شێعر و سینەما
لۆییس بونوێل
و:جەمشید بەهرامی
ئۆکتاڤیۆ پاز دەڵێت: "مرۆڤێکی یەخسیر و کۆت و بەند کراو،هەر
ئەوەندە بەسە چاوەکانی بکاتەوە،تاکوو بتوانێت نادیارەکانی دنیا دەربخات". من
بە راڤەیەک بۆ ئەو وتەیە،ئەمەش زیاد دەکەم: هەر ئەوەندە بەسە کە پێڵووی سپی پەردەی
سینەما ئەو رووناکاییە تایبەتە هەڵگەڕێنێتەوە،تاکوو بتوانێت دنیا رزگار بکات و
ئێمە بۆ زەمەنێک بتوانین بە هێمنی چاو بنووقێنین و بخەوین،چونکوو رووناکایی
سینەماتۆ گرافیک١،بەتەواو مانا هەستیی و سێحراوییە و هیچکام لە هونەرە
نەریتییەکان ناتوانن ئاوەها ناهاوڕێژەییەکی گەورە بێننە ئاراوە کە سینەما و
دەرهێنەرەکانی،ئەوە بە تواناییەکی پێویستەوە دەردەبڕن و پیشانی دەدەن. چونکوو
سینەما بە شێوەیەکی راستەخۆ،هەبوون و گەوهەری سروشتی شتەکان،پیشانی بینەر دەدات و
پێی دەناسێنێت.لەم روانگەیەوە،سینەما بە شێوازێکی تۆکمەیە و لانیکەم لە بێدەنگی و
لە تاریکیدا دەتوانێت وەبیرهێنەرەوەی "ژینگەی سروشتی(فیزیکی) مرۆڤ" بێت
و بەم هۆیەوە،بە لێهاتوویی و بە باشترین شێوە ئاوڕی لێدەداتەوە کە هیچ ئامێرێکی
دربڕینی دیکە ناتوانێت بەو شیوەیە ئاوڕی لێبداتەوە.
بەڵام،سینەما باشتر لە هەر چشتێکی دیکەش دەتوانێت هۆکاری خەرەفاندن
بێت. بەداخەوە،زۆربەی بەرهەمهێنەرە گەورەکانی چالاک لە بواری سینەماتۆگرافیکدا،وا
دیارە کە راسپاردەیییەکی جگە لەمەیان نییە: پەردەی پان و بەرینی سینەما،بێ بەش لە
ئەخلاق و بە رۆشنبیری کراو،و ئەم رەوتە لەگەڵ هەموو ژانر سینەماییەکان ئاوێتە بووە.
لە راستیدا،سینەما بەتایبەتی بەستراوەتەوە بۆ شوێنگیری لە رۆمان یان
شانۆ بە کەمترین جیاوازییەکانیەوە،کە لانیکەم ئەم شوێنگیرییە بۆ شیکردنەوە و
شرۆڤەی دەرونناسانەی سینەما دەوڵەمەنەدە.
هەر بەم هۆیەوەیە کە سینەما،بە شێوازێکی تێروپڕی خەریکی
دووپاتکردنەوەی چیرۆکەکانی سەدەی حەفدەیە کە بریتین لە چیرۆکگەلێکی ماندووکەر و
دڵتەنگی خولقێن و هەر بەو شێوەیەش لە رۆمانەکانی ئەم سەردەمەیشدا درێژە دەدرێن. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە).