کوبیسم
جمشید بەهرامی
کوبیسم شێوازێکی هونەری شێوەکارییە، شێوازێک لە شێوەکاری هاوچەرخدا کە هاوکات لە یەک تابلۆدا چەند بابەتی جیا لەیەک نیشان دەدات.
کوبیسم لە وشەدا بە مانای چوارپاڵوو(مکعب) گەراییە. ئەو وشەیە لە بنەڕەتدا بە مانای چوارپاڵووە. باشترین بەرهەمەکان لەم پانتاییەدا بەرهەمەکانی هونەرمەندی ناسراو پۆل سێزانەو هەڵبەت ئەم شێوازە سەرەتا بە تابلۆی " کچانی ئاویتیۆن " بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ بنەماکانی دارێژرا.
لەم شێوازە هونەرییەدا فۆرمەکان دابەش دەکەن بە قەوارەگەلی ساکاری هەندەسیەوە. دوو پێشەنگی ناسراوی ئەم شێوازە بریتین لە : پیکاسۆ، براک؛ بەڵام پۆل سێزان یەکەمین کەس بوو کە لە تابلۆکان و بەرهەمەکانیدا ەستی دایە دابەش کردنی فۆرمەکان بە قەوارەگەلی هەندەسی ساکارەوە، بەو هۆیە سێزان بە باوکی هونەری مودێرن ناوزەد دەکرێت.
سێزان بە گەڵاڵەی ئەم تەوەرەی کە دەبێت سروشت لە وێنەی قەوارەگەلی هەندەسی لە وێنەی گرۆڤەر(استوانە) ، گۆ (کرە) ، قووچەک (مخروط) ببینین، رێ خۆشکەر دەبێت بۆ بە ئاکام گەیشتنی ئەم رەوتە هونەرییە. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)کوبیسم لە وشەدا بە مانای چوارپاڵوو(مکعب) گەراییە. ئەو وشەیە لە بنەڕەتدا بە مانای چوارپاڵووە. باشترین بەرهەمەکان لەم پانتاییەدا بەرهەمەکانی هونەرمەندی ناسراو پۆل سێزانەو هەڵبەت ئەم شێوازە سەرەتا بە تابلۆی " کچانی ئاویتیۆن " بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ بنەماکانی دارێژرا.
لەم شێوازە هونەرییەدا فۆرمەکان دابەش دەکەن بە قەوارەگەلی ساکاری هەندەسیەوە. دوو پێشەنگی ناسراوی ئەم شێوازە بریتین لە : پیکاسۆ، براک؛ بەڵام پۆل سێزان یەکەمین کەس بوو کە لە تابلۆکان و بەرهەمەکانیدا ەستی دایە دابەش کردنی فۆرمەکان بە قەوارەگەلی هەندەسی ساکارەوە، بەو هۆیە سێزان بە باوکی هونەری مودێرن ناوزەد دەکرێت.
کوبیسم قەوارەگەلی هەندەسی لە جێگای راستییە بینراوەکان دانا و بە تێکەڵاوکردنی گۆشەنیگا جیاوازەکان لە دیمەنێکدا، تێدەکۆشا روانگەی شیوازی ریالیستی لە شێوەکاریدا بگۆڕێت. بەم پێیە رەهەندی چوارەم یان زەمان لە شیوەکاریدا هاتە ئاراوە.
هونەرمەندی کوبیسم هاوکات دیمەنەکان لە چەند لاوە دەبینێت بەڵام تەواوی ئەو هێمایەی کە بینیویەتی بە بەردەنگ نیشانی نادات بەڵکوو چەند بەش لەو دیمەنەی کە بینیویەتی دیهێنێتە سەر خامەکەی و لە سەر دوو رەهەندی تابلۆکەیدا بە بەردەنگ نیشانی دەدات، لەم روانگەوە بەرهەمێکی کوبیسمی، ئاڵۆز و قولۆر دێتە بەرچاو.
تایبەتمەندییەکانی بەرهەمی کۆبیسمی:
- پێکهاتەی ئەم بەرهەمانە هەندەسییە
- پێرسپێکتیڤ لەم بەرهەمانەدا نابینرێت
- هونەرمەندان لەم شێوازەدا هاوکات دیمەنەکان لە چەند لاوە دەبینن.
پەیکەرسازی کوبیسم:
لەم شیوازەدا ماک( مادە ) بە بنەما دەستنیشان دەکرێت و هونەرمەند دیمەنی سەرکی بە چەند قەوارەوە دابەش دەکات یان لە رووبەری هەندەسی قەوارەکان، چەند ئەندامی ناسراو بەرجەستە دەکاتەو و لە ئاناتۆمی پەیکەرێکدا دەیخولقێنێت. هەروەها هونەرمەند دیمەنەکان و قەوارەکان بە چاوی عەقڵ دەبینێت نەک بە چاوی هەست!.
بنیاتنەری کوبیسم لە پەیکەرسازیدا " ئاستی پیکۆ "یە و لە هونەرمەندانی دیکەی ئەم شێوازی پەیکەرسازییە دەتوانین بە : ئارکی پێنکۆ، ریمۆن دۆشان و برانکۆزی ئاماژە بکەین.
چەند بەرهەمی کوبیسم: