۱۳۹۳/۰۹/۲۷

ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م

ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م
و: جه‌مشید به‌هرامی


ئاماژه‌:
ژیل دلۆز (Gilles Deleuze)؛ فه‌یله‌سووفی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی(1925-1995)، به‌ داهێنانی چه‌مکگه‌لی نوێ سه‌باره‌ت به‌ فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌، روانگه‌ی خۆی و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌ی شرۆڤه‌ ده‌کرد و له‌ نێوان فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌ و خۆی جیاوازی داده‌نا، ئه‌و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو تاکوو فه‌لسه‌فه‌ له‌ ژێر رکێفی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ رزگار بکات. پێوه‌ندی قووڵی دلۆز له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌ نافه‌لسه‌فییه‌کانی دیکه‌(به‌تایبه‌ت هونه‌ر) سه‌ره‌کیترین خاڵی جیاوازی نێوان و ئه‌و و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌یه‌، ئه‌و به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ سینه‌ما، شانۆ، شێوه‌کاری، مۆسیقا و... کۆمه‌ڵێک روانگه‌ی نوێی له‌ خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ بۆ هونه‌ردا هێنایه‌ ئاراوه‌.
ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م:
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیۆریک له‌گه‌ڵ سینه‌ما له‌ وێنه‌ی مێدیایه‌کی نوێ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بووه‌ هۆی هاتنه‌ ئارای بۆچوون و شێوازگه‌لی ره‌خنه‌گرانه‌. له‌وانه‌یه‌ جیاوازی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌‌کانی ژیل دلۆز له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بیرۆکه‌ سینه‌ماییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا له‌م خاڵه‌دا خۆی حه‌شار دابێت که‌ له‌ روانگه‌ی دلۆزه‌‌وه‌ سینه‌ما که‌ژاوه‌یه‌ک بۆ واتاکان یان ئامرازێک بۆ نواندنه‌وه‌ی روانگه‌کان نییه‌ و به‌م پێیه‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ روانگه‌کانی‌ کۆمه‌ڵناسی، نیشانه‌ناسی، ده‌روونشیکاریی و هتد  ناکرێت به‌ هه‌موو تواناییه‌کانی سینه‌ما ده‌ستمان ڕابگات. دلۆز له‌ دوو کتێبه‌ به‌نرخه‌که‌یدا (سینه‌ما یه‌ک: جووڵه‌- دیمه‌ن/  سینه‌ما دوو: کات-دیمه‌ن) بڕوای به‌ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان فه‌لسه‌فه‌ و سینه‌مادا هه‌یه‌ و پێی وایه‌ هه‌بوونی سینه‌ما ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتنی پرسیار و چه‌مکه‌ فه‌لسه‌فییه‌کاندا هێناوه‌ و کاریگه‌ری له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی ئێمه‌ بۆ "جیهان، هه‌بوون و کات" داناوه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۹/۰۵

شێوازه‌کانی ده‌ربڕین له‌ سینه‌مادا

شێوازه‌کانی ده‌ربڕین له‌ سینه‌مادا
و:جه‌مشید به‌هرامی



سینه‌ما له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ وه‌ک لقێکی هونه‌ری چاوی لێ نه‌ده‌کرا، لانیکه‌م دوو ده‌یه‌ی خایاند تاکوو، شێوازه‌کان، ژانره‌کان و شێوازه‌ دڕبڕینییه‌کانی سینه‌ما له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا له‌ لایه‌ن فیلمسازه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ دابهێنرێن و ئه‌زموون بکرێن و سینه‌ما به‌ شێوازه‌ ده‌ربڕینییه‌کانی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ ته‌یار بێت و به‌ "هونه‌ری حه‌وته‌م" ناوزه‌د بکرێت.
سینه‌ما یه‌کێک له‌ ئاڵۆزترین هونه‌ره‌کانه‌،(چونکوو تا ڕاده‌یه‌ک پێویستی به‌ به‌شداربوون و وێکخستنی هه‌موو هونه‌ره‌کانی پێشتر له‌ خۆی هه‌یه‌؛ جگه‌ له‌وه‌ش به‌پێویست رووبه‌ڕووی لایه‌نی فه‌ننی و لێزانی ده‌بێته‌وه‌ که‌ فیلمسازان هاوکات له‌گه‌ڵ ئافراندن‌دا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه‌).
سێ ده‌یه‌ پێش له‌ ئافراندنی "دیمه‌نی بزۆز-به‌جووڵه‌"، به‌ تایبه‌ت له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگدا(ده‌یه‌ی 1920)‌ شێوازه‌کانی ده‌ربڕین و هه‌روه‌ها بزێوی و توانایی زۆر، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌ما له‌ نێو بازنه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کاندا جێگیر بێت. له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا، هونه‌رمه‌ندانی لقه‌ هونه‌رییه‌کان و ره‌خنه‌گرانی هونه‌ر به‌ شێوازێکی به‌رچاو سه‌رنجیان دایه‌ سینه‌ما‌، و پێیان وابوو سینه‌ما‌ له‌ وێنه‌ی جۆرێکی هونه‌ری نوێ ده‌توانێت له‌ چاو شانۆ، ئه‌ده‌بیات، مۆسیقا و شێوه‌کاریدا له‌ یه‌ک ئاستدا بێت.
ئه‌م هونه‌ره‌ به‌ درێژایی مێژووی گۆڕانکاری خۆی، هێدی هێدی ئاڵۆزتر بوو، به‌ تایبه‌ت ئافراندنی فیلمی ئاخێوه‌ر له‌ کۆتاییه‌کانی 1920دا و یه‌ک ده‌یه‌ دواتر فیلمی ره‌نگی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی‌ زیاتر کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ فیلمی بێده‌نگ و ره‌ش و سپی توانایی داپۆشینی پانتاییه‌کی به‌ربڵاوی ده‌ربڕینی هه‌بوو، به‌ تایبه‌ت به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ مۆنتاژ، به‌ڵام کاتێک سینه‌ما توانی له‌ دیالۆگی نێوان ئه‌کته‌ره‌کاندا که‌ڵک له‌ کاریگه‌ری ده‌نگ (ساوند ئێفێکت له‌ کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1930) و دواتریش په‌رده‌ی پان و به‌رینی سینه‌ما(له‌ ده‌یه‌ی 1950) وه‌ربگرێت، نه‌ک بووه‌ شێوازێکی هونه‌ری ئاڵۆزتر، به‌ڵکوو له‌ رووی جۆراوجۆری و شێوازه‌ ده‌ربڕینییه‌کاندا رواڵه‌تێکی به‌ربڵاوتر و قووڵتری به‌خۆوه‌ گرت.
بۆ رۆشتنه‌ نێو بازنه‌ی چه‌مکی ده‌ربڕین له‌ سینه‌مادا پێویسته‌ وه‌بیری بهێنینه‌وه‌ که‌، هونه‌رمه‌ند به‌ یارمه‌تی هێزی خه‌یاڵی خۆی، یه‌ک یان چه‌ند خاڵ له‌ شێوازه‌کانی گواستنه‌وه‌ی مانا و هه‌ست-که‌ پێی وایه‌ کاریگه‌ر و شیاون- به‌ کارده‌هێنێت. ئه‌م چالاکییه‌ له‌ هونه‌ردا به‌ "ده‌ربڕین" ناوزه‌د ده‌کرێت و به‌ مانای ئاشکرا کردنیشه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۸/۰۷

روانگه‌ی "هابرماس" سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر و قه‌یرانی مۆدێرنیزم

روانگه‌ی "هابرماس" سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر و قه‌یرانی مۆدێرنیزم
و: جه‌مشید به‌هرامی


پوخته‌:

بیرمه‌ندانی ئه‌م سه‌ردمه‌ مۆدێرنیزم و ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیزمیان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ کردوه‌ته‌وه‌، یه‌کێک له‌م بیرمه‌ندانه‌ یۆرگن هابرماسه‌ - Jürgen Habermas له‌ پاشماوه‌کانی قوتابخانه‌ فرانکفۆرت‌- که‌ له‌‌ روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌ییه‌وه‌ بۆ روانگه‌کانی "دانیه‌ل بێل" – Daniel Bell کۆنه‌پارێز(پارێزکار)ی ئه‌مریکایی- ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر ره‌خنه‌ی مۆدێرنیزم. هابرماس به‌ پێچه‌وانه‌ی بێل قه‌یرانی مۆدێرن ناخاته‌ پاڵ چین و توێژێکی تایبه‌ت(وه‌ک هونه‌رمه‌ندان) به‌ڵکوو ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ به‌رهه‌می شاره‌زا گه‌رایی له‌ واتای مۆدێرن ده‌زانێت که‌ ئاکامی زانستگه‌راییه‌.
پێشه‌کی:
زۆرێک له‌ روانگه‌ و بۆچوونه‌کانی 
یۆرگن هابرماس وێڕای ره‌خنه‌ له‌ بیرمه‌ندانی دیکه‌، له‌ قسه‌ و باس له‌گه‌ڵ ئه‌واندان گه‌ڵاڵه‌ی کردووه‌. یه‌کێک له‌و بیرمه‌ندانه‌ که‌ هابرماس هۆگری ره‌خنه‌گرتنی بووه‌، "دانیه‌ل بێل"ـه‌.
خوێندنه‌وه‌ی "بێل" بۆ‌ مۆدێرنیزم و رێگه‌چاره‌ی بۆ زاڵ بوون به‌ سه‌ر قه‌یرانی مۆدێرنیزم، له‌ لایه‌ن هابرماسه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی ره‌خنه‌ کراوه‌ته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ مۆدێرنیزم له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌یرانی مۆدێرنیزم، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ئاژاوه‌ و لاساری هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر "بایه‌خه‌کان" و هاوئاهه‌نگ بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک له‌ سه‌رده‌می مۆدێرندا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۷/۲۷

عدنان حسن پور به‌ مرخصی آمد

**عدنان حسن پور به‌ مرخصی آمد**

امروز یکشنبه‌ 19.10.2014 روزنامه‌نگار کُرد عدنان حسن پور بعد از سپری کردن نزدیک به‌ 8 سال زندان برای اولین بار به‌ مرخصی آمد.
سایت شخصی عدنان حسن پور:
---> http://adnan.hassanpour.org/

۱۳۹۳/۰۷/۱۶

"کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌ گازی فرمێسک ڕێژ وه‌ڵام درایه‌وه‌"

"کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌ گازی فرمێسک ڕێژ وه‌ڵام درایه‌وه‌"

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئۆکتۆبری 2014، کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س‌ له‌ مه‌ریوان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پشتوانی له‌ کۆبانی به‌ڕێوه‌ چوو که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌‌‌دا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کرده‌ سه‌ر خه‌ڵک و به‌ گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوه‌یان به‌ خه‌ڵک کرد و چه‌ند که‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
به‌ پێی زانیارییه‌کان کاتژمێر12ی نیوڕه‌ۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ هه‌موو شوێنه‌ گشتییه‌کانی شاری مه‌ریوانیان گرتبوو، کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆ له‌ چوارڕێیانی بایوه‌ تاکوو داسێڕان پۆلیسی دژه‌ شۆڕش جێگیر کران، دواتر هێزه‌کانی پێکهاتوو له‌ به‌سیج، سپای پاسداران و دژه‌ شۆڕش له‌ چواڕێیانی بایه‌وه‌ تاکوو شه‌بڕه‌نگ بڵاوه‌یان به‌ هه‌ر جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرد و له‌ ئاکامدا له‌ کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان به‌ گازی فرمێسک رێژ به‌رپه‌رچی خه‌ڵکیان دایه‌وه‌ و له‌ ئاکامی ئاڵۆزی نێوان به‌شداربوانی کۆبوونه‌که‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کاندا 8 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران که‌ له‌ نێو ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کاندا ژنێک به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتاکه‌ ناسنامه‌ی که‌سه‌کان روون نییه‌.
به‌ پێی ئاگاداری‌نامه‌یه‌ک که‌ دوێنێ له‌ نێوان خه‌ڵکی مه‌ریواندا ئاڵوگۆڕ کراوه‌،‌ ئامانج له  کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بریتی بووه‌ له‌‌ "ئیدانه‌کردنی هێرش و گه‌مارۆدانی کۆبانی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، و هه‌روه‌ها شه‌رمه‌زارکردنی تورکیه‌ بۆ پشتیوانی له‌ داعش".

۱۳۹۳/۰۷/۰۷

وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلم!

وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلم!
و:جه‌مشید به‌هرامی


ئه‌و ئه‌ندێشانه‌ی ده‌نووسرێنه‌وه‌ له‌ وێنه‌ی جێ پێی رێبوارێکه‌ له‌ سه‌ر زیخ؛ راسته‌ که‌ ئێمه‌ به‌ باشی جێ پێی ئه‌م رێبواره‌ ده‌ناسین، به‌ڵام بۆ ناسینی ئه‌م خاڵه‌ که‌ ئه‌و له‌م رێگایه‌دا چی بینیوه‌ ده‌بێت له‌ چاوه‌کانی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین.(شۆپێنهاوێر)
له‌ فیلمداره‌خنه‌ چییه‌ و به‌ چ مانایه‌که‌؟ زۆری و جۆراوجۆری وه‌ڵامه‌کان نیشانده‌ری گرنگایه‌تی و هه‌روه‌ها لێڵی و نادیاری جه‌وهه‌ریی ئه‌م پرسیاره‌یه‌. هه‌ر یه‌ک له‌و وه‌ڵامانه‌(چ وه‌ڵامده‌ره‌که‌ زانیاری هه‌بێت و چ نه‌یبێت) به‌ پێی بیرۆکه‌یه‌کی جوانیناسانه‌یه‌(یان تێکه‌ڵاوێکه‌ له‌ بیرۆکه‌ جیاوازه‌کان). هه‌ر که‌س سه‌باره‌ت به‌ فیلمێک ده‌نووسێت یان بیر ده‌کاته‌وه‌، له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌ و زۆرتر ئه‌وه‌ له‌ ژێر تیشکی پرسیارێکی گشتی‌تردا داده‌نێت: "ره‌خنه‌ی هونه‌ری چییه‌؟".
به‌م پێیه‌ رێسا و فه‌رمانگه‌لێک گه‌ڵاڵه‌ ده‌کات که‌ به‌ پێی "نه‌ریت" و بیرۆکه‌گه‌لێکن و تاڕاده‌یه‌ک تۆکمه‌ و یه‌کپارچه‌ن، چونکوو پێشینه‌ی هه‌وڵی بیرمه‌ندانه‌ بۆ‌ زانست، لێکۆڵینه‌وه‌ و تۆماری یاساکانی ره‌خنه‌گری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
یه‌که‌مین (و هێشتاکه‌ گرنگترین) ده‌قی نیشانده‌ری ئه‌م هه‌وڵه‌؛ کتێبی تیۆری ئه‌ده‌بی(بووتیقا) به‌رهه‌می ئه‌ره‌ستووه‌؛ ده‌قێک که‌ نزیک به‌ دوو هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه‌ و به‌س به‌شگه‌لێکی به‌ ده‌ستی ئێمه‌ گه‌یشتووه‌.تیۆری ئه‌ده‌بی(
Poetics) یان به‌ واتایه‌کی گشتیتر، تیۆری وته‌ی هونه‌ری له‌ هه‌موو جۆره‌کانیدا، به‌ شێوه‌یه‌ک به‌ پێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌.
یارمه‌تی گرتن له‌ تیۆری ئه‌ده‌بی له‌ بابه‌ته‌ تیۆریکییه‌کانی هونه‌ری سینه‌مادا ئاسان نییه‌. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ تیۆری ئه‌ده‌بی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه‌ چونکوو زۆرێک له‌ پرسیاره‌ بنه‌ماییه‌کان که‌ له‌ ره‌وتی گه‌شه‌ی ته‌وه‌ردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بنه‌وه‌‌ بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌‌وه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ پێداگری له‌ سه‌ر تیۆرییه‌ جێ که‌وتووه‌‌ هونه‌رییه‌کان، ره‌خنه‌ی سینه‌مایی ده‌کات به‌ شوێنکه‌وتووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و نه‌ریته‌کانی تایبه‌ت به‌ ره‌خنه‌گری و تیۆریکی شێوه‌کاری، مۆسیقا و... هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م خاڵه‌ دژواریگه‌لێکی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۶/۰۸

شاپرک بی‌نام من!

شاپرک بی‌نام من!
جمشید بهرامی

بخواب شاپرک بی‌نام من
خاک را در آغوش گیر عزیز من
تو دگر نخواهی توانست
غرش شمشیر مست را
به‌ فراموشی بسپاری،
شمشیری که‌
زیر خورشید سوزان
چشمانت را به‌ غنیمت برد؛
به‌ یاد آر و زمزمه‌ کن
شنگال بود و کوچ گل آلاله‌
شنگال بود و حمله‌ شمشیر
شنگال بود و تنهایی تو،
به‌ یاد آر
آیه‌ای هار
عاریتی از الجزایر(2)
با شراب قاسم(1) مست
فرمانی دگر صادر کرد،
شاپرکم، به‌ یاد آر
خفاشی بود شمشیر بدست
از نفت عربستان و دلار قطر سرخوش
آری به‌ یاد آر و
در دل خاک آرام بگیر
شاپرک بی‌نام من...
..::جمشید بهرامی/29.08.2014::..
----------------------------------
(1) قاسم سلیمانی؛ فرمانده نیروی قدس سپاه پاسداران
(2) عهدنامه‌ الجزایر؛ در زمان حکومت محمدرضا شاه پهلوی و صدام حسین بسته شد، طبق این عهدنامه‌ دو کشور موافقت کردند که از «رخنه اخلال‌گران» در مرزهای دو کشور جلوگیری کنند.

۱۳۹۳/۰۵/۲۷

دیسان لۆزان

دیسان لۆزان
جه‌مشید به‌هرامی


ئه‌وه‌تا دیسان لۆزانه‌ و
کۆنه‌برین ده‌کولێته‌وه‌
دیسانه‌وه‌ لۆزانه‌ و
ده‌ست له‌ ملانی شمشێری فتوا بووه‌ و
ئه‌مجاره‌شیان به‌ ده‌م بزه‌ی "لااله‌الاالله‌"وه‌
ددان له‌ کچه‌ کاڵکیله‌که‌ی شنگال تیژ ده‌کاته‌وه‌
دیسان فه‌رمانه‌ و
هه‌ر چی په‌پووله‌ و
په‌ڕه‌سیلکه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌یه‌
به‌ده‌م هه‌رای هاواره‌وه‌ ته‌کفیر ده‌کرێن...
------به‌شێک له‌ شانۆنامه‌ی "دیسان لۆزان"-جه‌مشید به‌هرامی، ئاگۆستی 2014-

۱۳۹۳/۰۵/۱۱

گه‌شه‌ی زمانی سینه‌ما

گه‌شه‌ی زمانی سینه‌ما
ئاندرێ بازێن
و:جه‌مشید به‌هرامی

تا ساڵی 1928 سینه‌مای بێده‌نگ له‌ روانگه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ گه‌شتبووه‌ لووتکه‌ی پشکووتنه‌وه‌. زۆرێک له‌ سینه‌ماکارانی نوخبه‌ به‌داخه‌وه‌ بوون بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یاندیت ئه‌و "یۆتۆپیا"یه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ئه‌وه‌ نابێت پاکانه‌ بۆ ئه‌م خاڵه‌ بکرێت، به‌ڵام لانیکه‌م له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ تێده‌گه‌ین. به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م سینه‌ماکارانه‌ له‌ دووی رێگایه‌کی جوانیناسانه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ بوون؛ له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوون: سینه‌ما بووه‌ته‌ هونه‌رێک که‌ به‌ باشترین شێوه‌ له‌گه‌ڵ "ناته‌واوی و که‌م و کووڕی" بێ زمانی یه‌کیگرتوه‌ته‌وه‌ و ریالیزمێک که‌ ده‌نگ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزی و بشێوی.
هه‌نووکه‌ سه‌لمێندراوه‌ که‌ ده‌نگ نه‌ک رواڵه‌تی سه‌ره‌تایی سینه‌مای نابوود نه‌کرد به‌ڵکوو له‌ راستیدا بوه‌ هۆی گه‌شه‌پێکردنی سینه‌ما؛ لێره‌دا ده‌کرێت ئه‌م پرسیاره‌ بهێنینه‌ به‌رباس که‌ ئایا ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ "فه‌ننی‌"یه‌ی ده‌نگ، جۆرێک له‌ ئاڵووگۆڕی جوانیناسانه‌ نه‌بوو؟ یان به‌ واتایه‌کی دیکه‌، ئایا به‌ راستی له‌ ساڵه‌کانی 1928 تاکوو 1930 بینه‌ری له‌دایک بوونی سینه‌مایه‌کی نوێ نه‌بووین؟
بێگومان، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که‌ پێوه‌ندی به‌ مۆنتاژه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌ندێ که‌سه‌وه‌، مێژووی سینه‌ما هه‌بوونی که‌لێنێکی قووڵ له‌ نێوان "سینه‌مای بێده‌نگ و سینه‌مای ئاخێوه‌ر"دا ناسه‌لمێنێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ندێ له‌ ده‌رهێنه‌ران له‌ ساڵه‌کانی 1925 و 1935 و به‌ تایبه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌کانی ده‌یه‌ی 1940 تاکوو 1950 به‌ ئاشکرا پێوه‌ندییه‌کی نزیک بوونی هه‌بوو. بۆ وێنه‌ ده‌توانین "ئیریک فۆن شترۆهایم" و "ژان رێنوار" یان "ئورسه‌ن ڤێڵز"، یان "کارل تیودۆر درایه‌ر" و "رۆبێرت بێرسۆن" به‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنین. له‌م پێوه‌ندییانه‌وه‌‌ که‌ تا راده‌یه‌کیش روونن ئه‌مه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ یه‌که‌م: مه‌ودای نێوانی 1920 و 1930  ده‌کرێ له‌و بازنه‌یه‌دا چاوی لێبکه‌ین و دووهه‌م به‌شێک له‌ بایه‌خه‌ سینه‌ماییه‌کان به‌ راستی له‌ فیلمی بێده‌نگه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ فیلمی ئاخێوه‌ر، و گرنگتر له‌ هه‌موو شتێک، خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ فیلمی بێده‌نگ و ئاخێوه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کدا دابنێین، به‌ڵکوو ده‌بێت شێوازه‌ جۆراوجۆره‌کان، واته‌ چه‌مکه‌ بنه‌ڕه‌تییه جیاوازه‌کانی ده‌ربڕینی سینماتۆگرافیک، له‌ یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۵/۰۴

کۆچ، ئه‌زموونی زێڕینی بزووتنه‌وه‌

کۆچ، ئه‌زموونی زێڕینی بزووتنه‌وه‌(له‌ په‌راوێزی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مه‌ریواندا)
جه‌مشید به‌هرامی


پێشه‌کی:
بزووتنه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ خولقێنه‌ری رووداوه‌ مێژووییه‌کانن ئه‌گه‌ر له‌ کاتی خۆیاندا به‌دیکۆمێنت نه‌کرێن و ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له‌ پشته‌وه‌ نه‌بێت، دواتر له‌ گێڕاننه‌وه‌ی رووداوه‌کانی تایبه‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه‌ که‌ سینه‌ به‌ سینه‌ له‌ نه‌وه‌یه‌که‌ بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌گواسترێته‌وه‌، راستی رووداوه‌کان گۆڕانیان به‌ سه‌ر دێت، هه‌ر بۆیه‌ گێڕاننه‌وه‌کان ماده‌م پشتبه‌ستوو به‌ به‌ڵگه‌ نه‌بن ناتوانن جێگای باوه‌ڕبن، چونکوو له‌ ژێڕ ته‌پ و تۆزی تێپه‌ڕ بوونی کاتدا له‌ ره‌وتی گواستنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ئێستا راستییه‌کان ده‌گۆڕدرێن و له‌وانه‌یه‌ هه‌ر که‌سه‌ و له‌ گۆشه‌نیگایه‌که‌وه‌ چاو له‌ بابه‌تی به‌رباس بکات و له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ خه‌ڵکی هه‌لپه‌ره‌ستی ئه‌مڕۆکه‌ش‌ بۆ‌ ره‌وایی به‌خشین به‌ خۆیان خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له‌ راسته‌قینه‌ بۆ رووداوه‌ مێژووییه‌کان بکه‌ن.
ئێمه‌ی کورد به‌ هۆی بارودۆخی ئێجگار تایبه‌ته‌وه‌ له‌ چاو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌ورووبه‌رمان نه‌مانتوانیوه‌ به‌ چڕی و پڕی بپه‌رژێینه‌ سه‌ر سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌کانی تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌؛ زۆرن ئه‌و رووداو و سه‌ردمه‌ مێژووییانه‌ی که‌ کورد تێپه‌ڕی کردووه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌مه‌ند ئاوڕێ لێ‌دابێته‌وه‌، ئه‌و به‌ڵگانه‌ش که‌ ماونه‌ته‌وه‌ زۆرتر مێژوونووس و رۆژهه‌ڵاتناسه‌ بیانی‌یه‌کان نووسیویانه‌ته‌وه‌.
کۆچی مێژوویی مه‌ریوان یه‌کێکه‌ له‌ رووداوه‌ زێڕینه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌ له‌ درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا رووی‌داوه‌؛ ئه‌م کۆچه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌یان و بگره‌ سه‌دان تێز و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ ئاستی خوێندنی باڵادا له‌ سه‌ر بنووسرێت، و لایه‌نه‌ پۆزتیڤ و نگه‌تیڤه‌کانی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌نووکه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ ئاوڕێکی جیددی و ئاکادمیک له‌و رووداوه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ڕیش ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک بووبێت زۆرتر گێڕاننه‌وه‌ بوون و به‌ڵگه‌مه‌ند نه‌بوون. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۴/۱۹

"ئه‌وان کێ بوون؟!"

"ئه‌وان کێ بوون؟!"
بۆ 31ی جۆزه‌رادان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌
جه‌مشید به‌هرامی


