۱۳۹۰/۰۳/۲۰

دیکتاتۆر (چیرۆک)



 دیکتاتۆر
تۆماس بیرنهارد
و: جەمشید بەهرامی
دیکتاتۆر لە نێوان زیاتر لە سەد کەسدا، کەسێکی پێڵاو خاوێن کەری هەڵبژاردووە. ئەرکی ئەوەی پێدەسپێرێ کە جگە لە خاوێن کردنەوەی پێڵاوەکانی هیچ نەکات. ئەم ئەرکە پڕ بە پێستی پیاوە دێهاتیەکە دەبێت و زۆر بە زوویی کێشی دەچێتە سەرو،قەڵەو دەبێت. بە درێژایی چەند ساڵێک هیچ جیاوازیەکی  لەگەڵ بەپرسەکەیدا – ئەو بەس گوێ رایەڵی دیکتاتۆرێکە – تێیدا بەدی ناکرێت. لەوانەیە تا رادەیەک لە بەر ئەوە بێت، کە پێڵاو خاوێن کەر هەمان شت دەخوات کە دیکتاتۆر دەیخوات. ئەو بە خێرایی دەبێت بە خاوەنی کەپۆیەکی خڕ و دوای ئەوەش کە قژەکانی تەنک بوونەوە دەبێتە خاوەنی هەمان کەلە سەر کە دیکتاتۆر هەیەتی. لە دەم و قەپۆزیەوە قۆرتێک هاتووتە دەرەوە کە کاتێک بزەیەک دەیگرێت، ددانەکانی دەردەکەون. (بۆ درێژەی بابەت لیرە کرتە بکە)

هەموان، تەنانەت وەزیر و کەسە نزیکەکانی دیکتاتۆر لە پێڵاو خاوێن کەر دترسێن. دوانیوەڕۆ پۆستاڵەکان جووت دەکات و ساز دەژەنێت. نامەیەکی درێژ بۆ بنەماڵەکەی دەنووسێت، کە ناوبانگی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاو دەبێتەوە. دەڵێن : " کاتێک مرۆڤ پێڵاو خاوێن‌کەری دیکتاتۆر بێت، نزیکترین کەس بە ئەوە. " لە رستیشدا پێڵاو خاوێن کەر نزیکترین کەسی دیکتاتۆرە، لەبەر ئەوەی کە هەمیشە دەبێت لە بەر دەرگای دیکتاتۆردا دانیشێت و تەنانەت لەوێشدا بخەوێت. لە هیچ کاتێکدا نابێت لەوێ دوور بکەوێتەوە. بەڵام شەوێک کە بە ڕادەیەکی تەواو هەست بە هیز و دەسەڵات دەکات، بێ هەواڵ دەچتە ژوورەوە، دیکتاتۆر لە خەو هەڵدەستێنێت و ئاوەها بە مشت دەددات لە دیکتاتۆر، کە دیکتاتۆر دەمرێت. پێڵاو خاوێن کەر بە خێرایی جلەکانی لە بەر دادەکەنێت و لەبەر دیکتاتۆری مردووی دەکات و خۆی جلەکانی دیکتاتۆر لەبەر دەکات. لە بەرامبەر ئاوێنەی دیکتاتۆردا چاو لە خۆی دەکات و دەزانێت کە بە راستی لە دیکتاتۆر دەچیت. خێرا بڕیارێک دەدات. دەچیتە بەرامبەر دەرگاکە و دەقێڕێنێت کە پێڵاو خاوێن کەر، هێرشی کردوەتە سەری و بە هۆی بەرگری لە گیانی خۆی، لە پێڵاو خاوێن کەری داوە و کوشتوویەتی. ئەمر دەکات کە پێڵاو خاوێن کەر ببەن و بنەماڵەکەی ئاگادار بکەنەوە.
سەرچاوە: وەرگێڕانی بۆ فارسی: ناسر غیاسی

ئاماژە: ئەم بابەتە لە رۆژنامەی ئاسۆی رۆژهەڵات ژمارە 68 دا بڵاو کراوەتەوە.
لینکی بابەت: