سینه‌مای شێعر (به‌شی سێهه‌م)
و: جه‌مشید به‌هرامی
و: جه‌مشید به‌هرامی
پرسیارێک که لێره‌دا دێته گۆڕێ ئه‌مه‌یه: چۆن ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی
تیۆریکه‌وه له سینه‌مادا "زمانی شێعر" ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت
که توانستی شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌کرده‌وه ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت؟ ئه‌مه‌وێت
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره پانتایی سینه‌ما ببه‌زێنم و باسه‌که به‌ربڵاوتر
بکه‌م و له‌و ڕه‌هابوونه‌ی که پێگه‌ی من –له سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتدا- به منی به‌خشیوه،
که‌ڵک وه‌رگرم. به‌م پێیه بۆ زه‌مه‌نێک ئه‌م پرسیاره "ئایا زمانی شێعر له
سینه‌مادا ده‌توانێ بێته ئاراوه؟" ده‌گۆڕم به‌م پرسیاره: "ئایا له
سینه‌مادا ده‌رفه‌ت بۆ ته‌کنیکی ده‌ربڕینی ڕه‌ها و ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه؟" له
ڕاستیدا، له درێژه‌دا ده‌بینین که چۆن سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتی ته‌کنیکی
"زمانی شێعر" له سینه‌مادا به شێوازێکی تایبه‌ت گرێدراوی ده‌ربڕێنی ڕه‌ها
و ناڕاسته‌وخۆیه. به‌ڵام پێش له‌وه ده‌بێت بڵێم مه‌به‌ستم له "ده‌ربڕینی ڕه‌ها
و ناڕاسته‌وخۆ" چییه. مه‌به‌سته‌که‌م زۆر ساده‌یه و برتیتییه له: دانه‌ر(موئه‌لیف)
به‌ته‌واومانا به ده‌روونی که‌سایه‌تی خۆیدا ڕۆده‌چێت و دواتر، نه‌ک ده‌رونناسی
به‌ڵکوو زمانه‌که‌یشی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت.
نموونه‌کانی ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌ده‌بیاتدا زۆره. بۆ وێنه دانتێ، کاتێک ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک به‌کارده‌هێنێت که وێناکردنی زه‌حمه‌ته، و پێوه‌ندی به زاراوه‌نامه‌ی ده‌سته‌واژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه و تایبه‌ته به که‌سایه‌تیگه‌لێکی تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگا تایبه‌ته‌دا. بۆ وێنه ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک تایبه‌ت به زمانی کۆشکی پاشایه‌تی و چیرۆکه ئه‌ویندارییه‌کانی سه‌رده‌می پائۆلۆ فرانچسکا، و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی زبر و تایبه‌ت به لات و لووت و وێڵگه‌رده‌کان و کهسایهتگهلێکی له‌م چه‌شنه، که له جۆره ده‌ربڕینێکی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها که‌ڵک وه‌رده‌گرن. بێگومان بۆ یه‌که‌م جار که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها له ناتوڕاڵیزمدا بوو بۆ وێنه له به‌رهه‌می شێعری و کلاسیکی جیوانی ڤێڕگا (G-Verga، نووسه‌ری ئیتالیایی)، و هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتی ئینیتیمیزم (Initimisme؛ ئینتیم به مانای ده‌روونه و ئینیتیمیزم برتیتییه له‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی که جه‌خت له سه‌ر بواری ده‌روونی و ده‌روونناسانه‌ی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ده‌که‌ن) واته ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی نۆزده که له بنه‌ڕه‌تدا له دووباره زیندووکردنه‌وه‌ی شێوازه‌کانی ده‌ربڕین پێکهاتبوو. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)