سه‌رده‌مانێک له‌م هه‌واره‌ پچڕ پچڕه‌دا که‌ ئازار هه‌موو باڵای دایکمی ته‌نی بوو، سه‌رده‌مانێک که‌ بێزاری ته‌نگی به‌ ژین هه‌ڵچنی بوو، سه‌رده‌مانێک که‌ به‌فری ره‌شی هه‌ره‌س هێنه‌ر باڵای خولیای له‌ت کردبوو، له‌ ژێر که‌ڵکه‌بانی سووچی گونده‌که‌کاندا دایه‌پیره‌ ساڵانێک بوو به‌ ته‌سبێحه‌که‌ی ده‌ستی،  یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ ئازاره‌کانی ده‌ژمارد و جگه‌ره‌ی سه‌ر لێوی نووسابوو به‌ چاره‌نووسیه‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام دووکه‌ڵ ده‌بووه‌‌ هه‌وری چاوی و فرمێسکی بۆ داربه‌ڕووکان داده‌‌باراند...
سه‌رده‌مانێک که‌ باڵای خه‌مه‌کان دیسانه‌وه‌ سه‌ریان له‌ ئاسمان توند کردبوو، تۆ بوویت و بزه‌ی تۆراو، تۆ بوویت و فرمێسکی خه‌ست، تۆ بوویت و هه‌نسکی قوول، ئه‌ژنۆکانت له‌ جه‌سته‌ت تۆرابوون و چیتر هێزی رێ‌کردنینان شک نه‌ده‌به‌رد...
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وان هاتن، به‌ تۆشه‌به‌ره‌یه‌ک له‌ بیر و هه‌نبانه‌یه‌ک له‌ یاد؛ ئه‌وان هاتن به‌ جانتایه‌ک پڕ له‌ وشه‌ و هه‌نگاوێک له‌ بێداری، به‌ هه‌ناسه‌یه‌ک پڕ به‌ بۆنی وه‌نه‌وشه‌ و سیمایه‌ک پڕ به‌ ده‌ستی پینه‌به‌ستوو، ئه‌وان هاتن به‌ روانینێک که‌ به‌ خشتی وره‌، یه‌ک له‌ سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنرابوو...
ئه‌وان کێ بوون؟!(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۴/۱۱

هونه‌ر له‌ روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه‌

هونه‌ر له‌ روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه‌
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی


هه‌روه‌ها که‌ ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن؛ ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی هونه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا هاوده‌نگ نه‌بوون؛ ئه‌فلاتوون هه‌وڵیده‌دا هونه‌رمه‌ندان له‌ خاڵه‌ سه‌رپشکه‌کانی کاریگه‌ری پۆزۆتیڤ له‌ کۆمه‌ڵگای خۆیدا، بێ‌به‌ش بکات، له‌ کاتێکدا ئه‌ره‌ستوو تێده‌کۆشا رێدۆزێکی جیددی بۆ کاریگه‌رییه‌ شیاوه‌کانی هونه‌ر په‌ره‌ پێبدا.
ئه‌م خاڵه‌ جێگای سه‌رنجه‌ که‌ ئه‌وان بیروڕاگه‌لی جیاوازیان له‌ سه‌ر هونه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام روانگه‌کانیان پشتبه‌ستوو  به‌ گریمانه‌گه‌لێکی هاوبه‌ش بوو، هه‌ردووکیان له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوون هونه‌ر جۆرێک له‌ لاسایی کردنه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها سه‌رنجیان ده‌دایه‌‌ لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند بۆ کاریگه‌رییه‌کی گرنگ که‌ له‌ سه‌ر دیتران هه‌یبوو.
کارکردی لاساییکه‌ره‌وه‌ی‌ هونه‌ر له‌ روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه‌ په‌ره‌ پێدانی دوور بوونه‌وه‌ی هونه‌ره‌ له‌ حه‌قیقه‌ت؛ به‌ڵام له‌ روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه‌، هونه‌ر جۆرێک له‌ هه‌ستی هۆگرایه‌تی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ راسته‌قینه‌یه‌ک که‌ هونه‌ر بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ ده‌ریده‌بڕێت ره‌وتی لاسایی‌کردنه‌وه‌یه‌.
تواناییه‌ سروشتییه‌کان و که‌م و کورتی لاساییکردنه‌وه‌ له‌ وێنه‌ی جۆرێک له‌ ده‌ڕبڕینی هونه‌ری، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌ که‌ چۆن روانگه‌ دژبه‌ره‌کانی ئه‌م دو فه‌یله‌سووفه‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر، ده‌توانێت له‌ پێشه‌کییه‌کی به‌ڕواڵه‌ت لێکچووه‌وه‌ په‌ره‌ بستێنێ و بڵاوه‌ بکات.
له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو فه‌یله‌سووفه‌ روانگه‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌ راسته‌قینه‌ هه‌یه‌؛ گریمانه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ حه‌قیقه‌ت،زانست، و چاکه‌ به‌ شێوازی راسته‌وخۆ له‌ سه‌ر بڕواکانیان سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر کاریگه‌ری داده‌نێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۳/۱۳

فرۆید و دراما

فرۆید و دراما
و:جه‌مشید به‌هرامی

به‌ پێی ئۆتۆبیۆگرافی فرۆید ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانی کاری فرۆیددا به‌رجه‌سته‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ "هیستریا ناسی"یه‌وه‌ ده‌ستی به‌ کار کرد، و دوای ماوه‌یه‌ک گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ بنچڵی نه‌خۆشی هیستریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌روونی ژنان، به‌م مانایه‌، فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌و نه‌خۆشینه‌ی که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ رۆژئاوادا ببووه‌ هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی شێتانه‌ و‌ خه‌ڵکانێکی زۆر گیرۆده‌ی ببوون(به‌ تایبه‌ت ژنان)، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاڵۆزی(ناهه‌نجاری) لیبیدۆ(له‌ روانگه‌ی فریده‌وه‌ لیبیدۆ هۆکارێکی به‌وزه‌ و غه‌ریزی‌یه‌، لیبیدۆ وزه‌ی ده‌روونی-جینسی‌یه‌)؛ هه‌ر بۆیه‌ به‌ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ ده‌کرێ نه‌خۆش ده‌رمان و چارسه‌ر بکرێت.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکان ده‌ری بکه‌ن و تاوانباری بکه‌ن به‌وه‌ی که‌ ئه‌ندیشه‌ی نازانستی هه‌یه‌. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وت‌ و ده‌رکردنه‌، بووه‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی فرۆید سوورتر بێت و لێبڕاوانه‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌زموونه‌ نوێیه‌کانی بکات و ببێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و بیرووڕا ده‌روونناسانه‌کانی.
به‌ پێی ئه‌م ڕوانگه‌ و ئه‌ندێشانه‌،فرۆید ده‌روونی هه‌ر تاکێک به‌ سێ به‌شه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کات:
لیبیدۆ (
libido) یان ئید(Id) سه‌رچاوه ‌و کانگای غه‌ریزه‌یه‌‌ و بریتیه‌ له‌ وه‌زه‌ حه‌یاتی‌یه‌‌‌ سه‌رکێشه‌کان.
ئیگۆ (
ego) یان خۆد، که‌ بریتییه‌ له‌ منی ئاگاه و هۆشیار.
سوپێرئیگۆ(Superego)
سه‌رخود یان منی به‌رزه‌جێ.
فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌گه‌ر لیبیدۆ واته‌ وزه‌ سه‌رکێشه‌کان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، تاک له‌ شێوازی حه‌یوانی و غه‌ریزی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئاستی هه‌بوونی غه‌ریزی حیوانیدا ناڕواته‌ سه‌رتره‌وه‌ و ئه‌و ئاسته‌ تێناپه‌ڕێنێ. به‌م پێیه‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیهاتنی (لیبیدۆ)یه‌ که‌ ئه‌م هه‌بوونه‌ غه‌ریزی‌یه‌ بۆ تاکێکی ئاگاه‌ ده‌گۆڕێت، ئه‌و توانایه‌ ده‌بخشێته‌ تاک تاکوو له‌ رێگای ئاگاهی‌یه‌وه‌(ئیگۆ) وزه‌ لیبیدۆییه‌کانی خۆی هه‌وسار و راگیر بکات. به‌ڵام راگیرکردنی لیبیدۆ یان به‌ واتایه‌کی دیکه‌ سه‌رکوت‌کردنی ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێگه‌لێکی زۆر که‌ تێرنه‌بوون و به‌تاڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وزانه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی نه‌خۆشینه‌ ده‌روونییه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ مرۆڤدا. هه‌ر بۆیه‌ فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو که‌ هیستریا یه‌کێک له‌ نیشانده‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی لیبیدۆی سه‌رکوتکراوه به‌ شێوازێکی ناهه‌نجار و ئاڵۆز. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۳/۰۲

