شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار
به بۆنه‌ی به‌رز ڕاگرتنی ساڵیای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و یادی قوربانیانی ئه‌نفاڵ،
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له نووسینی د.قوتبه‌دین سادقی و له
وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی جه‌مشید به‌هرامی، له وڵاتانی ئاڵمان و سوید پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م شانۆیه له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له رۆژه‌کانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه
15،16/3/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره له هۆڵی شانۆیی بینای ناوه‌ندی کولتووری کورد له
شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له رۆژه‌کانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه
6،5/4/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره له شاری یۆتۆبۆری سوید پێشکه‌ش ده‌کرێت.
شایانی باسه جگه له نۆرێنبێرگ و یۆتۆبۆری ئه‌م شانۆیه له ئاڵمان له شاره‌کانی
فرانکفۆرت، کۆڵن و هه‌روه‌ها له سوید له شاری ستکهۆڵم پێشکه‌ش ده‌کرێت که هه‌فته‌یه‌ک
پێش له پێشکه‌ش کردنی ئه‌م شانۆیه له هه‌رکام له‌و شارانه، له رێگای ماڵپه‌ڕه‌کان
و په‌یجی ئه‌م شانۆیه له فه‌یسبووکه‌وه کات و شوێنی پێشکه‌ش کردنی بڵاو ده‌کرێته‌وه.
شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی "گرووپی شانۆی
باران"ـه و به هاوکاری "ناوه‌ندی کولتووری کورد" له نۆرنبێرگی
ئاڵمان و "ناوه‌ندی چاپ و بڵاوکردنه‌وه و میدیای سووژه" له یۆتۆبۆری
سوید ئاماده کراوه.