پیتێر وایز هونەرمەندێک لە رەگەزی چەوساوەکان
و:جەمشید بەهرامی
پیتێر وایز(Piter Weiss, 1916-1982) له ساڵی 1916 له گوندی نواوس له ده‌ورووبه‌ری بێرلین له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووله‌كه چاوی به ژین هه‌ڵێنا و ساڵی 1982 له شاری ستكهۆڵم له سوید كۆتایی به ژیانی هێنا. باوكی سه‌رمایه‌دارێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك چێكی و دایكی ئه‌كته‌رێكی سویسی بوو. باوكی ئه‌ندامی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئاڵمان و بازرگانی پیشه‌یی رستن و چنین بوو. پیتێر وایز له به‌ریتانیا له به‌شی وێنه‌گری و له شاری پراگ له به‌شی شێوه‌كاریدا درێژه‌ی به خوێندن دا. ساڵی 1934 هاوكات له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی فاشیزم رووی كرده وڵاتی سوید و زۆربه‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له له‌نده‌ن، پراگ، سویس و سوید ژیانی برده سه‌ر. ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه دا كه له شه‌ڕه‌كانی ئیسپانیادا له په‌نای كمۆنیسته‌كاندا به‌شداری كرد له دۆسیه‌ی دادگاییه شانۆییه‌كانی ئیستالین له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌و كات ئاگادار بوو. پیتێر وایز له سوید ساڵانێكی زۆر بۆ بژێوی ژیانی ده‌ستی دایه كرێكاری و چه‌ند ساڵێكیش ئه‌ندامی حیزبی كمۆنیستی ئه‌و وڵاته بوو. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)
پیتێر وایز، نووسه‌ری به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه، خولقێنه‌ری دوو به‌رهه‌می « جوانیناسی خۆڕاگری « و « ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه «، ده‌یگوت كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر وڵاتێك به‌شیك له ئاڵ و گۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مێژوویی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و له شانۆنامه‌ی « ترۆتیسكی له تاراوگه « هه‌ڵوێستی ماركسیستی خۆی راشكاوانه راگه‌یاند. ئه‌و سۆسیالیزمه‌ی كه پیتێر وایز بڕوای پێی بوو دژ به ستالینیزم و ئه‌و دوگماتیزم بوو كه له وڵاتانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو، و ئورووپای رۆژهه‌ڵات به گشتی، به ده‌ی ده‌كرا. ئه‌و نووسه‌ری ره‌خنه‌گری رووداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو. ئه‌و ده‌نووسێت كه رۆچوون له حیزب دا به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌دی ده‌كرا به‌ربه‌ستێكه بۆ خوڵقاندی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی.
پیتێر وایز و بیری چه‌پ :
پیتێر وایز و بیری چه‌پ :
له به‌رهه‌مه‌كانی وایزدا یه‌كیه‌تی ماركسیزم و ئه‌نته‌رناسیۆناڵیزم له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتدا به دی ده‌كرێت. مێژوو نووسانی ئه‌ده‌بی چه‌پ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ویان ره‌خنه‌یی، ریالیستی، و دژه ئه‌مپریالیزم پێناسه ده‌كرد كه ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ندێك له تاوانه‌كانی ئه‌مپریالیزمه جیهاندا. له به‌رهه‌مه‌كانیدا شۆڕشه دژه فاشیستیه‌كانیش له بیر نه‌كراوه.پیتێر وایز تێده‌كۆشێ كه رۆڵی بوورژوازی ئاڵمان له پاكتاوی جووله‌كه‌كان له سه‌رده‌می فاشیزمدا بخاته روو. ئه‌و له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ڤێتنام پشتیوانی له شه‌ڕی چه‌كداری جه‌ماوه‌ر، دژ به ئه‌مپریالیزم ده‌كات. پیتێر وایز جیهانی سه‌رمایه‌داری وه‌ك تیمارستان و شێت خانه ناوزه‌د ده‌كرد، و له به‌رهه‌مه‌كانیدا بۆ ناسینی ژیانی خۆی و جیهان تێده‌كۆشا. به پێچه‌وانه‌ی، زانست و هونه‌ر و مێژوو، به هۆی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به مێژووی سه‌ركه‌وتن ده‌كات، به‌ڵام هیوا به ئازادیش دێنێته ئاراوه. ئه‌و له به‌رهه‌مه‌كانیدا وانه‌ی خۆڕاگری ده‌ڵێته‌وه؛ له‌وانه: له رۆژئاوادا، خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر فاشیزمی هیتلری و له ئورووپای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ستالینیزم و سوسیالیزمه چه‌كداریه‌كه‌ی.
شێوازی نووسینی پیتێر وایز:
به‌رهه‌مه‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌چووه بازنه‌ی به‌شێك له قوتابخانه‌ی ئاوانگارد و سوریالیزمی ئورووپایی. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوانگاردی ئه‌و سه‌رده‌مه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زمان و ئه‌ده‌بیات له‌گه‌ڵ راستیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان دا بوو. به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی پیتێر وایز، ده‌چووه بازنه‌ی ئه‌و شێوه نووسینه‌ی ئاوانگارده‌وه. ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ده‌روونگه‌رای ئه‌و سه‌رده‌مه، جه‌ختی له سه‌ر جیهانی دره‌كی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ده‌كرده‌وه. ئه‌و زۆر جار له‌گه‌ڵ « برێشت « دا، به دۆخی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی به‌رپرسیار، ئاماژه‌ی ده‌كرد. ئه‌و ده‌یگوت كه : « شانۆ و سیاسه‌ت ده‌بێت جه‌خت له سه‌ر راستییه‌كانی جیهان بكه‌نه‌وه «. مرۆڤی خولیاكانی پیتێر وایز مرۆڤێكی تاك گه‌رای رادیكاڵ بوو. پیتێر وایز له به‌رهه‌مه‌كانیدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی له وێنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نه‌ریتی شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێناسه ده‌كرد. زۆر جار ئه‌مه لای پیتێر وایز پرسێك بوو: « ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر چ قازانجێك و چ ئامانجێكی سیاسی و چ گه‌رانێك به دووی راستیه‌كاندا به دی دێنن؟» ئه‌و به پێی ئه‌زموونی خۆی بانگه‌شه‌ی ده‌كرد كه مرۆڤ له كاتی كۆچ و بێگانه بوون دا، ده‌بێت به كه‌سێكی بێ زمان و بێ ناسنامه. پیتێر وایز له هێنانه گۆڕی جیاوازی نێوان هه‌ستی تاك گه‌رایی و بیرۆكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا پشتیوانی شۆڕشێكی سوسیالیستیه.
ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كانی پیتێر وایز: به‌رهه‌مه‌كانی پیتێر وایز، زۆر به‌ربڵاو بوون، كه بریتی بوون له : نامیلكه، چیرۆك، رۆمان، شانۆنامه. وایز به یه‌كێك له نووسه‌رانی شانۆنامه‌نووسی مودێرن ده‌ناسرێت، زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان و رۆمانه‌كانی به شێوه‌ی ئۆتۆبیۆگرافی نووسراون و ئه‌توانین بڵێین زمان حاڵی خودی پیتێر وایزن.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مانه‌ن: جوانیناسیی خۆڕاگری، ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، به‌دواداچوون و كوشتنی ژان پاویل مێرئات، ئاوازی ترس، سه‌باره‌ت به مێژووی وێتنام، هۆڵدرێنی شاعیر، خاڵی هه‌ڵهاتن، ترۆتێسكی له تاراوگه، ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌كان له‌نێوان ساڵه‌كانی 1980- 1960، تاوه‌ر، رێبوار، میوانی ماركسی لاو. ئه‌و شانۆنامه‌گه‌لێكیشی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی داگیركه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پورتوگال نووسی.( بۆ وێنه شانۆی « ئاوازی داهۆڵی پورتوگاڵی « كه له لایه‌ن كه‌ڵه شانۆكاری كورد د.قوتبه‌دین سادقی براوه‌ته سه‌ر ته‌ختی شانۆ ).پیتێر وایز له سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه سۆسیالیزمی مرۆیی به‌س له یۆتۆپیادا به دی ده‌كرێت و له به‌رهه‌مه‌كانیدا یه‌كده‌نگیه‌ك له نێوان جیاوازیه‌كاندا به‌ده‌ی ده‌كرێت. له شانۆنامه‌كانیدا پارادایمه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌بزۆرد و توند و تیژی له ژێر كاریگه‌ری ئیستریندبێرگ و بێكێت دا ده‌بینرێت. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكیی وایز له ژێر كاریگه‌ری جۆیس و ڤیرجینیا ڤۆڵف دا بوو. ئه‌و له سه‌رده‌می لاوی‌دا ده‌ستی دابووه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی « ئارپ «، « جۆیس «، « گیترۆد ئیشتاین «. كافكا و ئیستریندبێرگ كاریگه‌ریان له سه‌ر شێوازی رۆماننووسی ئه‌و بوو.
پیتێر وایز وه‌ك هێرمان هێسه به هۆی ئاواره‌یی و بێ وڵاتی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ و ده‌سه‌ڵاتی فاشیزم؛ به‌رده‌وام له گه‌ڕان به دوی شوێنێك یان گرووپێكی هونه‌ری – كولتووری دا بوو. ره‌خنه‌گرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئاڵمان، پیتێر وایز له ئاستی كه‌سانێك له وێنه‌ی گۆنتێرگراس، مارتین واڵسیر،و ئووه جانسێندا داده‌نێن.پیتێر وایز كاریگه‌ریه‌كی زۆری له سه‌ر شانۆی سیاسی دوای خۆی دانا، له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌رده‌نگ له‌گه‌ڵ هونه‌ر، سیاسه‌ت، كولتوور، ئه‌ده‌بیات، و مێژوودا به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه. ده‌ستپێكی سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مه‌كانی زۆرجار ئیكسپریمێنتاڵ ( ئه‌زموونه‌كانی خودی نووسه‌ر ) و ئۆتۆبیۆگرافیكن، كه زۆرتر جه‌خت له سه‌ر ته‌نیایی و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن. شانۆنامه به‌ڵگه‌یی، فێركاری، و پڕووپاگه‌نده‌كانی به هۆكاره ره‌خنه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه ئاخه‌ندراون.
پیتێر وایز له به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاماژه ده‌كات كه به هۆی جووله‌كه بوون و كمۆنیست بوونی، هه‌ستی به بێگانه بوون و ته‌نیایی ده‌كرد. هه‌ربۆیه له به‌رهه‌مه‌كانیدا خوازیاری پێوه‌ست بوون به كۆڕ، شوێن، و كولتوور و نیشتمانێكه. هه‌ستی زه‌وقی ئه‌و له شانۆنامه‌كانیدا له نێوان جیاوازی و كرده‌وه یان تاك گه‌رایی و سۆسیالیزمدایه. وایز ئاماژه ده‌دات به ئه‌زموونه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی چینی كرێكار له ئورووپای ساڵی 1918. پیتێر وایز له وێنه‌ی سوریالیسته‌كان و نوێنه‌رانی قوتابخانه‌ی « رۆمانی نوێ « و له سه‌ر شرۆڤه‌ی ورده‌كاریه ئۆبژێكتیڤه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و تا سنووری نزیك به دروشم‌دان ده‌چێته پێش. ئه‌و له به‌رهه‌مه‌كانیدا به ته‌واو مانا پشتیوانی له شۆڕش و برایه‌تی نێوان گه‌لان - سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جار جار پشتیوانی هه‌ڵوێستی دڕدۆنگی و تاك گه‌رایی رادیكاڵه- ده‌كات. مه‌به‌ستی جێگای باسی به‌رهه‌مه‌كانی پیتێر وایز- مێژووی پڕ له جیاوازی چه‌پی ئورووپایی، باسی ئه‌سته‌تیكی ماركسیستی له سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی 1914، و كاریگه‌ری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی له خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه. به‌گشتی پیتێر وایز ماركسیستێكه كه خوازیاری ئاڵ و گۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
پیتێر وایز و برێشت:

وایز له باشترین رێبوارانی رێگای كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی ئاڵمانی بێرتوولت برێشت و شێوازه شانۆییه‌كه‌یه‌تی، و له شانۆنامه‌نووسانی قوتابخانه‌ی شانۆیی ئیپیك دێته ئه‌ژمار. وایز كه پێش له شانۆنامه نووس بوونی، ساڵانێكی زۆر شێوه‌كار بوو، و جگه له‌وه چه‌ندین فیلمی ئه‌زموونی به‌رهه‌م هێناوه، به‌ر له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی سه‌ره‌تا به سویدی و دواتر به ئاڵمانی ده‌ستی به نووسین كرد و به یه‌كجاری له شێوه‌كارییه‌وه رووی كرده ئه‌ده‌ب و رۆماننوسی مودێرنی له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندێشه و هزر و شێوازی « فرانتیس كافكا « هه‌ڵبژارد. له خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیكه‌ی دا، وایز روو ده‌كاته دراما نووسین و ساڵی 1964 به نووسینی « مارا ساد « سه‌ركه‌وتنێكی جیهانی به ده‌ست دێنێت. ئه‌م جاره وایز به پێچه‌وانه‌ی شیوازی رۆماننووسیه‌كه‌ی، به كه‌ڵك وه‌ر گرتن و له روانگه‌ی برێشت له ژێر كاریگه‌ری برێشت و فه‌نی مه‌ودا خولقاندنی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ده‌ست به نووسینی شانۆنامه ده‌كات. ئه‌و وه‌ك برێشت خوازیاری شانۆنامه‌نووسی سیاسی بوو و هه‌ر وه‌ك برێشت تێده‌كۆشا تاكوو پرسه جیاوازه‌كانی « سیاسه‌ت، جوانیناسی و ئایدۆلۆژیا « له به‌رهه‌مه‌كانیدا بێهنێته گۆڕێ.
ماراساد:
له درامی « مارا ساد «دا: به تێكدانی به ئانقه‌ستی زه‌مان و شوێن و رێكه‌وت، ماركی دۆساد و گرووپی ئه‌كته‌ره‌كانی له خه‌سته‌خانه‌ی شارانتۆنی پاریس( له پێش شۆڕشدا ) چیرۆكی قه‌تڵی « مارا « بێژه‌ر و شۆڕشگیری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ( له دوای شۆڕشدا ) له زیندنای باستیل به شانۆ ده‌كێشێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پیتێر وایز له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌نووكه له نێوان تاك گه‌رایی رادیكاڵی « ساد « له لایه‌كه‌وه، و ئه‌ندێشه‌ی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی « مارا» له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌ستی داوه‌ته هه‌ڵبژاردنێكی روون. به‌ڵام ساڵی دواتر له نووسراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا «، ده خاڵ سه‌باره‌ت به ئه‌ركی نووسه‌ر له‌م جیهانی دوو كه‌رتدا «، به روونی و راشكاوانه له سه‌ر « به‌ڵێن «ی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی نووسه‌ر هه‌ڵوێست ده‌گرێت. « لێپرسینه‌وه « و « وتارێك بۆ یازده ده‌نگ « سه‌لمێنه‌ری به‌ڵێنی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی، پیتێر وایزه. له‌م دوو به‌رهه‌مه‌دا پێكهاته‌ی سه‌رمایه‌داری رۆژئاوا – كه له‌ودا به ئاڵمانی نازی رێگه‌ی دا تاكوو كووره‌كانی مرۆڤ سووتاندن، به‌رهه‌م بهێنێت – سه‌ركۆنه ده‌كات و به گه‌وره‌ترین و له‌هه‌مان كاتدا خراپترین شێوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ ناوزه‌دی ده‌كات.
له نێوان به‌رهه‌مه دراماتیكه‌كانی وایز كه زۆر به‌ربڵاون و له نێوان ده‌ق گه‌لێكی سوریالیستی تا شانۆنامه‌كانی « ئاژیتاسیۆن پڕووپاگاند « (یان شانۆی سه‌ر شه‌قام) له به‌رزی و نزمیدان، دراماگه‌لێكی به‌رچاو ده‌بینین بۆ وێنه : « موسیۆ مۆكیزیۆت '' و « هۆڵدرلێن « كه وه‌ك به‌رهه‌م گه‌لێكی شاعیرانه دێنه ئه‌ژمار و خۆڕاگری ده‌روونی كه‌سایه‌تیه‌كان له به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌خات روو. به‌ڵام بێ گومان گرنگترین و داهێنانترین شێوه‌ی درامایه‌ك كه پیتێر وایز ( له هه‌مبه‌ر له‌به‌رچاو نه‌گرتنی راستییه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته زل هێزه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌واندا، به پێی رووداو، كه‌سایه‌تیه‌كان، راده، زه‌مان، شوێنی راسته‌قینه) نووسیویه‌تی به‌رهه‌مگه‌لێكن له‌وێنه‌ی: « لێپرسینه‌وه «، « واڤ وه‌ك ڤێتنام «، « ترۆتسكی له تاراوگه « و « ئاوازی داهۆڵی پورتوگالی»

ئاوازی داهۆڵی پورتوگالی:
هه‌موو زانیارییه مێژووییه‌كان، جوگرافی و ئابووریه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه، له سه‌رچاوه‌گه‌لێكی باوه‌ڕپێكراوه وه‌ده‌ست خراون، كه ئاوڕێك له 500 ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌فریقا به ده‌ست پورتوگال ده‌ده‌اته‌وه، به تایبه‌ت جه‌خت له سه‌ر دۆخی ناله‌باری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئانگۆلا و مۆزامبیك. له‌م به‌رهه‌مه‌دا تاڵان كردن،توندوتیژی و شێوه‌كانی دیكه‌ی دژه مرۆیی داگیركه‌ران، درووست له به‌رامبه‌ر، ساكاری، ده‌ست كورتی، و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه زوڵم لێكراوه‌كان ره‌نگ ده‌داته‌وه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا پیتێر وایز له وێنه‌ی نوێنه‌ری ویژدانێكی به‌خه‌به‌ری كۆمه‌ڵگای مرۆیی، پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چۆن « هیوا» و « خۆڕاگری»و نه‌گۆڕبوون له‌گه‌ڵ « ئه‌ندێشه» و « زانیاری»، تاكه رێگای سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانه.
ژێده‌ر:
-براكت، اسكار،تاریخ تئاتر جهان،جلد سوم، ترجمه‌ی هوشنگ ێ‌زادی و‌ر، تهران: انتشارات مروارید،چاپ دوم 1383
-http://www.ghotbedinsadeghi.com
-http://www.mashal.org

ئاماژە :
ئەم بابەتە لە رۆژنامەی ئاسۆی رۆژهەڵات ژمارە 68 دا بڵاوکراوەتەوە.
لینکی بابەت :