پاشکۆی کورد و سینەما |
جەمشید بەهرامی
بێگومان ئەو کاتەی "نیسفۆر نیەپس" کامێرای وێنەگری(عەکاسی) درووست
کرد کەس بیری لەوە نەدەکردەوە ئەم ئامرازە ببێتە هۆی ئەوەی گۆڕانێکی سەرەکی لە هۆنەری
شێوەکاریدا درووست بکات، واتە هاتنە ئارای ئامرازێک بە نێوی کامێرا، شێوەکارانی
هاندا بیر لە شێوازەکانی دیکەی شێوەکاریش بکەنەوە، و دواتر شێوەکاری توانی بە سەر
ریالیزمدا باز بدات؛ و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی شێوەکاری لق و پۆپی دیکەی لە ژێر نێوە
جۆراوجۆرەکانی شێوەکاریدا لێبکەوێتەوە. ئەو کاتەی "ئیدوارد مایبریج" توانی لە وێنەهەڵگرتنی یەک لە دوای یەکی
ئەسپێکدا لە ژێر ناوی "سالی گاردنەر" (دیمەنەی بزۆز-بەجووڵە) سەرکەوتوو
بێت کەس بیری لە هاتنە ئارای سینەما بەم شێوەیەی ئەمڕۆ نەدەکردەوە و تەنانەت
هەموان لە کارکردەکانی دواتری ئەم هونەرە بێئاگا بوون. سینەما ئەو هونەر نوێیە بوو کە هەر لە کاتی سەرهەڵدانیەوە شەپۆلێکی نوێی لە هزر و
بیرۆکەی مرۆییدا درووست کرد، هەر لە ئەدەبیاتەوە تاکوو دەروونناسی و فەلسەفە و
سەرجەم زانستە مرۆییەکان لە روانگەی خۆیانەوە دەلاقەیەکیان بەڕووی سینەمادا کردەوە
و ئەم خاڵە بووە هۆی بەربڵاوتر بوون و گەشەی رۆژ لە دوای رۆژی ئەم هونەرە.
بە چاو خشاندنێکی خێرا بە سەر مێژووی سینەمادا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە چەمکەکانی
گرێدراو بە سینەما، چەندە خێرا دێنە ئاراوە و چەندە خێراش لە بەرامبەر چەمکە
نوێیەکانی دیکەدا لاواز دەبن و چۆک دادەدەن.(بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)