۱۳۹۳/۰۱/۲۴

شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ نۆرنبێرگ(ئاڵمان)

گرووپی شانۆی باران
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ نۆرنبێرگ(ئاڵمان)
دوێنێ شه‌ممه‌ 12ی 4، له‌ بینای ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ شاری نۆرنبێرگ(ئاڵمان) کاتژمێر 19:30شانۆکه‌مان نمایش کرد، و ئه‌مڕۆش(یه‌کشه‌ممه‌ 13.04.2014) کاتژمێر 19:30 دوایین رۆژی نمایشه‌که‌مان ده‌بێت له‌ نۆرنبێرگ.ئه‌دره‌سی ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ:
Sielstraße.5
90429 Nürnberg
13-12/ 04 / 2014
um 19:15 Uhr
شایانی باسه‌ ئه‌م شانۆیه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفال له‌ رۆژه‌کانی 12،13.04،2014 له‌ نۆرنبێرگ نمایش ده‌کرێت.
دوێنێ شانۆکه‌مان پێشکه‌ش کرد به‌م به‌ڕێزانه‌:
کاک نه‌وزاد قه‌فتان(به‌رپرسی ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ)
هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپی شانۆی باران(له‌ مه‌ریوان،له‌ باشووری کوردستان و له‌ ئه‌ورووپا)

۱۳۹۳/۰۱/۱۸

شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

ئاوات سدیقی نیا - جه‌مشید به‌هرامی
ئه‌م وێنه‌یه‌ دوای شانۆکه‌ گیراوه‌
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

وه‌ک نه‌ریتی هه‌موو شانۆکانی گرووپی باران، له‌ دوای نمایش کردنی شانۆکه‌مان له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 06.04.2014 له‌ شاری یۆتۆبۆری(سوید)، شانۆکه‌مان پێشکه‌ش کرد به‌م به‌ڕێزانه‌:
د.قوتبه‌دین سادقی 
کاک فاتح بادپه‌روا 
کاک فه‌ریبورز فه‌خاری
کاک ئیدریس عه‌بدی

۱۳۹۳/۰۱/۱۲

هه‌بوونناسی دیمه‌نی فۆتۆگرافی

هه‌بوونناسی دیمه‌نی فۆتۆگرافی
ن: ئاندری بازێن

و:جه‌مشید به‌هرامی

ئه‌گه‌ر هونه‌ره‌ دیدارییه‌کان بخرایه‌ته‌ ژێر تیشکی زانستی ده‌روونشیکارییه‌وه‌، له‌وانه‌ بوو روون‌بوایه‌ته‌وه‌ که‌ مۆمیاکردنی مردووه‌کان یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره‌ هونه‌ره‌ بووه‌. به‌م پێیه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ مێژووی شێوه‌کاری و په‌یکه‌رسازی له‌ سه‌ر "گرێی ده‌روونی مۆمیا بوون/ mummy complex" له‌ مرۆڤدا، راوه‌ستاوه‌. 
به‌ پێی‌ ئایینی کۆنی میسر، که‌ ئامانجی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگدا بووه‌، درێژه‌ی ژیانی ئه‌به‌دی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ژیانی جه‌سته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌و ئایینه‌دا به‌ درووستکردنی به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی کاتدا، یه‌کێک له‌ داخوازییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌روونناسانه‌ی مرۆڤ وه‌ڵام ده‌درایه‌وه‌، چونکوو مه‌رگ چشتێک نییه‌ جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی کات.
له‌ روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پارێزگاری کردنی ده‌ستکرد له‌ رواڵه‌تی جه‌سته‌یی، به‌ مانای پارێزگاری کردنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی کاتدا و هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی سڵامه‌ت گه‌یاندنی جه‌سته‌یه‌ به‌ رێگای ژیانی هه‌تاهه‌تایی؛ هه‌ر بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای راسته‌قینه‌ بوونی مه‌رگ، ئاسایی بوو که‌ به‌ گۆشت و ئێسکه‌وه‌ پارێزگاری له‌ جه‌سته‌ بکه‌ن.
به‌م پێیه‌، یه‌که‌مین په‌یکه‌ری میسری جه‌سته‌یه‌کی مۆمیایی بوو که‌ به‌ سدیۆم خۆشه‌یان کردبوو و وشکیان کردبووه‌وه‌‌، به‌ڵام هه‌ره‌مه‌کانی میسر و داڵانه‌ یه‌ک له‌ نێو یه‌که‌کانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌بوونی هه‌تاهه‌تایی جه‌سته‌یان ده‌ستبه‌ر نه‌ده‌کرد و روون نه‌بوو که‌ جه‌سته‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یان له‌ کۆتاییدا ئاسه‌وارێکی ده‌مێنێت یان نا...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۱/۰۸

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا
با حضور دکتر قطب الدین صادقی‌، نویسنده و کارگردان تئاتر از تهران
دکتر محمود حکّاک، نویسنده و استاد دانشگاه نیویورک
جمشید بهرامی، نویسنده و کارگردان تئاتر از فرانکفورت آلمان
بخش فارسی صدای آمریکا  VOA
..........::در این لینک::..........

۱۳۹۳/۰۱/۰۶

په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2014

په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ*
نووسینی: برێت بایلی
وه‌رگێڕان له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: جه‌مشید به‌هرامی


له‌ هه‌ر شوێنێک کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بوونی هه‌بێت رۆحیه‌ و هه‌ستێکی سه‌رکه‌ش بۆ نواندن خۆ ده‌رده‌خات. 
له‌ ژێر دره‌خته‌کان له‌ گونده‌ بچووکه‌کان، له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ تێکنۆلۆژیای پرۆفشناڵه‌وه‌ له‌ پایته‌خته‌کانی جیهان، له‌ هۆڵی قوتابخانه‌کان و له‌ مه‌زراکان و په‌رستگاکان، له‌ گه‌ڕه‌که‌ فه‌قیرنشینه‌کان، له‌ گۆڕه‌پانه‌کانی شار، ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژێرزه‌مینه‌کانی ناوه‌ندی شار، خه‌ڵک بۆ پێکهاتنی پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ له‌ جیهانێکی له‌رزۆکی شانۆییدا یه‌کتر بانگهێشت ده‌که‌ن،جهانێک که‌ ئێمه‌ بۆ ده‌ربڕێنی ئاڵۆزییه‌ مرۆییه‌کان، جیاوازییه‌کانمان، خه‌سار و زیانه‌کانمان له‌ ژیاندا، هه‌ناسه‌ کێشان و هه‌ڵبرینی ده‌نگ، پێکی ده‌هێنین.
ئێمه‌ کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو بگرین و وه‌بیربهێنینه‌وه‌،
پێکه‌نین و تێفکرین، فێربین و پێداگری بکه‌ین و بهێنینه‌ پێش‌چاو، کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو به‌ هۆی لێزانی و لێهاتوویی ته‌کنیکییه‌وه‌ سه‌رمان سووڕ بمێنێت و سه‌رسام بین و خوداکان بهێنینه‌ پێش چاو. کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو هه‌ناسه‌ی گشتی و به‌کۆمه‌ڵی تواناییه‌کانمان بۆ جوانی و دلۆڤانی و گه‌وره‌یی بخه‌ینه‌ گه‌ڕ.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

رۆژی جیهانیی شانۆ

رۆژی جیهانیی شانۆ
جه‌مشید به‌هرامی

ئه‌نیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ
(International Theater Institute) ناسراوه‌ به‌ (ئای تی ئای) له‌ ساڵی 1948دا دامه‌زرا و له‌ کۆنگره‌ی نۆهه‌می خۆیدا که‌ له‌ ساڵی 1961دا له‌ فه‌نلاند به‌ڕیوه‌چوو، بڕیاردرا که‌ رۆژێک له‌ ژێر ناوی رۆژی جیهانیی شانۆ دیاری بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ 27ی مارس که‌ رۆژی دامه‌زراندنی "شانۆی نه‌ته‌وه‌کان" له‌ فه‌ڕانسه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری کرا. له‌و ساڵه‌وه‌ تاکوو ئێستا، له‌ هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌، هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار له‌م رۆژه‌دا له‌ ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ، شانۆی ره‌نگاوڕه‌نگ، رێزگرتن له‌ شانۆکاره‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان، ئه‌و رۆژه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌ێکی شکۆداردا پیرۆز ده‌که‌ن. (بو خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۲/۱۲/۲۴

وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا

وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا
ته‌وه‌ر: شانۆی کوردی به‌ گشتی و نوێترین به‌رهه‌می گرووپی شانۆی بارا :"شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندارسوپاسی تایبه‌ت بۆ کاکه‌ جانی دیلان.
لینکی تایبه‌ت به‌م وتووێژه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا:
http://www.dengiamerika.com/content/article/1870038.html

۱۳۹۲/۱۲/۲۰

چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار

...
ده‌ستخۆشی له‌ هاوڕێیانی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ئه‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار"
لینکی هه‌واڵه‌که‌ له‌ یوتوب:

https://www.youtube.com/watch?v=5v76j09daCQ

۱۳۹۲/۱۲/۱۲

سرود افیلیای عاشق

سرود افیلیای عاشق

نمایش کُردی: سرود افیلیای عاشق
نویسنده‌:د.قطب الدین صادقی
مترجم و کارگردان:جمشید بهرامی
به‌ مناسبت سالیاد حلبچه‌ و قربانیان انفال
کاری از گروه تئاتر باران با همکاری مرکز فرهنگی کُرد در نورنبرگ(آلمان) و مرکز چاپ و نشر و میدیای سوژه‌ در یوتبوری(سوئد).
این نمایش در کشورهای آلمان و سوئد اجرا خواهد شد.
آلمان: نورنبرگ، فرانکفورت، کُلن
سوئد: یوتبوری، استکهلم
**
در روزهای آتی از طریق پیج این نمایش در فیسبوک محل و زمان اجرای این نمایش در هرکدام از شهرهای ذکر شده‌ اعلام می‌گردد.**
پیج این نمایش در فیسبوک: 

۱۳۹۲/۱۲/۱۱

شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار

شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار

به‌ بۆنه‌ی به‌رز ڕاگرتنی ساڵیای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و یادی قوربانیانی ئه‌نفاڵ، شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ نووسینی د.قوتبه‌دین سادقی و له‌ وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی جه‌مشید به‌هرامی، له‌ وڵاتانی ئاڵمان و سوید پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م شانۆیه‌ له‌ ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رۆژه‌کانی شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌ممه‌ 15،16/3/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی شانۆیی بینای ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ شاری نۆرێنبێرگی ئاڵمان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له‌ رۆژه‌کانی شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌ممه‌ 6،5/4/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید پێشکه‌ش ده‌کرێت.
شایانی باسه‌ جگه‌ له‌ نۆرێنبێرگ و یۆتۆبۆری ئه‌م شانۆیه‌ له‌ ئاڵمان له‌ شاره‌کانی فرانکفۆرت، کۆڵن و هه‌روه‌ها له‌ سوید له‌ شاری ستکهۆڵم پێشکه‌ش ده‌کرێت که‌ هه‌فته‌یه‌ک پێش له‌ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م شانۆیه‌ له‌ هه‌رکام له‌و شارانه،‌ له‌ رێگای ماڵپه‌ڕه‌کان و په‌یجی ئه‌م شانۆیه‌ له‌ فه‌یسبووکه‌وه‌ کات و شوێنی پێشکه‌ش کردنی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.
شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار،‌ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی "گرووپی شانۆی باران"ـه‌ و به‌ هاوکاری "ناوه‌ندی کولتووری کورد" له‌ نۆرنبێرگی ئاڵمان و "ناوه‌ندی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ و میدیای سووژه‌" له‌ یۆتۆبۆری سوید ئاماده‌ کراوه‌.
له‌ رێگه‌ی په‌یجی "شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ فه‌یسبووکه‌وه‌ ئاگاداری کات و شوێنی پێشکه‌ش کردن ئه‌م شانۆیه‌ بن.




۱۳۹۲/۱۲/۱۰

چییەتی فەلسەفەی سینەما

چییەتی فەلسەفەی سینەما

و:جه‌مشید به‌هرامی


ئاشکرایە کە فەلسەفەی سینەما لە نامیلکەی ناسراوی ئەرەستووەوە- بۆتیقا – دەست پێدەکات، ئەرستوو لەم نامیلکەیەدا هەوڵی داوه‌ تاکوو شێوەی باوی هونەری سەردەمی خۆی واتە تراژدی لە روانگەی فەلسەفی‌یەوە لێکبداتەوە. ئەو لەم بەرهەمە بە نرخەدا جۆرەکانی شانۆیی و شیعری روون کردەوە و لە پێناسەی تراژدیەوە ئاوڕی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژانری بەرهەم دایەوە. هەر بۆیە جۆرەکانی رووداوی شانۆیی لە روانگەی بەشەکانییەوە و هەروەها سنوورەکانیەوە؛ پێگەی کۆمەڵایەتی کەسایەتییە شانۆییەکان (مەزن و سووک)، چۆنیەتی ئەخلاقیی کەسایەتییەکان (شرۆڤەی تاوانەکان و هەڵە تراژیکەکان)، پێکهاتەی چیرۆکین ( به‌رزونزمی شانۆیی یان وەدەستەوەگرتن و گۆڕانکاری لەناکاو) و کاریگەری بەرهەم لە سەر بەردەنگ (خولقاندنی هه‌ستی هاسۆزی و هاوشوناسی یان ترس له‌ به‌رده‌نگدا) و هتدی شرۆڤە کرد.
هەنووکەش روانگەی ئەرەستوویی رۆڵێکی سەرەکی لە فەلسەفەی هونەر بە شێوەیەکی گشتی و بە شێوەیەکی تایبەت لە فەلسەفەی سینەمادا دەگێڕێت.
هەروەها ئەفلاتوون لە دەفتەری سێهەمی "کۆمار"دا جۆرە هونەرییەکان بە سێ دەستەوە دابەش دەکات؛
یەک: لاسایی کردنەوەی بە تەواو مانا لە وتووێژەکاندا (لە تراژدی و کۆمێدی‌دا)
دوو: دووبارە خوێندنەوەی راستەوخۆی "دیترامب"(دیترامب یان شیعری دیترامبیک، چریکە و سروودگەلی شایی هێنەرێک بوون کە "ساتیر"ەکان لە یادمانی خواوەندی شەراب و بەرهەمدار کردن‌دا –دیۆنیزۆس- دەیان گوت. ساتیرەکان بوونەوەرگەلێکی نیوە مرۆڤ و نیوە بزن بوون کە بە خوێندنەوەی دیترامبەکان، رێزیان لە مردن و لەدایک بوونی دووبارەی دیۆنیزۆس دەگرت).(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌.)

۱۳۹۲/۱۱/۱۹

یه‌کگرتنه‌وه‌ یان یه‌کگرتن؟

یه‌کگرتنه‌وه‌ یان یه‌کگرتن؟
جه‌مشید به‌هرامی
یه‌کگرتنه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی، و له‌ ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای یه‌کگرتنه‌وه‌دا به‌هێزی و کاریگه‌ری زۆرتر دێته‌ ئاراوه‌ و گوتاری پیته‌وتر ده‌خولقێت.
له‌ بنه‌مادا کاتێک له‌ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ ورده‌بیته‌وه‌ زۆر ساکاره‌ که‌ ئه‌م پرسه‌ له‌ نێوان
توخم یان توخمگه‌لێکدا دێته‌وه‌ ئاراوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تادا یه‌ک بوون و دواتر تووشی لێکترازان بوون. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ ئه‌م بۆچوونه‌ شی بکه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌ین که‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌ نێو توخمگه‌لی هاوچه‌شندا دێته‌وه‌ ئاراوه‌،‌ ئه‌م‌ هاوچه‌شن بوونه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌ یه‌کگرتن جیا ده‌کاته‌وه‌.
کاتێک دوو توخمی ناهاوچه‌شن بۆ مه‌به‌ستێکی هاوبه‌ش رێک ده‌که‌ون، وه‌ک دووک توخمی جیا له‌یه‌ک و جیاواز هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ دوو یان چه‌ند توخمی هاوچه‌شن که‌ له‌ پێشدا یه‌ک بوون له‌ دوای لێکترازان و به‌ هه‌ستکردن به‌ لاوازی له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانه‌وه‌ له‌ چاو پێش‌لێکترازانیانه‌وه‌، هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌ دوای لێکترازانی دوو یان چه‌ند توخمه‌وه‌، هه‌ر کامه‌ له‌ توخمه‌کان ئاڵ و گۆڕی سه‌ره‌کی به‌ سه‌ردا بێت ئیتر هاوچه‌شنی تێک ده‌چێت و ده‌بن به‌ توخمگه‌لی ناهاوچه‌شن. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۲/۱۱/۰۲

بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور

بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
جه‌مشید به‌هرامی


مایه‌م ناره‌واج ده‌روونم ته‌نگه‌ن
قافڵه‌م تا قام قیامه‌ت له‌نگه‌ن

هاوڕێ و دۆستی خۆشه‌ویستم عه‌دنان گیان، 7 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنتدا تێپه‌ڕ بووه‌، ئه‌مڕۆ به‌ بینی وێنه‌که‌ت گه‌شامه‌وه‌، ئه‌و چرچ لۆچانه‌ی سه‌ر روخسارت ئاماژه‌ به‌ تاڵ و سوێرییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشووت ده‌که‌ن... زۆر هه‌وڵیاندا که‌ بتڕووخێنن به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ گژیاندا چوویته‌وه‌...
به‌ بینینی وێنه‌که‌ت زۆر خۆشحاڵ بووم و له‌ هه‌مان کاتیشدا خه‌مێکی قورس دایگرتم، ئه‌و روخساره‌ت حیکایه‌تخوانی رۆژانێکی سه‌خته‌، رۆژانێک پڕ له‌ دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌شکه‌نجه‌...
عه‌ده‌ گیان له‌و کاته‌وه‌ی که‌ تۆ له‌ زینداندای زۆر شت رووی داوه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌شێکی هه‌ره‌که‌میان ئاگادار بیت، ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێ بۆت باس که‌م بازاڕێکه‌ که‌ هه‌ندێ خوێڕیله‌ و هیچ و پووچ پێکیان هێناوه‌، مه‌به‌ستم له‌و خوێڕیلانه‌ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت بازرگانی به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسیشه‌وه‌ ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م که‌سانه‌ که‌ نێوی خۆشیان ناوه‌ چالاکی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ و... هه‌موو شتێک سووژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ریدا سه‌رکه‌ون. ئه‌مانه‌ نه‌ چالاکن نه‌ سیاسی، نایشزانن مرۆڤ مانای چییه‌ تا بگات به‌وه‌ی که‌ بیر له‌ مافی بکه‌نه‌وه‌. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کردته‌ بکه‌)

۱۳۹۲/۱۰/۲۶

مهوش سپهری

مهوش سپهری
مهوش سپهری از معدود کُردهای باقی مانده‌ در تشکیلات سازمان مجاهدین می‌باشد که‌ بعد از خروج اعتراض‌ آمیز حزب دمکرات از شورای ملی مقاومت در سازمان باقی ماند. همانطور که‌ می‌دانید اکثر کردهایی که‌ به‌ سازمان پیوسته‌ بودند در سال 1363 و 1364 از سازمان جدا شدند، بعد از جدایی حزب دمکرات کردستان، سازمان درصدد نفوذ و اخلال در ساختار تشکیلاتی حزب دمکرات بود در همین رابطه‌ سازمان مجاهدین از طریق مهوش سپهری و مهدی ابریشمچی قول همکاری و پشتیبانی مالی با آقایان جلیل گادانی و حسن رستگار به‌ حزب دمکرات پیوستند... مهوش سپهری با نام مستعار نسرین بعد از ابراهیم ذاکری مهمترین عامل سرکوب و زندان سازی و زندان بانی در سازمان مجاهدین بوده‌ است...مهوش سپهری در لیست شورای مرکزی در سال 1364 به‌ عنوان معاون مرکزیت و در سال 1370 به‌ عنوان معاون هیئت اجرایی قید شده‌ است. وی در سال 1376 نیز با ترک اعتقادات مذهب اهل سنت و پذیرفتن شیعه‌، از طرف مسعود رجوی به‌ عنوان مسئول اول سازمان منصوب شد.

محمد حسین سبحانی، روزهای تاریک بغداد، جلد اول، صفحه‌ 92

۱۳۹۲/۱۰/۱۴

فاعلان کُمبارس درون سیستم

فاعلان کُمبارس درون سیستم

به‌ درازای تاریخ پر از کشتار هر سیستم فاشیستی، شاهد کنشگرانی هستیم که‌ در برابر کشتار سیستماتیک مخالفت کرده‌اند اما به‌ هیچ وجه‌ نتوانسته‌اند یا نخواسته‌اند! به‌ مثابه‌ اپوزسیونی کارا در برابر هرم قدرت قد علم کنند.
وظیفه‌ این کنشگران -همانطور که‌ بختیار علی متفکر کُرد از آنان تحت عنوان "فاعلان کُمبارس(1)" یاد می‌کند- این است که‌ جامعه‌ به‌ مثابه‌ جمع و سیستم را در جایگاه‌ مجرم و جانی اصلی از شبهه‌ و گمان گناهکارانه‌ دور کنند.
این کنشگران درون حکومتی! که‌ هر از گاهی در جایگاه‌ فعالان حقوق بشری و سیاسی و... قد علم می‌کنند بخشی از موازنه‌ سیستم هستند، بنا به‌ تعریف بختیار علی این نوع فاعلان سیاسی که‌ تا حدودی بخش اعظم سخنوران و محققین سیاسی را شامل می‌شود، بعد از جنایت حکومتی مدتی رسانه‌ها و تمامی جامعه‌ را مملو از احساسی دسته‌جمعی در برابر جنایت می‌کنند و عزای تشریفاتی برپا می‌کنند.
این کنشگران سیاسی نقشی همانند نقش همسرایان در نمایشهای یونان باستان ایفا می‌کنند، آنان نقشی در جرم ندارند و برعکس احتمالا طرفدار سرسخت قربانی نیز باشند، احتمالا ناراحتتر از خانواده‌ و بازماندگان قربانی نیز هستند، اما با این اوصاف این کنشگران که‌ بخش عظیمی از نمایش جنایت هستند، و در حاشیه‌ هر عمل فاشیستی دیده‌ می‌شوند، نقشی همانند ترازو دارند که‌ تعادل درونی را به‌ آن دنیایی برمی‌گردانند که‌ همیشه‌ صحنه‌ نمایش جنایت ترسناک است. آنان هیچ شفقتی را به‌ جانی(سیستم) روا نمی‌بیند، اما وظیفه‌ آنان این است که‌ جامعه‌ به‌ مثابه‌ جمع و سیستم را در جایگاه‌ مجرم و جانی اصلی از شبهه‌ و گمان گناهکارانه‌ دور کنند.
(1)"
جنایت سیاسی و فاعلانش" نوشته‌ بختیار علی، ترجمه‌:جمشید بهرامی