ده‌روونناسی سیاسی له‌ سینه‌مادا

ده‌روونناسی سیاسی له‌ سینه‌مادا
و:جه‌مشید به‌هرامی


(ده‌روونناسی له‌ سینه‌مادا به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ فیلمه‌کانی:بکوژانی زگماکی،لیۆن،رێگای کارلیتۆ،ته‌لما و لوییز)

"جۆزف گۆبڵز" راوێژکاری راگه‌یاندن و پروپاگاندای هیتله‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو که‌ "ده‌بێت هێنده‌ درۆ دووپات بکرێته‌وه‌ تاکوو ببێته‌ راسته‌قینه‌ و هه‌موان بڕوای پێبکه‌ن". 
ده‌یڤید ستێر زانای بواری زانستی سیاسی، سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ ده‌کات: " سیاسه‌ت بریتییه‌ له‌ ته‌رخانکردنی به‌ته‌واو مانای بایه‌خه‌کان بۆ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا"؛ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ئه‌و ئاماژه‌ به‌ چوار بایه‌خ ده‌کات: "ئازادی-ئاسایش-مادیات و دارایی-ژن"؛ که‌ به‌ گشتی ئه‌مانه‌ له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگا یه‌کسانه‌کاندا له‌ ژێر ناوی بایه‌خ پێناسه‌ ده‌کرێت.
له‌ روانگه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ سیاسه‌ت هه‌میشه‌ به‌م مانا نییه‌ که‌ پێوه‌ندی نێوان دوو وڵات له‌ روانگه‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنێت، به‌ڵکوو سیاسه‌ت له‌ کۆمه‌ڵه‌ بچووکه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له‌ نێوان دوو که‌سدا ده‌توانێت بوونی هه‌بێت.
ده‌روونناسی سیاسییش که‌ بۆ ناسینی خه‌ڵک له‌ کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا خولقاوه‌، وه‌ک لقێکی سیاسه‌ت پێناسه‌ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆکه‌ له‌ زانکۆ گرنگه‌کانی جیهاندا، به‌شێک له‌ ژێر ناوی ده‌روونناسی سیاسی کراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌رهه‌مهاتوو له‌ بیرۆکه‌کانی زیگمۆند فرۆید و قوتابییه‌که‌ی کارل یۆنگه‌: دروونشیکاریش که‌ ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر دروونی مرۆڤ، له‌ لایه‌ن فرۆیده‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ کرا، و دواتر بڵاوه‌ی کرد بۆ پانتایی ره‌خنه‌ی ده‌روونشیکارانه‌ له‌ ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردا. فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ بوو:"بزوێنه‌ی‌ کۆمه‌ڵگای مرۆیی بۆ لێکدانه‌وه‌ی کۆتایی بزوێنه‌ی ئابوورییه‌؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م وته‌یه‌ی فرۆید له‌ هه‌ندێ له‌ کۆمه‌ڵگاکاندا راستینه‌ی به‌دی بکرێت و له‌ هه‌ندێ له‌ کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌شدا به‌دی نه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی که‌ هه‌موو کێشه‌ و پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆیی به‌ ئابووری ببه‌ستینه‌وه‌، کردارێکی پووچ و بێهووده‌یه‌.
بنه‌ما و بنچڵی زانستی ده‌روونشیکاری له‌ سه‌ر پێوه‌ندی منداڵ و دایک و باوک و خوشک و برا راوه‌ستاوه‌: ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی کوڕ له‌گه‌ڵ دایکی‌دا له‌ ژێر ناوی "گرێی ئۆدیپ" و پێوه‌ندی کچ و باوک له‌ ژێر ناوی "گرێی ئێلێکترا" ناوزه‌د بکه‌ین، که‌ به‌ پێی راڤه‌ و لێکدانه‌وه‌ی فرۆید بنه‌ماڵه‌ نیشانه‌ و نوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌، هه‌ر به‌و پێیه‌ به‌ره‌و نابوودی ده‌چێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۲/۲۲

Lied der verliebten Ophelia

Lied der verliebten Ophelia
„Lied der verliebten Ophelia“ ist ein Theaterstück, das von Dr. Ghotbedin Sadeghi in persischer
Sprache verfasst wurde. Es beschreibt die Leiden der kurdischen Schauspielerin Ophelia, einer Überlebenden des Genozids am kurdischen Volk. Regisseur und Schauspieler Jamshid Bahrami hat die Tragödie ins Kurdische übersetzt und mit der Baran-Theatergruppe inszeniert.
Mit der Tragödie „Lied der verliebten Ophelia“ tritt die Baran-Theatergruppe am 16. Mai 2014 um 20:30 Uhr im Güneş Theater auf. Die Aufführung ist in kurdischer Sprache mit musikalischen Untermalungen. (weiter)

۱۳۹۳/۰۲/۱۷

"چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ فرانکفۆرت

"چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ فرانکفۆرت
رۆژی هه‌ینی 16.05.2014 کاتژمێر 20:30 له‌  Güneş Theater
شوێن:
Güneş Theater
Freitag 16.05.2014 20:30 Uhr
Rebstöckerstr.41-53
60326 Frankfurt am Main
Rez: 069-77076997/01736490133
Jamshid Bahrami:015215385596 ‌

۱۳۹۳/۰۲/۱۱

بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی

بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی
جه‌مشید به‌هرامی


له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ر چه‌مکێکدا کۆمه‌ڵێک پرسیار خۆ قوت ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ چه‌مکی هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی‌دا به‌ بێ ده‌مارگرژی ده‌بێت شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت و لێکبدرێته‌وه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌م پرسیارانه‌یه‌:مێژووی زانکۆ له‌ کوردستاندا و هه‌بوونی خوێندکاری کورد چه‌نده‌ دوور و درێژه‌؟ بزووتنه‌وه‌ چییه‌؟ خوێندکاری کورد تا چ راده‌یه‌ک توانیویه‌تی هه‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێ؟ خوێندکاری کورد تا چ راده‌یه‌ک توانیوته‌ی رێکخستنێکی له‌و چه‌شنه‌ درووست بکات که‌ ببێته‌ ده‌نگ که‌ جووڵه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی به‌دواوه‌ بێت که‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌ پێناسه‌ بکرێت و...
ئه‌مانه‌ و کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه‌ بوونی هه‌یه‌ که‌ بۆ روون بوونه‌وه‌ی پێگه‌ی خوێندکاری کورد له‌ پێکهاته‌ی جم و جووڵه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ ئاوڕیان لێبدرێته‌وه‌.
له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بینه‌ری جم و جووڵه‌کان و پێشه‌نگایه‌تی خوێندکاری کورد بووه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی که‌ ئه‌م جم و جووڵانه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ ناوزه‌د ده‌کرێت؛ تا چ راده‌یه‌ک تێکۆشانه‌کانی خوێندکاری کورد نزیک له‌ پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌؟
باتامۆر به‌م شێوه‌یه‌ بزووتنه‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کات: بزووتنه‌وه‌ تێکۆشانێکی به‌کۆمه‌ڵه‌ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردن یان خۆڕاگری له‌ به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕ و گۆڕان له‌ کۆمه‌ڵگادا؛ که‌ خۆی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ پێکده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌ یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی، تایبه‌تمه‌ندی که‌متر به‌ڕێکخراو بوونیه‌تی که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ودا هیچ جۆره‌ ئه‌ندامه‌تییه‌کی رێک و پێک به‌ سانایی بوونی نه‌بێت(له‌وانه‌یه‌ هیچ چه‌شنه‌ کارتێکی پێناس و ئه‌ندامه‌تی بوونی نه‌بێت)،جگه‌ له‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ته‌نانه‌ت بنکه‌ یان پێگه‌یه‌کی ناوه‌ندی بوونی نه‌بێت...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۱/۲۵

"شانۆی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ ساڵیادی ئه‌نفالدا

لڤین‌پرێس: له سوید و ئه‌ڵمانیا به شانۆ یادی ئه‌نفال کرایه‌وه
ئه‌م شانۆیه‌ له‌ رۆژانی 5و 6ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید نمایش کراوه‌‌و دوێنێ له‌ هۆڵی بینای ناوه‌ندی کلتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ ئه‌ڵمانیا نمایش کراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 13ی ئاپریل کاتژمێر 19:30 له‌ هه‌مان شوێن پێشکه‌ش کراوه‌ته‌وه. ---> لڤیـــــــــن پرێــــس 
زاگرۆس پۆست: گروپی شانۆی باران له ئوروپا رێزیان له یادی ئه‌نفال گرت
رۆژه‌کانی شه‌مه‌ و یه‌کشه‌مه‌ 12،13.04.2014 ئه‌م شانۆیه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هونه‌ردۆستان‌و کوردانی دانیشتووی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م شانۆیه‌ له‌ رۆژه‌کانی 5،6ی ئه‌م مانگه له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید نمایش کراوه‌. ---> زاگرۆس پۆست
باسنیوز: لە ئەڵمانیا شانۆگەرییەک سەبارەت بە ئەنفال پێشکەش کرا
ھۆکاری پێشکەشکردنی شانۆگەرییەکە لەم سات و کاتەدا  بۆ رێزگرتن بوو لە قوربانییەکانی ئەنفال و یادکردنەوەی ئەو تراژیدیایەی کورد بوو، تا لەو رێگەیەوە کارەساتەکانی کورد بە بەڵمانیا بناسێنن.  ---> باسنیوز

۱۳۹۳/۰۱/۲۴

شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ نۆرنبێرگ(ئاڵمان)

گرووپی شانۆی باران
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ نۆرنبێرگ(ئاڵمان)
دوێنێ شه‌ممه‌ 12ی 4، له‌ بینای ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ شاری نۆرنبێرگ(ئاڵمان) کاتژمێر 19:30شانۆکه‌مان نمایش کرد، و ئه‌مڕۆش(یه‌کشه‌ممه‌ 13.04.2014) کاتژمێر 19:30 دوایین رۆژی نمایشه‌که‌مان ده‌بێت له‌ نۆرنبێرگ.ئه‌دره‌سی ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ:
Sielstraße.5
90429 Nürnberg
13-12/ 04 / 2014
um 19:15 Uhr
شایانی باسه‌ ئه‌م شانۆیه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفال له‌ رۆژه‌کانی 12،13.04،2014 له‌ نۆرنبێرگ نمایش ده‌کرێت.
دوێنێ شانۆکه‌مان پێشکه‌ش کرد به‌م به‌ڕێزانه‌:
کاک نه‌وزاد قه‌فتان(به‌رپرسی ناوه‌ندی کولتووری کورد له‌ نۆرنبێرگ)
هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپی شانۆی باران(له‌ مه‌ریوان،له‌ باشووری کوردستان و له‌ ئه‌ورووپا)

۱۳۹۳/۰۱/۱۸

شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

ئاوات سدیقی نیا - جه‌مشید به‌هرامی
ئه‌م وێنه‌یه‌ دوای شانۆکه‌ گیراوه‌
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

وه‌ک نه‌ریتی هه‌موو شانۆکانی گرووپی باران، له‌ دوای نمایش کردنی شانۆکه‌مان له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 06.04.2014 له‌ شاری یۆتۆبۆری(سوید)، شانۆکه‌مان پێشکه‌ش کرد به‌م به‌ڕێزانه‌:
د.قوتبه‌دین سادقی 
کاک فاتح بادپه‌روا 
کاک فه‌ریبورز فه‌خاری
کاک ئیدریس عه‌بدی

۱۳۹۳/۰۱/۱۲

هه‌بوونناسی دیمه‌نی فۆتۆگرافی

هه‌بوونناسی دیمه‌نی فۆتۆگرافی
ن: ئاندری بازێن

و:جه‌مشید به‌هرامی

ئه‌گه‌ر هونه‌ره‌ دیدارییه‌کان بخرایه‌ته‌ ژێر تیشکی زانستی ده‌روونشیکارییه‌وه‌، له‌وانه‌ بوو روون‌بوایه‌ته‌وه‌ که‌ مۆمیاکردنی مردووه‌کان یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره‌ هونه‌ره‌ بووه‌. به‌م پێیه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ مێژووی شێوه‌کاری و په‌یکه‌رسازی له‌ سه‌ر "گرێی ده‌روونی مۆمیا بوون/ mummy complex" له‌ مرۆڤدا، راوه‌ستاوه‌. 
به‌ پێی‌ ئایینی کۆنی میسر، که‌ ئامانجی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگدا بووه‌، درێژه‌ی ژیانی ئه‌به‌دی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ژیانی جه‌سته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌و ئایینه‌دا به‌ درووستکردنی به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی کاتدا، یه‌کێک له‌ داخوازییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌روونناسانه‌ی مرۆڤ وه‌ڵام ده‌درایه‌وه‌، چونکوو مه‌رگ چشتێک نییه‌ جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی کات.
له‌ روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پارێزگاری کردنی ده‌ستکرد له‌ رواڵه‌تی جه‌سته‌یی، به‌ مانای پارێزگاری کردنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی کاتدا و هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی سڵامه‌ت گه‌یاندنی جه‌سته‌یه‌ به‌ رێگای ژیانی هه‌تاهه‌تایی؛ هه‌ر بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای راسته‌قینه‌ بوونی مه‌رگ، ئاسایی بوو که‌ به‌ گۆشت و ئێسکه‌وه‌ پارێزگاری له‌ جه‌سته‌ بکه‌ن.
به‌م پێیه‌، یه‌که‌مین په‌یکه‌ری میسری جه‌سته‌یه‌کی مۆمیایی بوو که‌ به‌ سدیۆم خۆشه‌یان کردبوو و وشکیان کردبووه‌وه‌‌، به‌ڵام هه‌ره‌مه‌کانی میسر و داڵانه‌ یه‌ک له‌ نێو یه‌که‌کانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌بوونی هه‌تاهه‌تایی جه‌سته‌یان ده‌ستبه‌ر نه‌ده‌کرد و روون نه‌بوو که‌ جه‌سته‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یان له‌ کۆتاییدا ئاسه‌وارێکی ده‌مێنێت یان نا...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۱/۰۸

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا
با حضور دکتر قطب الدین صادقی‌، نویسنده و کارگردان تئاتر از تهران
دکتر محمود حکّاک، نویسنده و استاد دانشگاه نیویورک
جمشید بهرامی، نویسنده و کارگردان تئاتر از فرانکفورت آلمان
بخش فارسی صدای آمریکا  VOA
..........::در این لینک::..........

۱۳۹۳/۰۱/۰۶

په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2014

په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ*
نووسینی: برێت بایلی
وه‌رگێڕان له‌ ئاڵمانییه‌وه‌: جه‌مشید به‌هرامی


له‌ هه‌ر شوێنێک کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بوونی هه‌بێت رۆحیه‌ و هه‌ستێکی سه‌رکه‌ش بۆ نواندن خۆ ده‌رده‌خات. 
له‌ ژێر دره‌خته‌کان له‌ گونده‌ بچووکه‌کان، له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ تێکنۆلۆژیای پرۆفشناڵه‌وه‌ له‌ پایته‌خته‌کانی جیهان، له‌ هۆڵی قوتابخانه‌کان و له‌ مه‌زراکان و په‌رستگاکان، له‌ گه‌ڕه‌که‌ فه‌قیرنشینه‌کان، له‌ گۆڕه‌پانه‌کانی شار، ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژێرزه‌مینه‌کانی ناوه‌ندی شار، خه‌ڵک بۆ پێکهاتنی پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌ له‌ جیهانێکی له‌رزۆکی شانۆییدا یه‌کتر بانگهێشت ده‌که‌ن،جهانێک که‌ ئێمه‌ بۆ ده‌ربڕێنی ئاڵۆزییه‌ مرۆییه‌کان، جیاوازییه‌کانمان، خه‌سار و زیانه‌کانمان له‌ ژیاندا، هه‌ناسه‌ کێشان و هه‌ڵبرینی ده‌نگ، پێکی ده‌هێنین.
ئێمه‌ کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو بگرین و وه‌بیربهێنینه‌وه‌،
پێکه‌نین و تێفکرین، فێربین و پێداگری بکه‌ین و بهێنینه‌ پێش‌چاو، کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو به‌ هۆی لێزانی و لێهاتوویی ته‌کنیکییه‌وه‌ سه‌رمان سووڕ بمێنێت و سه‌رسام بین و خوداکان بهێنینه‌ پێش چاو. کۆده‌بینه‌وه‌ تاکوو هه‌ناسه‌ی گشتی و به‌کۆمه‌ڵی تواناییه‌کانمان بۆ جوانی و دلۆڤانی و گه‌وره‌یی بخه‌ینه‌ گه‌ڕ.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

رۆژی جیهانیی شانۆ

رۆژی جیهانیی شانۆ
جه‌مشید به‌هرامی

ئه‌نیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ
(International Theater Institute) ناسراوه‌ به‌ (ئای تی ئای) له‌ ساڵی 1948دا دامه‌زرا و له‌ کۆنگره‌ی نۆهه‌می خۆیدا که‌ له‌ ساڵی 1961دا له‌ فه‌نلاند به‌ڕیوه‌چوو، بڕیاردرا که‌ رۆژێک له‌ ژێر ناوی رۆژی جیهانیی شانۆ دیاری بکه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ 27ی مارس که‌ رۆژی دامه‌زراندنی "شانۆی نه‌ته‌وه‌کان" له‌ فه‌ڕانسه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری کرا. له‌و ساڵه‌وه‌ تاکوو ئێستا، له‌ هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌، هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار له‌م رۆژه‌دا له‌ ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ، شانۆی ره‌نگاوڕه‌نگ، رێزگرتن له‌ شانۆکاره‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان، ئه‌و رۆژه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌ێکی شکۆداردا پیرۆز ده‌که‌ن. (بو خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۲/۱۲/۲۴

وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا

وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا
ته‌وه‌ر: شانۆی کوردی به‌ گشتی و نوێترین به‌رهه‌می گرووپی شانۆی بارا :"شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندارسوپاسی تایبه‌ت بۆ کاکه‌ جانی دیلان.
لینکی تایبه‌ت به‌م وتووێژه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا:
http://www.dengiamerika.com/content/article/1870038.html

۱۳۹۲/۱۲/۲۰

چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار

...
ده‌ستخۆشی له‌ هاوڕێیانی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ئه‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار"
لینکی هه‌واڵه‌که‌ له‌ یوتوب:

https://www.youtube.com/watch?v=5v76j09daCQ

۱۳۹۲/۱۲/۱۲

سرود افیلیای عاشق

سرود افیلیای عاشق

نمایش کُردی: سرود افیلیای عاشق
نویسنده‌:د.قطب الدین صادقی
مترجم و کارگردان:جمشید بهرامی
به‌ مناسبت سالیاد حلبچه‌ و قربانیان انفال
کاری از گروه تئاتر باران با همکاری مرکز فرهنگی کُرد در نورنبرگ(آلمان) و مرکز چاپ و نشر و میدیای سوژه‌ در یوتبوری(سوئد).
این نمایش در کشورهای آلمان و سوئد اجرا خواهد شد.
آلمان: نورنبرگ، فرانکفورت، کُلن
سوئد: یوتبوری، استکهلم
**
در روزهای آتی از طریق پیج این نمایش در فیسبوک محل و زمان اجرای این نمایش در هرکدام از شهرهای ذکر شده‌ اعلام می‌گردد.**
پیج این نمایش در فیسبوک: