(( دیوار ))
چەنێک دیوار
چاوەڕوانی
پەنجێرەیەکی
نەکراوەیت؛
چەنێک بەڵێن
چاوەڕوانی
دەستێکی
درێژ
نەبوویت؛
داڕمان و
د
ا
ڕ
م
ا
ن
و
یەکە
یەکە
ناهومێدی؛
دڵ خۆش کردن
بە چرایەکی هەڵ نەکراو
بەیازە چاوەڕوانیم،ئەرێ!
دڵ خۆش دەکەم
بە سواربوونی پێڵاوەکان
بە پژمینی دوانە
بە خەونە ئاڵۆزەکان؛
رۆژ دەخشێنم لە شەو
شەو دەخشێنم لە رۆژ
ئاوێتەیە چاوەڕوانیم
ئەمەیە
رازی
ئەم زەمەنەم.
جەمشید 1/3/2011 - سلێمانی