانیان بەرهەم هێنا کە کاریگەریەکی بەرچاوی لە سەرسینەمادا دانا.
دوو ژانری سینەمایی کە چوونە ژێر کاریگەری سینەمای ئێکسپێرسیۆنیزم، سینەمای خۆف و فیلمی کاسێت بوون. ئێستۆدیۆکانی Universal و Carl Lamelel بە بەرهەم هێنانی فیلمە ترسناکەکانی سەردەمی سینەمای بێ‌دەنگ لە وێنەی " داهۆڵی ئۆپێرا " بەرهەمی لان شاتی ناسران. فیلمسازە ئاڵمانیەکان لە وێنەی کارل فرۆند ( سینەماتۆگراف " دراکولا" لە ساڵی 1931 ) بوونە بنیاتنەری شێوازی فیلمە هەیوولاییە جیهانیەکانی ساڵی کانی دەیەی سی. لە راستیدا ئەم شیوازە بریتی بوو لە سەحنەسازی هونەری و تاریک، کە بۆ نەوەکانی دواتر بووە بنەمای فیلمە ترسناکەکان.
دەر‌هێنەرانێک لە وێنەی فریتز لانگ، بیلی وایلدێر، ئۆتۆ پریمێنگێر، ئالفرێد هیچکاک، ئوورسەن وێڵز، کارۆل رید و مایکێل کۆرتیز شێوازی ئێکسپێرسیۆنیزمیان بردە نێو درامە جیناییەکانی دەیەی چل، و کاریگەری ئێکسپێرسیۆنیزم لە سەر فیلمسازی مۆدێرنیان پەرە پێدا.
ئێکپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی
دوو بەرهەمی سەرەتایی ئەم سەردەمە، بریتین لە : " پەردەی دێوەزمە لێدراو " بەرهەمی ئیشنێر و " لە کالیگاریەوە تاکوو هیتلێر " بەرهەمی زیگفرێد کراکێر.
کراکێر سینەمای ئاڵمان لە سەردەمی زێڕینی بێ‌دەنگ‌دا ئەزموون دەکات و لە کۆتاییدا بەوە دەگات کە فیلمە ئاڵمانیەکانی بەرهەم هێنراوی بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنی هیتلێر و گەشەی رایشی سێهەم ئاماژە بە پێویستی نازیسمی ئاڵمانی دەکەن. سینەمای ئێکسپێرسیۆنیستی ئاڵمانی بۆ ئیشنێ
ر مانیفێستی دیتنی  رۆمانتیکی ئامانج خوازیە. ئەو سێنی شانۆ، سینەماتۆگرافی، شێوەی رۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان،سیناریۆ و هۆکارە سینەماییەکانی دیکە لە فیلمەکانی لۆییش، لانگ، ریفنێشتاڵ، هارنۆ و مۆنارۆ بە وردی براورد دەکات. لە بەرهەمە نوێیەکانی لێکۆڵەرانی ئێکسپێرسیۆنیستی ئاڵماندا، بە هۆکارە مێژووییەکاندا دەچێتەوە و شرۆڤەیان دەکات، بۆ وێنە قەیرانی ئابووری، UFA،پۆمێر، نۆردیسک و هالیوود.
کاریگەری و میراتی بە جێ‌ماو
مەودای نێوان سینەمای بێ‌دەنگی ئاڵمان و سینەمای هالیوود زۆر بوو. جگە لە کاریگەری راستەوخۆی ئەو فیلمسازانەی کە لە ئاڵمانەوە کۆچیان کردبووە بۆ هالیوود، پەرەسەندنی شیواز و ئەو تکنیکانەی کە لە ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵماندا گەشەی کردبوو، بووە هۆی کاریگەری لە سەر فیلمسازانی سەردەم و لە بەرهەمەکانیاندا بە روونی دەرکەوت،هەروەها ئەو کاریگەریە لە پەیکەرەی سینەمای نێونەتەوەیی دوای دەیەی سی، جێ پێی دیارە.
ئەم کاریگەریە لە بەرهەمەکانی ئالفرێد هیچکاک بەرچاوە. کۆمپانیای فیلمسازی هیچکاک لە ساڵی 1924 هاوڕێیەتی کرد تاکوو وەک یاریدە دەری دەرهینەوە و دەرهێنەری هونەری لە ئێستۆدیۆی بابلێسبۆرگ 
UFA لە بێڕلین بۆ فیلمی Blockguard دەست بەکار بێت . دەتوانین ئەو کاریگەریە لە خولقاندی کەشە ئێکسپێرسیۆنیستیەکانی بۆ Blockguard ببینین. ئەم کاریگەریە لە بەرهەمەکانی دیکەی هیچکاکدا دەبینرێت، بە تایبەت لە سێهەمین فیلمیدا لە ژێر ناوی " کرێچی "، کاریگەری ئێکسپێرسیۆنیستی لە دیکۆر، تکنیکەکانی رووناکی و جۆری کار کردن بە کامێرا بۆ زۆربەی بریتانیاییەکان لە هەمبەر ئۆگری ئێستۆدیۆدا بەرچاوە.  ئەم کاریگەریە لە دوایین بەرهەمەکانیدا دەچێتە قۆناغی ئەزموونی بینینەوە. بۆ وێنەی لە پلانی حەمام لە فیلمی " رەوانی"دا، وێنەی تەم ومژاوی نۆرمان لە پشت پەردەکانی حەمامدا وەبیر هێنەرەوەی نۆسفراتۆیە کە سێبەری پێشان دەدرێت.
پێک هێنانی ئەم تەوەرانە و ئەم تکنیکانە بە رێکەوت نییە. هیچکاک دەڵێت " کارکردن لە ئێستۆدیۆکانی 
UFA بێرلین لە ئاڵماندا،کاریگەری زۆری بە سەر منەوە بوو." فیلمسازی هیچکاک بە نۆبەی خۆی کاریگەری زۆری بە سەر فیلمسازەکانی‌تردا داناوە، و هەر بۆیە رێخۆشکەر بووە بۆ کەڵک وەرگرتن لە تکنیکە ئێکسپێرسیۆنیستیەکانی ئاڵمان بۆ سینەمای ئەمرۆ.
ئێکسپێرسیۆنیزم کاریگەریەکی زۆری لە سەر سینەمای ئەم سەردەمە داناوە. بۆ وێنە " شاری تاریک " لە ژێر کاریگەری کۆنتراستی تیژی ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمان، بزووتنەوە سەخت و ئاڵۆزەکان، و توخمە سەرسووڕ و وەهمیەکان بووە.
توخمە ئەدەبیەکانی ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی ئەم سەردەمە لە فیلم‌گەلێکدا بوونەتە باو کە گەڕاننەوەیەک بە جێگە ریالیستیەکانی تێدا بەدی ناکرێت، لە وێنەی فیلمە زانستی – خەیاڵیەکان ( بە تایبەت فیلمی 
Blade runner بە دەرهێنەری ریدلی ئیسکات بەرهەمی ساڵی 1982)، کەڵک وەرگرتنی ئەم شیوازە لە فیلمەکانی " تیم بێرتۆن "دا زۆر بەرچاوە. فیلمی باتمەن بەرهەمی ساڵی 1992، زۆرتر وەک تێکۆشانی مۆدێرن بۆ گەیشتن بە چییەتی و چۆنیەتی ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی چاوی لێ دەکرێت. گەڵاڵەی ئاپارتمانەکانی سووچدار و مەیدانە سەرسووڕ هێنەرەکانی شار Gotham City رواڵەت و ترس خولقێن بوونی وەبیرهێنەرەوەی "مێترۆ پۆلیس" بەرهەمی فریتز لانگە.
کاریگەریەکانی بێرتۆن لە چیرۆکی خەیاڵی " ئیدواردی دەست قەیچی " لە هەموو روونترە، دەرکەوتنی هێدی هێدی، کەسایەتی واتە ئیدواردی دەست قەیچی، وەبیرهێنەرەوەی خزمەتکاری کالیگاریە، کە لە خەودا هەڵدەستا و بەڕێگادا دەڕۆیشت. بێرتۆن بە زەحمەت رۆڵی ئەکتەرەکانی لە دەوروبەری شاردا دەدۆزێتەوە، و ئەم گێرە و کێشە و ئاڵۆزیە، پەردە لە سەر ئیدوارد و کۆشکی گووتیکەکەی لادەدات. بێرتۆن بە گێڕانەوەیەکی پێدراو، و هەڵبژاردنی رۆڵی کەسێکی ئاڵۆز کە لە خەودا بە رێدا دەڕوات لە وێنەی پاڵەوان و هەڵبژاردنی گوندیەکان لە وێنەی کەسانێکی ناجسن و بەد دڵ، خەونە ئاڵۆزەکانی کالیگاری سەرەونخون دەکاتەوە.
روانینی ئاشنای کەسایەتی سەرەکی کالیگاری لە فیلمی " قاڵاوەڕەشە"دا بەرچاوە، کاراکتێری " براندێن لی " بە ئامرازی سفت، سەخت و رەش، و گریمی سپی و چاوانی لێڵ، زۆر شێوەی ئیدواردی دەست قەیچی بێرتۆن دەدات.


بەناوبانگترین فیلمەکان و ناسراوترین دەرهێنەرەکانی سینەمای ئێکسپێسرسیۆنیزم بریتین لە :
مەتەبی دوکتور کالیگاری،( رۆبێرت وینە )
گوڵم چۆن لە دایک بوو،( پاڤێڵ وەگنێر، کارێل بووزە )
مەرگی پیرۆز،( فریتز لانگ )
پەیژەی پشتوو،( لیۆ پۆلدیسنێر، پاڤێڵ لێنی )
دوکتور مابۆزەی قومارباز، ( فریتز لانگ )
نۆسفراتۆ سەمفۆنیایەکی خۆف، (فریدریش ویلهێلم مۆرێنا )
نیبلۆنگین، ( فریتز لانگ )
مێترۆ پۆلیس، ( فریتز لانگ )
ئێم، ( فریتز لانگ )

سەرچاوە: ن: زەهرا نەی چین
 http://adambarfiha.com