ئێکسپێرسیۆنیزم
جەمشید بەهرامی
جەمشید بەهرامی
ئێکسپێرسیونیزم (Expressionism) لە وشەدا بە مانای دەربڕینی راشکاوانەی هەستە ناوەکییەکانە؛ کە بە راستی ئەم شێوازە لە سەر بنەمای هەست، و وەدەنگ خستنی هەست یان دەنگە سۆزدارە ناوەکییەکانە.
شێووازی ئێکسپێرسیۆنیزمی سەدەی بیست بەرهەمی رووداوە تاڵەکان، و تەنگ و چەڵەمە ئازار خولقێنەکانە کە ئەم سەدەیە بۆ خەڵکی ئورووپا دەستە بەری کرد؛ لە راستیدا دەنگ هەڵبڕێنی ناڕەزایەتی بوو لە هەمبەر شەڕ و داب و نەریتی مەکربازانەی فەسادی داسەپاو بە سەر کۆمەڵگادا و هەروەها نارەزایەتی دەربڕێن لە هەمبەر تاکگەرایی دەسەڵاتداران و یاسا دژە مرۆییەکان بوو.
ئەم بزووتنەوە هونەرییە سەرەتا لە فەرانسەوە دەستی پێکرد بەڵام بنەمای کۆمەڵایەتی و کەلتووری گەشەی ئێکسپێرسیۆنیزم لە ئاڵمادا لە بارتر بوو.
هونەرمەندانی شێوەکاری ئیکسپێرسیۆنیست؛ بە پیک هێنانی رۆشنی و تاریکی و هەروەها گەیشتن بە هێڵگەل و فۆرمگەلی قولۆر و ناقۆڵا لە چاپی دار(چێو؛ زیلۆگرافی) و چاپی کانزا(فلز) بۆ خولقاندنی بەرهەمەکانیان کەڵکیان وەر دەگرت. لە شێوەکاری ئێکسپێرسیۆنیزمدا، تابلۆی قیژە،لە بەرهەمی هونەرمەند ئیدوارد مۆنش زۆر بەرچاوە، هەروەها دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەرهەمی کەڵە هونەرمەندانی دیکە لە وێنەی: وانگۆک، فڕانز مارک، ئیگۆن شیلە و ...
ئیکسپێرسیۆنیزم بەس بە شێوەکاریەوە نەبەسترایەوە و بنەماکانی ئەم رەوتە لە هونەرەکانی دیکەشدا هاتە کایەوە، بۆ وێنە لە شانۆدا و سینەما (شانۆنامە و سیناریۆ) و ئەدەبیاتدا (چیرۆک و رۆمان) بۆ خولقاندنی کەش و هەوای ئیکپێرسیۆنیزم، لە چۆنیەتی جۆری کەسایەتیەکاندا،هەوڵ دەدرێت بە پێی بنەمای ئیکسپێرسیۆنیزم واتە زێدەڕۆیی لە دەربڕینی هەستە ناوەکییەکان بۆ پێشاندانی قلۆری کەسایەتیان، کەسایەتیەکان بهێنرێنە کایە، هەر بەم پێیە ئەو کەشە لە ئیجرای سینەما(فیلم) و شانۆدا(جۆرەکانی شانۆیی) بە کەڵک وەرگرتن لە گریم و رووناکی دێتە ئەنجام.
دوو بەرهەم بە شێوازی ئێکسپێرسیۆنیزم
بەرهەمی وانگۆک(ڤان کۆخ)